شەش چالاکی مەدەنی، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کران

12:46 - 11 سەرماوەز 2717
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان، لە شاری سنە ٦ چالاکی مەدەنیی خەڵکی ئەو شارەیان لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بانگهێشتی ئەو ناوەندە حکوومەتییە کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شەش چالاکی مەدەنی لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراون و لێپرسینەوەیان لێ کراوە.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری سنە، شوناسی ئەو شەش چالاکە مەدەنییەی بەم چەشنە ڕاگەیاند:

فەرهاد چەتانی، تەبیب چەتانی، لوتفوڵڵا ئەحمەدی، حەیدەر ئەختە، ئەفشین ئەدەب و ئەحمەد کەرباسچی.

ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ئەو شەش چالاکە مەدەنییەی بە هۆی چالاکی جۆراوجۆر بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکردوون.