شەریف هەژاری: بەراوردی دوکتور قاسملوو لەگەڵ باقی ڕێبەرانی کورد دەرخەری ناهۆشیاری هەندێک لە ڕوناکبیرانی کۆمەڵگەی کوردستانە
ئاژانسی کوردپا: سەبارەت بە بەڵگەنامەی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا سەبارەت بە پەروەندەی تێرۆری دوکتور قاسملوو و لە بەرەبەری ٢٩هەمین ساڵیادی تێرۆری دوکتور قاسملوو ئاژانسی کوردپا، وتووێژێکی لەگەڵ شەریف هەژاری ئەنجام داوە کە لێرەدا دەخرێتە بەر دیدی ئێوەی خۆشەویست:
پرسیاری یەکەم: بێجگە لە ئامریکا کام وڵات لە سەر تێرۆری دوکتور قاسملوو وەدەنگ هاتووە و هەڵوێستی هەبووە؟
شه‌ریف هه‌ژاری: ئاشكرایه، له ماوه‌ی پێشوودا كه بهڵگهنامهیهكم له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا به‌رانبه‌ر تیرۆری د.قاسملو خسته‌ڕوو، تا ڕاده‌یه‌ك هه‌ڵوێستی دبلۆماسییانهی ئه‌مریكا له‌باره‌ی تیرۆری د.قاسملووه‌وه بۆ هه‌موو كورد و ته‌نانه‌ت توێژه‌رانی بیانیش ڕوون بوویه‌وه!
ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه بایه‌خێكی ئێجگار زۆر گه‌وره‌ی هه‌بوو و هه‌یه؛ چونكه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بوو و گه‌شتبووه وه‌زاره‌ته‌كانی (ده‌ره‌وه) و (داد)ی نه‌مسا. واته: له‌ڕووی زانستییه‌وه، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه به هه‌ڵویستیی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا داده‌نرێت له‌باره‌ی تیرۆری د.قاسملووه‌وه، كه تا ئێستا هیچ (ئه‌كادیمی و سیاسی و میژووزان و نوسه‌ر)ێك، ئه‌و زانیاریه‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستیی فه‌رمی ئه‌مریكا چنگ نه‌خستبوو هه‌تا له توێژینه‌وه و بابه‌ته‌كانیاندا بیخه‌نه‌ڕوو و شیكاری بۆ كه‌ن، یاخود: ته‌نانه‌ت بۆ كه‌یسی دادگاش به‌كار بهێنرێت!
وه‌كوو به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی، ده‌مێكه شوێن ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كه‌وتووم، جیا له‌و به‌ڵگه‌نامه دانسقه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه بڵاوم كرده‌وه، ئه‌م ماوه‌یه‌ش به هه‌وڵی بێ‌وچان توانیم چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌ك له به‌ڵگه‌نامه‌كانی ناو خودی (په‌رله‌مانی نه‌مسا)ش چنگ بخه‌م كه تایبه‌ته به مشتومڕی ناو په‌رله‌مانی نه‌مسا له‌باره‌ی كه‌یسی تیرۆری د.قاسملووه‌وه.
له‌و چه‌ند په‌ڕه به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌ی مشتومڕی ناو په‌رله‌مانی نه‌مسا، كه ڕێكه‌وته‌كه‌ی بۆ (٦-٥-١٩٩٧) ده‌گه‌ڕێته‌وه، به ده‌قیقی كاتی دانیشتنه‌كه‌ش له كاتژمێر (١٢) ه‌وه ده‌ستی پێ كردووه و، تا كاتژمێر (٧:٣٩) ی خایاندووه، چه‌ند كه‌یسێك له‌و دانیشتنه‌ی ناو په‌رله‌مانی نه‌مسا مشتومڕیان له‌سه‌ر كراوه، كه یه‌كێكیان: كه‌یسی تیرۆركردنه‌كه‌ی د.قاسملوو بووه.
به‌ڵگه‌نامه‌كه چه‌ندین لاپه‌ڕه‌یه، به‌ڵام ناواخنی مشتومڕه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه: ((زۆرێك له په‌رله‌مانتاره‌كانی نه‌مسا وه‌ك (د.هه‌یدی سكمیدت له حیزبی لیبراڵ فۆریوم) و (ڕۆدۆڵف ئانشۆبه‌ر له حیزبی سه‌وزه‌كانی نه‌مسا) و (د.هێلین پاتریك په‌رله‌مانتار له حیزبی ئازادی نه‌مسا و هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری تریشیان) به پرسیارێك به ناونیشانی (تیرۆری كورده‌كان له نه‌مسادا)، كه دواتر رونتری ده‌كه‌نه‌وه كه مه‌به‌ستیان (تیرۆری د.قاسملو و عه‌بدوڵای قادری ئازه‌ر)ه، دێننه بوون و، داوا له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی نه‌مسا ده‌كه‌ن، به‌دواداچوون بكرێت، كه: ئایا لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌وڵه‌تی نه‌مسا و لێكۆڵینه‌وه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی (ناوخۆ، ده‌ره‌وه و، داد)ی نه‌مسا بۆچی كپ كران و دیزه به ده‌رخۆنه كران؟
دواتریش په‌رله‌مانتار (ڕۆدۆڵف ئانشۆبه‌ر) ده‌پرسێت: بۆچی ده‌وڵه‌تی نه‌مسا تیرۆریسته تاوانكاره‌كانی به ئازادانه نارده‌وه بۆ ئێران!؟
ئینجا په‌رله‌مانتار (د.ههیلین پاتریك له حیزبی ئازادی نه‌مسا)، ئاماژه به‌وه ده‌دات: بۆچی هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك نییه سه‌باره‌ت به ده‌ربازكردنی ئازادانه‌ی تیرۆریسته‌كان له نه‌مساوه بۆ ئێران!؟
پاشان مشتومڕه‌كه ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی كه هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران نهێنییه‌ك ئاشكرا بكه‌ن، به‌وه‌ی: ده‌وڵه‌تی نه‌مسا و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان چه‌ندین به‌ڵگه‌ی ڕوونیان به‌ده‌سته‌وه بووه كه تاوانباره‌كان له وڵاتی نه‌مسادا بوون و له به‌رده‌ستیاندا بوون، كه‌چی ده‌وڵه‌تی نه‌مسا و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان نه‌یانویستووه بڕیار له‌سه‌ر تاوانباره‌كان بدرێت!
