شەشەمین بەرهەمی شاعیر و نووسەرێكی كرماشانی بڵاو كرایەوە
14:09 - 25 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: كۆمەڵە شێعری \"كولارەیەكی شین\" بەرهەمی محەمەدڕەزا كەلهوڕ، شاعێر و نووسەری بەتوانای كوردی خەڵكی كرماشان لەلایەبن وەشانگەی \"داستان\"ەوە بڵاو كرایەوە.
بەپێی هەواڵیی هەواڵدەریی ئیسنا، كۆمەڵە شێعری \"كولارەیەكی شین\" وەك شەشەمین بەرهەمی ئەدەبیی محەممەدڕەزا كەلهوڕ لە دووتوێی 80 لاپەڕەدا چاپ كراوە و نووسەر لە پێشەكیی \"كولارەیەكی شین\"دا نووسێویە: مۆسیقای چەند پاتە كراو و رەوانی ئەم ناوە، لەڕاستیدا بابەتی هاوبەشی كامڵی شێعرەكانی ئەم كۆمەڵە شێعرەیە كە وەك ژێرخانێك تەواو دەقەكان پێكەوە گرێ دەدات.
محەممەدڕەزا كەلهوڕ، پێشتر بە بڵاوكردنەوەی كتێبەگەلی \"كاتێك دەبینی\"، كۆمەڵە چیرۆكی سێ ئپیزۆدەكان \"من، كشلۆفێسكی و شیمبۆرسكا\"، كۆمەڵە چیرۆكی كورتی كورت- و كۆمەڵە شێعرەكانی \"مانگ، مەدی تەواو دڵتەنگی\"، \"با، زەینی بڵاوی شاعێر\" و \"سەد كاتی رۆیشن لە هەرێمی تاریكی من\"، پێگەی تایبەتی خۆی لە ئەدەبی تاقیكاریدا سەلماندووە.
\"ئەو شاتیانۆ كە خەمینە\" كۆمەڵە شێعری دیكەی محەمەدڕەزا كەلهوڕە كە ئامادەی چاپە و لە داهاتوویەكی نزیكدا بڵاو دەكرێتەوە.
ـ محەممەدڕەزا كەلهوڕ شاعیر و چیرۆكنووس و لەدایك بووی ساڵی 1349ی شاری كرماشانە.
ـ خاوەن بڕوانامەی لیسانسە لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی.
ـ ماوەیەك سەرنووسەری وەرزنامەی \"فەرهەنگی كوردستان\" لەسنە و بەرپرسی بەشی ئەدەبی حەفتەنامەی \"ئاویەر\" بووە.
ـ لە چەندین فێستێڤالی چیرۆكی ناوچەییدا وەك فێستێڤای چیرۆكی بانە و \"كەلەكی خەیاڵ\"ی كرماشان سەرۆكی لێژنەی داوەران بووە و چەندین خەڵاتی فەرهەنگی و ئەدەبیی لە ئاستی ناوچە و ئێراندا مسۆگەر كردووە.