شەر و تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵک و هێزەکانی حکوومەتی لە دەشتی زەهاو هاتە ئاراوە

20:01 - 23 رەزبەر 2717
ئاژانسی کوردپا: لە ئەنجامی ڕاودوونانی کاسبکارێکی کورد لە لایەن ھێزە ئێنتزامییەکانی حکوومەتی ئێران، شەڕ و لە نێوان خەڵک و ھێزە ئینتزامییەکان ھاتە ئاراوە.

بە پێی ھەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی ھەواڵدەریی کوردپا، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ٢٣ی ڕەزبەر، لە کاتی ڕاودوونانی کاسبکارێکی کورد خەڵکی گوندی ئەلیاسی، شەڕ لە نێوان خەڵکی گوندی \"جاوری\" لە ناوچەی دەشتی زەھاو لە گەڵ ھێزە ئێنتزامییەکان ھاتە ئاراوە.

ھەواڵنێری کوردپا لە گوندی جاور دەشتی زەھاو ڕایگەیاند: ھێزە ئینتزامییەکان، ویستوویانە دەستبەسەر چەند ماشینی باری کاسبکارێکی خەڵکی گوندی ئەلیاسی دابگرن و لە گەڵ خۆیان بیبەن، بەڵام خەڵکی گوندی جاوری دەشتی زەهاو نەیانھێشتووە و خەڵکی ئەو گوندە لە گەڵ ھێزە حکوومەتییەکان تووشی شەڕ و کێشە بوون.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، باری ئەو کاسبکارە کوردە جلوبەرگی منداڵان بووە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بۆ ئاژانسی کوردپا خستەڕوو، لە ئەنجامی ئەو شەڕ و تێکهەڵچوونەدا،هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی دەستیان بە سەر بەشێکی باری ئەو کاسبکارە کوردە گرت و بەشێکی دیکە لە لایەن خەڵکەوە لە هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران سەندرایەوە.