دوای چه‌ندان مشتومڕی تر، ئینجا سه‌رۆكی په‌رله‌مان (د.هه‌ینز فیشه‌ر) ده‌ڵیت: (تیرۆری قاسملو له ڤیه‌نا، بێ باوه‌ڕبوونی به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا زیاتر كرد و زۆر نیشانه‌ی پرسیار له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نه‌مسا و كۆماری ئیسلامی هاتنه بوون، كه سه‌رپۆشدانان له‌سه‌ر تیرۆری د.قاسملوو له ڤیه‌نا بوویه هۆی ئه‌وه‌ی ڕیێهرانی تری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن ئێرانه‌وه بكرێنه ئامانج و، دواتر ڕێبه‌رانی تریشیان له ئه‌ڵمانیا تیرۆر بكرێن، به‌ڵام له‌وێ له دادگای (میكۆنۆس) دا، ده‌وڵه‌تی ئێران وه‌ك تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی سه‌لمێنرا!).
ئه‌م مشتومڕه چه‌ند ساتێكی تریش ده‌خایه‌نێت و زۆر زانیاری تر دێته بوون. له كۆتاییدا داوای پێكهێنانی كۆمیسیۆنێكی لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بێده‌نگی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له‌باره‌ی تیرۆره‌كه‌وه)).
به‌ڵام ئه‌و داواكارییه (ڕه‌وا و یاسایی)ه، ڕه‌ت ئه‌كرێته‌وه، به‌بێ هیچ هۆیه‌ك!!
ئه‌م زانیارییانه‌ی كه خستمه‌ڕوو، به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمین كه چنگم خستوون. هه‌م هی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و، هه‌م هی ناو په‌رله‌مانی نه‌مسا. ئه‌مانه وه‌ك هه‌ڵوێستیی فه‌رمی ناو داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا و نه‌مسا!
به‌ڵام وه‌ك هه‌ڵوێستی (تاك)، چ وه‌زیر و چ سه‌ركرده‌ی سیاسیی ئه‌وروپا، ڕوونه چه‌ندان نموونه هه‌یه، هه‌ر له سه‌ركرده‌كانی حیزبه‌كان و وه‌زیره‌كانی فه‌ره‌نساوه، تا سه‌ركرده‌ی حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی نه‌مسا. هه‌رچه‌نده له (٢٠١١) ه‌وه ناسنامه‌ی (ئه‌رشیفخانه‌ی نه‌تەوه‌یی به‌ریتانیی)م هه‌یه و، تا ئێستا، من (وه‌ك شه‌ریف هه‌ژاری) به وردی به‌ڵگه‌نامه‌كان كنه و ته‌ته‌ڵه ئه‌كه‌م، كه‌چی هیچم ده‌ست نه‌كه‌وتووه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌باره‌ی تیرۆری د.قاسملووه‌وه، به‌ڵام دڵنیام له دواڕۆژدا ده‌ستی ئه‌خه‌م، چونكه كۆڵی لێ ناده‌م.
ڕوونه، مه‌ترسی ترسناكیش له‌سه‌ر ژیانم و تیرۆركردنم هه‌بووه و هه‌یه. به‌ڵگه‌كانی مه‌ترسیه‌كانی تیرۆركردنیشم له دادگا و پۆلیسی كوردستان هه‌ن و، به‌شێكی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی دادگا و پۆلیسی كوردستان له‌سه‌ر تیرۆركردنم به زمانه‌كانی (ئه‌ڵمانی و ئینگلیزی و فارسی) بڵاوكراوه‌ته‌وه و، له‌وباره‌یه‌وه چه‌ندان بڵاوكراوه‌ی عه‌ره‌بیش په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردووم و، بڕیاروایه به‌ڵگه‌نامه‌كانی دادگا بۆ زمانی عه‌ره‌بی وه‌ربگێڕن و ،له‌م ماوه‌یه‌دا له چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بیشدا بڵاو ده‌كرێنه‌وه. به‌ڵام جه‌خت ئه‌كه‌مه‌وه كه: به دهستكورتیی و به هه‌وڵی بێ‌وچان تا دواهه‌ناسه له قوژبن دوای قوژبنی ئهرشیفخانهكانهوه هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تر ده‌ده‌م و، له‌وباره‌یه‌وه به‌ڵگه‌ی تریش ده‌ست ئه‌خه‌م و بڵاویان ده‌كه‌مه‌وه.
هه‌رچه‌نده گه‌ر به ته‌واوی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی ناو په‌رله‌مانی نه‌مسا كه چنگم خستوون (كه به زمانی ئه‌ڵمانییه) بكرێنه كوردی، به ڕونی بكه‌رانی كرده‌وه‌كه و، ئیسكۆرت كردنیشیان بۆ تاران، كه به فه‌رمی ده‌وڵه‌تی نه‌مسا و وه‌زاره‌ته‌كانی (ناوخۆ، ده‌ره‌وه و داد)ی نه‌مسا بوون، ده‌سه‌لمێنرێت!
پرسیاری دووهەم: لە ئارشیوی وڵاتانی ئۆرووپایی‌دا چۆن باسی کەسایەتیی دوکتور قاسملوو کراوە؟
شه‌ریف هه‌ژاری: قاسملو له به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیادا و له دیدی دبلۆماتكارانی به‌ریتانییدا (كه هه‌ندێك له‌و به‌ڵگه‌نامه نهێنییانه‌م له دووتوێی چه‌ند كتێبێكمدا چاپ كردوون)، به (سیاسهتزانێكی نایاب له مشتومڕی سیاسیی) و، به (خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردان له سیاسه‌ت) و، هه‌بوونی (توانای چه‌ندین هونه‌ری سیاسیی له چۆنیه‌تی جه‌زبی دبلۆماسیه‌تدا)، ناوبراوه!
- قاسملوو، لای فه‌ره‌نسیه‌كان، به (ئینسایكلۆپیدیا) له قه‌ڵه‌م دراوه.
