شەشسەد میلیارد ریاڵ بودجەی شاری قەسری شیرین بلۆكە كرا
16:38 - 31 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی كوردپا: ناوەندێكی حكوومەتی لەئوستانی كرماشان كە بەڕێوەبەر و لێپرسراوی \" دابین كردنی پێداویستی و خودكەفاییەكانە\" دەستی بەسەر بودجەی ماڵیی شارەوانیی قەسری شیریندا گرت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بودجەی شارەوانیی قەسری شیرین كە نزیك بە ٦٠٠ میلیۆن تمەن خەمڵێندراوە، لەدەستی رێكخراوی \"هەمیاری\" شارەوانییەكانی ئوستانی كرماشانەدایە.
ئەو پارەیە، پێوەندیی بە حەق و تێچووی یەك ساڵی پاركینگی شارەوانیی لە بازارچەی سنووری پەروێز خانە.
وتەبێژی شۆرای شاری قەسری شیرین وێڕای پشتڕاستكردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەواڵدەریی ئیرنای راگەیاندووە، ئەگەر سازمانی هەمیاری ئەو پارەیە بۆ شارەوانیی بگەڕێنێتەوە، ئێمە خەرجی فەزای سەوزی گەڕەكەكانی نەسرئاباد، سەر ئاسیاب و هەروەها جەدوەلكێشی و قیرتاو كردنی كۆڵانەكانی دەكەین.
ئەو سازمانە ساڵی ١٣٧٠ دامەزراوە و ئامانجیشی \" دابین كردنی پێداویستییەكان، بردنەسەری باری ماڵیی شارەوانییەكان و پشتیوانی لەكاروباری ئابووورییە.
بلۆكە كرانی ئەو شەسەد میلیۆن تمەنە لەحاڵێكدایە كە سیامەك ئەلیاس پوور لەزاری ئوستانداری كرماشانەوە باسی لەوە كردبوو، بەشێك لەداهاتی بارزارچەی پەروێز خان بۆ ئاوەدانی و خزمەتگوزاری شاری قەسری شیرین سەرف دەكرێت.
لەلایەكی دیكەوە هاووڵاتیانی قەسری شیرین خوازیاری ئەوە بوون كە ٢% لەداهاتی نەوتی ناوچەكەیان پێ بدرێت، داواكارییەك كە هەتا ئێستا بێوڵام ماوەتەوە.
ساڵی رابردوو دەروازەی سنووری پەروێزخان بە ترانزیتی سێمیلیۆن و شەسەد و چل و شەش هەزار و ١٠٨ تۆن كەلوپەلی نەوتی و غەیری نەوتی چالاكترین دەروازەی سنووری لەئێران بووە.
ئیدارەی گومروكی ئوستانی كرماشانیش خوازیاری ئەوە بووە كە بەڕێوەبەریی سنووری بازارچەی پەروێز خانی رادەست بكرێت.
شارستانی قەسری شیرین ١٨٦ كیلۆمێتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ هەرێمی كوردستان ـ عێراق هەیە و دوو سنووری فەرمیی پەروێز خان و خوسرەویشی هەیە.