شەش منداڵ بوونە قوربانیی ڕووداوی وەرگەڕانی تەراکتۆر

15:38 - 24 گەلاوێژ 2716
ئاژانسی کوردپا: وەرگەڕانی تەراکتۆرێک لە شارستانی ئیسلام‌ئابادی ڕۆژئاوا، گیان‌لەدەست‌دانی ٢ منداڵ و بریندار بوونی ٤ منداڵی دیکەی لێ کەوتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پۆلیسی ئیسلام‌ئابادی ڕۆژئاوا، لە پارێزگای کرماشان، هەواڵی گیان‌لەدەست‌دانی دوو منداڵی تەمەن ٢ و ٨ ساڵەی لە ڕووداوی وەرگەڕانی تەراکتۆر، لە یەکێک لە گوندەکانی سەربەو شارەی ڕاگەیاندووە.

\"\"ئەو ڕووداوەدا، بەهۆی \"کەمتەرخەمی\"ی شۆفێری ئەو تەراکتۆرە هاتۆتە ئارا و لەئێستادا، بریندارەکان لە بریندارەکان \"خومەینی\"ـی ئیسلام‌ئابادی ڕۆژئاوا، لەژێرچاوەدێری پزیشکیدان.

سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە ڕووداوەکە، لە کۆتایی حەوتووی ڕابردوودا بووە و ئەم منداڵانە لە قەراخ جادەی گوندی \"ملیگە\"
سەرقاڵی گەمەکردن بوون، کە تەراکتۆرەکە خۆی پێداکێشاون.

ئەو گوندە لە ١٥ کیلۆمیتری باشووری شاری ئیسلام‌ئابادی ڕۆژئاوا هەڵکەوتووە، و کەمتر لە ١٥٠ بنەماڵەی لێ دەژین.

بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان، لەماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا، ٢٨ هاووڵاتیی کورد بە هۆکاری ڕووداوی هاتوچۆوە، گیانیان لەدەست داوە، یان بریندار بوون.