واتای (ئینسایكلۆپیدیا) هه‌ر به ته‌نیا (سیاسه‌ت و دبلۆماسیه‌ت) ناگرێته‌وه، به‌ڵكوو له كاتێكدا نوخبه‌ی سیاسیی ئه‌وروپی، وشه‌ی (ئینسایكلۆپیدیا) بۆ كاراكته‌رێك به‌كارده‌هێنن، ده‌بێت ئه‌و فیگه‌ر (حه‌كیم)، یاخود: (فه‌یله‌سوف) بوو بێت.
بۆچونی فه‌ره‌نسیه‌كان و نامه‌كانیان ڕێك وه‌ك تێڕوانینی د.شهرهفكهندییه له باره‌ی قاسملوه‌وه، كه ئه‌ویش ئاماژه‌دانه به‌وه‌ی، كه: قاسملوو (حه‌كیم)، یاخود: (فه‌یله‌سوف)، بووه!
كاتێك سیاسییه فه‌ره‌نسیه‌كان ده‌ڵێن: ((له ته‌واوی جیهانی خۆرهه‌ڵات، قاسملوو له مێژوویاندا تاقانه بوو!)). ئه‌مه واتای چی ده‌گه‌یه‌نێت!؟ واته: قاسملوو، دیارده‌یه‌كی ناوازه بووه! كه هه‌ندێك له سیاسییه ناوداره‌كانی فه‌ره‌نسا، قاسملوو به: په‌یامبه‌ر، ناو ده‌به‌ن!
-له‌و ساتانه‌شدا كه به هۆی كرده‌وه‌ی هه‌ندێك له حیزبه كوردییه‌كانه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌درا جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له ناو په‌رله‌مانه‌كانی ئه‌ورووپادا به (تیرۆریستیی) بناسرێت، مادام میتران له ناو په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسادا ده‌ڵێت: ((چۆن ده‌توانین بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لێك به -تیرۆریستیی- بناسێنین، كه: ڕێبه‌ری وه‌ك -قاسملوو-یان تێدا هه‌ڵكه‌وتبێت، ئه‌و مرۆڤی ناچار به بیركردنه‌وه ده‌كرد!)).
ڕوونه، ده‌سته‌واژه‌ی: (ئه‌و مرۆڤی ناچار به بیركردنه‌وه ده‌كرد!)، واته: قاسملوو حه‌كیمی به‌خشینی جوانیی بووه به ژیان، بیرمه‌ندێ بووه كه گوفتار و كرده‌وه‌كانی وای له به‌رانبه‌ره‌كانی كردووه به پشت به‌ستن به -بیركردنه‌وه- به‌و هزره عه‌قڵانییه ئاشنا ببن كه له (ژیاره جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیی) ڕاده‌مێنێ و، ده‌گاته ئه‌و یه‌قینه‌ی، كه: بێجیاوازی و هه‌ڵاواردن، مافی ئازادیی و وه‌ك یه‌كی بۆ هه‌موو ڕه‌گه‌ز و چین و نه‌ته‌وه‌كان، دانی پێدا بنرێ و، ئه‌و باوه‌ڕه لای مرۆڤه‌كان دێنێته بوون.
(وه‌ك شه‌ریف هه‌ژاری، گه‌ر باسی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئهرشیفخانهكانی ئه‌وروپا و، دیدی ئهوروپیهكانت له‌باره‌ی قاسملووه‌وه بۆ بكه‌م، به چه‌ند كتێبێك ته‌واو نابێ، تا ئێستاش: نه هه‌ندێك له كادیرانی حیزبه‌كه‌ی و نه زۆرێك له تاكه‌كانی میلله‌تی كوردیش، وه‌ك ئه‌وروپیه‌كان -به‌و شێوه قووڵه- له قاسملوو و تێفكرینه‌كانی نه‌گەیشتوون)؛ به‌ڵام ئاماژه به سه‌رچاوه‌یه‌كی تر ده‌كه‌م، ئه‌ویش بڵاوكراوه‌ی (The Times)ه، كه له ڕۆژی شه‌ممه، به‌رواری (١٥-٧-١٩٨٩)، له‌لاپه‌ڕه (١٦)هی دا، بابه‌تێك له‌سه‌ر تیرۆری د.قاسملو بڵاوكراوه‌ته‌وه و، له‌به‌ر (كورتبڕی) ته‌نیا چه‌ند دێڕێكی (سه‌ره‌تا و كۆتایی) بابه‌ته‌كه، ده‌خه‌مه‌ڕوو.
ده‌قاوده‌ق چه‌ند دێڕێكی سه‌ره‌تا و كۆتایی بابه‌ته‌كه، ئاوهایه: ((قاسملوو هه‌ره گرنگترین فیگه‌ری سیاسیی كورد بوو له‌م نه‌وه‌یه‌دا. به سێ هه‌زار پارتیزانه‌وه زۆرجار به گورزی پارتیزانانهوه سوپای ئێرانی خاپور ده‌كرد كه سوپایه‌كه زیاتر له دوو سه‌د هه‌زار سه‌ربازه. قاسملوو له مانگی سێی ساڵی پاره‌وه زۆر له سه‌دام حسێن توڕه‌یه به هۆی كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی كورده‌كانه‌وه و، له ته‌واوی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌ورووپاشی دا ئه‌و باسه‌ی ده‌هێنایه‌وه گۆڕێ.
قاسملوو هه‌ره ڕوناكبیرترین ڕێبه‌ری كورد بوو كه له مێژووه‌وه تاهه‌تایه كورد به‌رهه‌می هێنا بێت! له‌و ساتانه‌ی قاسملوو كاتی ده‌بوو، ئه‌و كارامه‌ترین ناوه‌ندی نایابی هه‌ڵێنجانی باوه‌ڕ و تێفكرینهكان و پڕمشتومڕ بوو. له سه‌ردانه ساڵانهییهكانیشیدا بۆ پاریس، زۆرجار له كافتریایه‌كی سهرشهقامێكی ناوه‌ندی شاره‌كه ده‌بینرا و، ساتێكی كورت ده‌مایه‌وه. كه‌چی له‌و ساته كورته‌دا له‌لایه‌ن شاعیره‌كانی ژنان و هۆزانڤانانی پیاوانی فه‌ره‌نسی و ئه‌وروپییه‌وه ده‌وره ده‌درا و چوارده‌وریان ده‌گرت! قاسملوو له پاش خۆی دوو كچی به‌جێ هێشت!)).
پرسیاری سێهەم: بۆ تا ئێستا دۆزی کورد نەیتوانیوە کەیسی تیرۆری دوکتور قاسملوو وەگەڕبخات؟ هۆکارەکان چین؟
شه‌ریف هه‌ژاری: ئه‌م پرسیاره‌ت هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌یه و، هۆكاری دیكه‌شی هه‌یه!
١- هۆكاری سه‌ره‌كی، ترسناكترین هۆكار ئه‌وه‌یه: تائێستا ده‌وڵه‌تی نه‌مسا به عه‌مده‌ن و به ئاره‌زوو، به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێت ئه‌و كه‌یسه بخرێته سه‌ر سكه‌ی یاسایی خۆی. باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بۆچوونه‌م، هه‌ردوو به‌ڵگه‌كانی (وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایه بۆ ده‌وڵه‌تی نه‌مسا و، مشتومڕی ناو خودی په‌رله‌مانی نه‌مسا)یه. له مشتومڕهكهی ناو په‌رله‌مانی نه‌مسادا، به ڕونی په‌رله‌مانتاره‌كانی نه‌مسا به به‌ڵگه‌وه ناوی تیرۆریسته بكوژه‌كانیان بردووه و، خودی په‌رله‌مانتاره‌كانیش سه‌رسام بوون به‌وه‌ی: بۆچی به ئێستاشه‌وه ده‌وڵه‌تی نه‌مسا و وه‌زاره‌ته‌كانی (ناوخۆ، داد و ده‌ره‌وه)ی نه‌مسا، به هیچ جۆرێك نایانه‌وێت هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی یاسایی له‌و باره‌یه‌وه بكرێت و، ته‌نانه‌ت ڕه‌تیشی ده‌كه‌نه‌وه كه لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش بۆ ئه‌و كه‌یسی تیرۆركردنه دابنرێت!؟
ئه‌گینا له خودی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه من بڵاوم كرده‌وه، ده‌سه‌لمێت، كه: نه‌مساش به‌و تاوانه تیرۆریستیه ترسناكه تێوه‌گلاوه. چونكه ئه‌مریكا به نه‌مسا ده‌ڵێت: له پێناو ڕێگریكردن له تیرۆریی نێوه‌ده‌وڵه‌تیی، ده‌بێت تۆ وه‌ك نه‌مسا ئه‌م ڕێوشوێنانه بۆ كه‌یسی تیرۆری د.قاسملو بگریته‌به‌ر.
كاتێك كه نه‌مسا ئه‌و ڕێوشوێنه یاساییانه له‌و كه‌یسه‌دا نایگرێته‌به‌ر، به‌مانای ئه‌وه دێت، كه خودی نه‌مساش، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانی و له پێناو نه‌وتی ئێران و، فرۆشتنی چه‌ك به ئێران، زه‌مینه‌ی بۆ هه‌ڵاتنی تیرۆریسته‌كانی ئێران خۆش كردووه و دواتریش به عه‌مده‌ن نه‌یهێشتووه كه لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایی له‌و كه‌یسه‌دا بكرێت.
ئه‌مه‌ش له ڕوی عه‌قڵانی و لۆژیكه‌وه نه‌مساش تاوانبار و هاوبه‌ش ده‌كات له‌و كرده‌وه تیرۆریستیه‌دا! ته‌نانه‌ت خودی په‌رله‌مانتاره‌كانی نه‌مساش له بهڵگهنامهكهی په‌رله‌مانی نه‌مسادا باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه: له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و ساتوسه‌ودای ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، خوێنی قاسملوو كراوه‌ته قوربانیی! ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن: هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی دواتر ڕێژیمی ئێران خوو بداته كاری تیرۆریستیی دیكه و په‌ره‌ی زیاتری پێ بدات، چونكه له‌م تیرۆره‌ی ڤیه‌ناوه بۆی چووه‌ته پێش!
٢- لاوازبونی حدكا له دوای قاسملوو، هۆكارێكی تره كه كه‌یسی د.قاسملوو نه‌خرێته سه‌ر سكه‌ی یاسایی خۆی.
لاوازیی و شپرزه‌یی هه‌یكه‌لی گشتیی حیزبی دێموكرات له پاش قاسملوو، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی به پیلانه‌وه له قه‌ندیل هێنرانه خواره‌وه له‌لایه‌ن هێزێكی باشوره‌وه.
گه‌ر ناوه‌ندی گشتیی حیزبی دێموكرات به‌هێز ببێته‌وه (هیوادارم تۆكمه ببێته‌وه)، گوڕوتینی باشتر به ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی ڕێكخستنی ده‌ره‌وه ده‌به‌خشێته‌وه. هه‌رچه‌نده ده‌كرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموكرات په‌ستانی گه‌وره و پیلانی تیرۆریستیی زۆریان له‌سه‌ربووه له باشوردا، ئه‌وا كۆمیته‌كان و دبلۆماسیه‌تی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و ته‌نانه‌ت لینكیشیان له‌گه‌ڵ توركیا و ئیسرائیل و سعودیه‌دا زۆر به‌هێز بكردبایه. به‌ڵام پێموایه: به ئێستاشه‌وه حیزبی دیموكرات له‌سه‌ر خه‌رمانی پڕ-به‌رهه‌می (بیرمه‌ندی دانسقه و ڕێبه‌ری بێهاوتای كورد: د.قاسملوو) ده‌ژی. له ڕاستیدا ئه‌مه كێشه‌یه، چونكه ده‌بوو نزیك به‌م سی ساڵه‌ی كه به‌سه‌ر تیرۆری د.قاسملوودا تێپه‌ڕی كردووه، زۆر به‌ره‌وپێشچوون به‌تایبه‌ت له مۆدێرنتركردن و تۆكمه‌تركردنی ڕێكخستن و پێكهاته‌كانی تری ڕێكخراوه‌ییدا، به‌ره‌و پێش بچووبانایه!
چۆن بۆ ناوخۆی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، بزاڤی ڕاسان ستراتیژێكی تۆكمه‌تری پێویسته كه به وردی كاری له‌سه‌ر بكرێت، ئاوهاش بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی كۆمیته و ڕێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه و دبلۆماسیهتیی ده‌ره‌وه، ده‌بێت حیزبی دێموكرات ستراتیژێكی مۆدێرن و تۆكمه و پڕ-جه‌ماوه‌ریی بێنێته‌بوون كه به وردی جێبه‌جێ بكرێت!
مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه: ده‌بێت هه‌یكه‌لی گشتیی حیزبی دێموكرات هاوكار و هاریكار بێت كه كۆمیته و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی ده‌ره‌وه به‌هێز و مۆدێرنتر بكرێنه‌وه. ئه‌و هه‌موو ئه‌ندامه‌ی حیزبی دێموكرات له ده‌ره‌وه، زۆرێكیان جگه له چالاكی فه‌یسبووك، تێكۆشانیان كامه‌یه!؟
خۆ ئه‌گه‌ر به‌شێكی كێشه‌كه له ئهندامهكانیانهوه بێت، ئه‌وا به‌شی سه‌ره‌كی كێشه‌كه، خودی ناوه‌ندی سه‌ره‌كی حیزبی دێموكراته كه به باشی نه‌یتوانیوه به‌و هه‌موو ئه‌ندامانه‌ی ده‌ره‌وه، به‌رهه‌می سه‌نگینی (سیاسیی و دبلۆماسیی) چنگ بخات و وه‌گه‌ڕیان بخات. ستراتیژ و پلانه‌كه ده‌بوو ئه‌مه بوایه: چۆن و به كام نهخشهڕێگایانه پێویست بوو سودی سیاسیی و دبلۆماسیی له‌و هه‌موو ئه‌ندامانه‌ی ده‌ره‌وه‌یان وه‌رگرن!؟
ئێستا حیزبی دێموكرات ناوه‌ندی سیاسیی هه‌یه، ناوه‌ندێكی وا ده‌بێت خاڵه لاوازه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌كه‌یان دیاری بكه‌ن و بتوانن به چه‌ند ستراتیژێكهوه ته‌واوی سێكته‌ره‌كانی حیزب چالاك و تۆكمه بكه‌نه‌وه، بێگومان، ده‌بێت هه‌موو هه‌یكه‌لی حیزبی دێموكرات، یه‌كده‌ست و هاوكارانه له یه‌ك به یه‌كی سێكته‌ره‌كانی حیزب‌دا كار بكه‌ن تا به‌هێز ده‌بێته‌وه!
ده‌بێت (ناوه‌ندی سیاسیی) توانای داڕشتن و جێبه‌جێ كردنی ده‌یان ئه‌جێندا و چه‌ندین ستراتیژی بۆ تۆكمه‌كردنی بواره جیاجیاكانی هه‌یكه‌لی ڕێكخراو هه‌بێت. گه‌ر نه‌یبێت و شوێنده‌ستی ئه‌جێندا و ستراتیژیان دیار نه‌بێت، ئه‌وا توانای فكریی ئه‌ندامانی ناوه‌نده سیاسییه‌كه له ڕووی هه‌ڵێنجانی تێزی سیاسیی-لۆژیكیی و چاره‌سه‌ره‌وه، ده‌خرێته ژێر پرسیاره‌وه!
دڵنیام، گه‌ر حیزبی دێموكرات تۆكمه بكرێته‌وه، كۆمیته و نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ش مۆدێرنتر و چالاكتر ببنه‌وه، ئه‌وكات، كاریگهردانهرتر تێكۆشان و فشار دروست ده‌كه‌ن تا ئه‌وساته‌ی كه‌یسی تیرۆری مه‌زنه بیرمه‌ندی دانسقه (قاسملوو)، ده‌خرێته سه‌ر سكه‌ی یاسایی! ڕونیشه، مۆدێرنتركردن و چالاكتركردنیان، له چه‌ندان ڕووی سیاسیی و دبلۆماسیی و ته‌نانه‌ت ئابوریش، كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌هێزكردنی هه‌یكه‌لی ناوخۆی حیزبی دێموكرات به‌تایبه‌ت و، به‌ره‌وپێش بردنی دۆزی كورد به‌گشتیی.
زیاتر له‌وانه‌ش، داڕشتنی چه‌ندان ستراتیژی تۆكمه بۆ ناوخۆش، بۆ ئیشكردن له‌سه‌ر لوڕه كورده‌كان و كورده به‌ختیارییه‌كان و سنوره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، هه‌مووی ده‌بێت ئیشی وردی (ناوه‌ندی سیاسی)ی حیزبی دیموكرات بێ و، ستراتیژهكانیشیان كاریگه‌ری هه‌بێت و جێبه‌جێ ببێت!
٣-بێوه‌فایی حیزبه‌كانی باشور به‌رانبه‌ر خوێنی د.قاسملو و، شوێنكه‌وته‌یی هه‌ندێكیان بۆ ڕێژیمی ئێران.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی، له یه‌كه‌م ساتی تیرۆركردنی د.قاسملوودا، (به‌ڵگه‌م لایه)، سه‌ركرده‌ی دیاری باشور هه‌بووه، به‌یاننامه‌ی داوه كه حیزبی به‌عس هه‌ستاوه د.قاسملووی تیرۆر كردووه و ئه‌و كرده‌وه‌یه حیزبی به‌عس ئه‌نجامی داوه! به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه له‌وه ورد بێته‌وه كه كه‌یسی دادگا ماوه‌و، ده‌بێت به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاو نه‌كاته‌وه كه زیان بگه‌یه‌نێت بۆ كه‌یسی تیرۆركردنه‌كه له دادگا و، بیری لاوانی ناهوشیاری كورد به‌لاڕێدا ببا و، قازانج بێ بۆ هه‌ڵهاتنی تیرۆریسته تاوانباره‌كان! به‌ڵام، خودی حكومه‌تی هه‌رێمیش، به‌م زیاتر له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ی ته‌مه‌نییه‌وه، گه‌ر به نهێنیش بایه، ده‌بوو كاری له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه بكردبایه، یاخود: به چه‌ند ئاڕاسته‌یه‌كی نهێنییه‌وه، وای بكردبایه: كه‌یسی تیرۆری مه‌زنه بیرمه‌ند (قاسملوو)، بخرێته سه‌ر سكه‌ی یاسایی خۆی! به‌ڵام ئه‌وان كه سه‌حراڕودی دێنن و له زۆنهكانیانهوه (كه‌باب)ی بۆ لێ ده‌ده‌ن و (سنگی قه‌لی) بۆ ده‌برژێنن و، ده‌یانی وه‌ك (مه‌نسوری ڕه‌شه هه‌ورامی) ده‌كه‌نه قوربانیی و دیاری بۆ به‌خێرهێنانی سه‌حراڕودی، ئیدی چۆن ده‌بێت ئه‌و پرسیاره بكرێ: بۆچی بزاڤی كورد نه‌یتوانیوه كه‌یسی د.قاسملو وه‌گه‌ڕ بخات!
ڕونه حیزبه‌كانی باشوور، ده‌سه‌ڵات و ئابووری و دبلۆماسی و دادگایان به ده‌سته له هه‌رێم و ههمهكارهن و ده‌یانتوانی له‌م كه‌یسه‌دا ڕۆڵی گرنگ بگێڕن، كه‌چی له هه‌ندێك شوێنی ژێر ده‌سه‌ڵاتیاندا: دێموكرات قڕانه و تیرۆركردنی ئه‌ندامانی دێموكرات به‌رده‌وامه! مرۆڤ ده‌بێت خۆی له‌وانه بپارێزێت كه تیرۆری نه‌كه‌ن، نه‌ك چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌یان لێ بكات كه كه‌یسی تیرۆری د.قاسملوو وه‌گه‌ڕ بخه‌ن! ئه‌وانه قاسملوو نین كه نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی لێیان هه‌بێت!
شه‌و و ڕۆژ دانیشتوانی هه‌رێم ده‌ست به ده‌ستنوێژه‌وه دوعا ده‌كه‌ن كه حیزبه‌كانی باشور یه‌كتر پاكتاو نه‌كه‌ن و، حه‌شدی شه‌عبی و پاسداران نه‌هێننه‌وه كهركوێكی تریان پێ ببه‌خشن، بۆ ئه‌م كه‌یسه ده‌بێت چاوه‌ڕێی چی‌یان لێ بكرێت! خوا ئه‌كات ئه‌وان ئه‌توانن له ناو یه‌كترا شه‌ڕ نه‌كه‌ن و، حه‌شد و پاسدار نه‌هێننه سه‌ر یه‌كتر، ئیدی پێویست ناكات چاوه‌ڕوانی دۆزی نه‌ته‌وه‌یی تریان له‌سه‌ر بكرێ!
ئێستا گه‌لانی ئێران به به‌رده‌وامیی دێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و، له ڕاماڵینی ئیمامه دهجاڵهكهدان و، مه‌رگ بۆ پاشماوه‌ی ڕێژێمهكهی خومه‌ینی بووه‌ته گوتاری شه‌قامی گشتیی نه‌ته‌وه‌كانی ناو ئێران، كه‌چی ته‌نانه‌ت (چاكسازخوازه ده‌سه‌لاتداره‌كانی باشور) به ئاشكرا بانگه‌شه بۆ پێكهێنانی: (به‌ره‌ی ئیمامی به‌ڕێز)، ده‌كه‌ن!!
٤-به‌رژه‌وه‌ندیخوازی جیهان هۆكارێكی تری پشتگوێ خستنی كارپێكردنی یاسایه له كه‌یسی تیرۆركردنه‌كه‌ی د.قاسملوودا و، له‌گه‌ڵیشیدا هه‌ڵتۆقینی ئێران وه‌ك ناوه‌ندی تیرۆریستیی له پاش ٢٠٠١ ه‌وه له ناوچه‌ی خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا كه خاوه‌ن جیۆپۆلۆتیكێكی گرنگ و نهوتداره، وای كردووه: ده‌وڵه‌ته‌كان حساب بۆ مامه‌ڵه‌ی بازرگانی خۆیان بكه‌ن، هه‌تا ئه‌وه‌ی په‌رۆشی كارپێكردنی یاسا و وه‌گه‌ڕخستنی به‌نده یاساییه‌كان، بن.
هه‌موو ئه‌م هۆكارانه بوونه‌تە هۆی ئه‌وه‌ی، خوێنی حه‌كیمه دانسقه‌كه‌ی ڕێی تێكۆشانی (یه‌كسانیی له نێوان مرۆڤ و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان)، بكرێته قوربانیی و، به تیرۆركراویش هێنده زوڵمی لێ بكرێت، كه یاساكانی وڵاتانی پێشكه‌وتووش، بخرێنه ژێر پێی تیرۆریسته تاوانكاره‌كانی بكوژی: (قاسملووی ڕێبه‌ر و دانا).
پرسیاری چوارەم: بۆ تا ئێستا کەیسی تیرۆری دوکتور قاسملوو بە ئاکام نەگەیشتووە؟
شه‌ریف هه‌ژاری: هه‌مان وه‌ڵامی پرسیاری سێیه‌م، بۆ وه‌لامی ئه‌م پرسیاره‌ی تری به‌ڕێزیشت ده‌بێت.
پرسیاری پێنجەم: چ هۆکارێک دوکتور قاسملوو لە ڕێبەرانی ئێستا و پێشووی گەلی کورد جیا دەکاتەوە؟
شه‌ریف هه‌ژاری، هۆكارێكی بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه‌یه: تا له مێژووی قاسملوو، له ڕووی ڕه‌هه‌نده‌كانی: (زمانزانیی، ئه‌كادیمیستی، نه‌ته‌وایه‌تیی، ئاوێته‌كردنی پره‌نسیپی دێموكراسیی له به‌ڕێوه‌بردنی شۆڕشی چه‌كداری، داهێنانی تێز و موفهكیربوونی، دبلۆماسیه‌ت و سیاسه‌تكردنی، جێبه‌جێ كردن و به كرده‌وه‌یی كردنی ئه‌خلاق له كایه‌ی سیاسیی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و، دروستكردنی حیزبی مۆدێرن) لێكۆڵینه‌وه بكرێ و لێی بتوێژینه‌وه، زیاتر ده‌گمه‌نی قاسملوو ده‌سه‌لمێنرێ.
به پێچه‌وانه‌شه‌وه، تا له مێژووی سه‌ركرده‌كانی تری كورد، له ڕه‌هه‌نده‌كانی (عهشایهربوونیان، ناوچهپهرستیان، بێئهتهكێتیان له كایه‌ی دبلۆماسیه‌ت، خیانه‌ت و تاوانی نه‌ته‌وه‌ییان له ناو شۆڕشی كورد، وه‌لانانی ئه‌خلاق له كایه‌ی سیاسیی، ملكه‌چكردنیان بۆ داگیركه‌رانی پارچه‌كانی تری كوردستان، په‌ره‌دان به جنێو فرشیی و تاپۆكردنی گرد و بان و بردنی سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ت و وهرهساتگهراییان) لێكۆڵینه‌وه بكرێ و، لێی بتوێژیننهوه، زۆر به سانایی وه‌ك (ئاسمان) و (زه‌وی)، (قاسملوو) و سه‌ركرده‌كانی تری كورد جیاوازیان ده‌سه‌لمێنرێ!
ئیدی با بواره‌كانی (زمانزانین، ئه‌كادیمیست، داهێنانی تێز و بیرمه‌ندبوون)یش بووه‌ستێت، كه له‌گه‌ڵ قاسملوویهكی دانسقه‌دا، به‌راورد ناكرێن!
قاسملوو تاكه سكرتێری حیزبێكه له ته‌واوی مێژووی جیهاندا، به هه‌موو قاڕهكان و نه‌ته‌وه‌كانه‌وه، كه نه‌فه‌ری یه‌كه‌می حیزبێك بێ و، (دوانزه) زمانی زیندووی جیهانی زانیبێت. د.قاسملو له ئاست كه‌سایه‌تییه سیاسییه جیهانییه‌كانیشدا زمانزانێكی دانسقه بووه، مه‌به‌سته‌كه‌م ڕوونه: نه‌ك هه‌ر له ناو كورددا، له ناو جیهانیشدا به‌گشتیی، بگره له مێژووی مرۆڤایه‌تیه‌وه تا ئێستا له ئاست نه‌فه‌ری یه‌كه‌می هه‌موو حیزبه‌كانی جیهان. ئه‌م لێوه‌شاوه‌یی و كارزانییه، نه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌ركرده ناوچه‌ییه خێڵه‌كیی و شارپهرستهكانی كورد به‌راورد ناكرێ، بگره له ئاستیی جیهانیشدا، دانسقه بووه.
ئایا له خۆوه‌یه ئه‌و هه‌موو سه‌ركرده سیاسییه دیارانه‌ی ئه‌وروپا و ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌نامه نهێنییه (به‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاشه‌وه) قاسملوویان هێنده به ده‌گمه‌ن خه‌مڵاندووه! بێ گومان نه‌خێر له خۆوه نه‌بووه، له خودی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی قاسملووه‌وه، سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
ئه‌گه‌ر وا نییه، ئه‌ی بۆچی هه‌موو ڕێبه‌رانی تری كورد، به‌وانه‌ی حیزبی دیموكراتیشه‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ی قاسملوو پۆلێنبه‌ندی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان نه‌خراونه‌ته‌ڕوو، چونكه پێموایه: ڕوونه قاسملوو دیارده‌یه‌كی ناوازه بووه.
ئاخر له بنه‌ڕه‌تدا مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه: قاسملو هه‌ر ته‌نیا ڕێبه‌ر نه‌بووه، به‌ڵكوو قاسملوو بیرمەند بووه! ئا لێره‌دایه كه د.قاسملو له‌وانی تر جیاده‌كاته‌وه!
له ڕوی سیاسیی و دبلۆماسییه‌وه: قاسملو بوو، كه: دۆزی كوردی برده گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی، قاسملوو بوو (میتران و بێرنارد كۆشنێر،ویل برانت و، كراسكیه و، تیسۆ و سه‌دان سیاسه‌تمه‌دار و سه‌ركرده‌ی تری ئه‌ورووپایی و ڕۆژنامه‌وان و شاعیرانی ئه‌ورووپایی، به دۆزی كورد ئاشنا كرد!
میتران ئاماژه‌ی به‌وه داوه: (قاسملوو جه‌زبی ده‌كردی و، زوو سه‌رنجتی به لای خۆی ڕاده‌كێشا)! هه‌ر ئه‌م هونه‌ره‌ی قاسملوو بوو كه دۆستی كاریگه‌ری به‌لای دۆزی نه‌ته‌وه‌ی كورددا جه‌زب كرد.
ته‌نیا یه‌كێك نمونه دێنمه‌وه، (دانیه‌ل میتران) بوو كه داوای كرد له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ڕێگر بن له‌وه‌ی كه فڕۆكه‌كانی دیكتاتۆری فاشیست (سه‌دام حسێن) هێڵی سی و شه‌ش ببه‌زێنن و، هێزه‌كانی باشوری كوردستان كه پاش ڕاپه‌ڕین، له كۆڕه‌وه‌كه‌دا له خاكی باشور هه‌ڵهاتبوون، به‌هۆی ئه‌م بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، له ڕاكردنیانهوه، دیسانه‌وه گه‌ڕانه‌وه!
شتێكی سه‌یره و، هه‌ڵه‌یه‌كی قه‌به‌یه، كه هه‌ندێك كورد فێربوون قاسملو به‌راورد ئه‌كه‌ن به هه‌ندێ سه‌ركرده‌ی تری كورد! ته‌نانه‌ت با خیانه‌ت و تاوانی ئه‌و سه‌ركرده كوردانه و زمان نه‌زانین و بێئهتهكێتیان له كایه‌ی سیاسیی-دبلۆماسی وه‌لا نێین! با ئه‌وه‌ش وه‌لانێین كه (قاسملوو له ته‌مه‌نی ٢٨ ساڵیدا هه‌قه-میراتی خۆی كه زه‌وییه‌كی به نرخ بووه فرۆشتوویهتیی و به پاره‌كه‌ی ئامێره‌كانی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی پێ كڕیوه).
به‌ڵام له پاش مردنی سه‌ركرده‌كانی كورد، ته‌نیا پاش مانگێك بۆ توێژه‌ر و ڕاڤه‌كار دهرهكهویت (سه‌دان دۆنم زه‌وی، چه‌ندان كارگه، چه‌ندان ره‌زوباخ و گرد و ته‌نانه‌ت ڕاگه‌یاندنی حیزبه‌كانیشیان) كردۆته ناوی وهرهسهكانیانهوه، كه‌چی قاسملوو له وهسیتهكهشیدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه كتێبخانه‌كه‌شی موڵكی حیزبی دێموكراته. قاسملوو تا لێی ورد بیته‌وه، حیكمهتهكانیی و دڵسۆزییه بێ-سنورهكهیت بۆ ده‌ره‌كه‌وێت، كه هه‌موو تاكه‌كانی كوردی به ڕۆڵه و خوشك و برای خۆی زانیوه! چونكه جگه له حیكمه‌ت و داهێنانه‌كانی، نه وهرهساتسهپێنی كردووه و نه ناوچهپهرستیش! به‌ڵكوو داینه‌مۆی كوردایه‌تیی مۆدێرن بووه.
به‌راوردكردنی قاسملوو به‌و سه‌ركردانه، ناهۆشیارییهكی تری هه‌ندێ تاكی كۆمه‌ڵگای كوردییه. چونكه تێفكرینیان به ئاستێك نه‌گه‌یشتووه كه بزانن: ده‌بێت به‌راورد له نێوان دوو كاراكته‌ر، یاخود: دوو سه‌ركرده‌دا بكرێت كه له زۆر خاسیه‌ته‌وه لێك نزیك بن، نه‌ك له نێوان (حه‌كیم و ڕێبه‌ر و ئه‌كادیمیستێكی ده‌گمه‌نی وه‌ك قاسملوو) و (سه‌ركرده‌یه‌كی خێڵه‌كی و شارپهرست) دا!
یەکێک لە مەھزەلەکانی تر ئەوەیە، لایەنگرانی ئەم حیزبانە ئەڵێن: (قوتابخانەی فڵان سه‌ركرده)مان. لە ڕاستیدا مرۆڤ کاتێک ئەم دەستەواژە ناکامڵانە دەبیستێت، ئه‌و شێوازه ئاراسته‌كردنه (به‌ناو زانستیه)شی، لە ناو كورددا له بەرچاو دەکەوێت!
سەرەتا ئەبێت ئەمانە بزانن، بە چی ئەوترێت: قوتابخانەی فکریی-سیاسیی، یاخود: مه‌دره‌سه‌ی فیكری-سیاسیی!؟
قوتابخانه‌ی فكری-سیاسیی كه‌سێك ده‌بێته خاوه‌نی كه (فه‌یله‌سوف)، یاخود: (بیرمه‌ند) بێت و، كۆمه‌ڵه تێزێكی بۆ جیهان و كایه‌ی سیاسه‌ت و حوكمڕانیی داهێنابێت! به كام پێوه‌ر و میتۆدانه (تێز و تیۆریا) دێته بوون، هه‌تا مه‌دره‌سه‌ی فكریی-سیاسیی پێ دابمه‌زرێنیت!؟
كه‌وابو پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌ركردانه‌ی تری كورد خاوه‌ن مه‌دره‌سه‌ی فكری-سیاسیین، كامه‌یه ئه‌و داهێنانه فكرییهیان بۆ كۆمه‌ڵگاكانی مرۆڤایه‌تیی!؟ ئایا نابێت بیخه‌نه‌ڕو، ئینجا ئێمه‌ش بزانین كه ئه‌وانه چۆن كراونه‌ته بیرمه‌ند!؟
بۆ نمونه:
ماركۆزه دێت تێفكرین ده‌كات له قوتابخانه‌یه‌كی فه‌لسه‌فیی فهیلوسوفێكی وه‌ك (ماركس)، دێت له قوتابخانه‌ی (فرانكفۆرت) دا چه‌ندین تێز بۆ مه‌دره‌سه‌ی ماركسیزم دێنێته بوون و چاكسازی تێدا ده‌كات!
یاخود:
قاسملوو دێت چه‌ندین تێز بۆ سیستمێكی نوێی به‌ڕێوه‌بردنی حوكمڕانی ده‌وڵه‌تان بۆ جیهان ده‌خاته‌ڕوو، چه‌ندین تێز و تیۆریا بۆ سیستمی (سۆسیالیزمی دێموكراتیك) دێنێته‌بوون و، ده‌یان سه‌ركرده‌ی وه‌ك (بێرنارد كۆشنێر و، پیه‌ر مۆرا و، دانیه‌ل میتران و هتد) به‌و تێزانه بۆ حوكمڕانیه‌تی ده‌وڵه‌تداریی و كایه‌ی سیاسیی ئاشنا ده‌بن و خۆشیان باسیان له‌و تێفكرینانهی قاسملوو كردووه.
به‌وه ده‌وترێت (بیرمه‌ند)، چونكه له مه‌دره‌سه‌ی فكری-سیاسیی (سۆسیالیزمی دێموكراتیك) دا داهێنانی فكری كردووه و چه‌ندان تێزی داهێناوه و، ته‌نانه‌ت تێفكرینه‌كانی سنوری نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی به‌زاندووه و، كاری له سیستمی (سۆسیالیزمی دێموكراتیك)دا كردووه، به‌وه‌ی بۆ جیهانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به پێی تایبه‌تمه‌ندییه (سیاسیی و ئابوورییه‌كان)ی ئه‌م ناوچه‌یه، چه‌ندین تێز بێنێته‌بوون و، ئه‌و سیستمه حوكمڕانییه بۆ چاره‌سه‌ری (كهمایەسییه: سیاسیی و ئابووری و دێموكراسییه‌كان)ی ناو وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به شێوازێكی عه‌قڵانی، دابڕێژێته‌وه.
باشه ئه‌ی پێم ناڵێن: كامه‌یه تێز و داهێنانی فكری-سیاسیی (سه‌ركرده‌كانی تری كورد) چ له ئاستی ناوخۆ و چ له ئاستی جیهانییدا!؟
ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌بێت، كه فڵان سه‌ركرده‌ی كورد چه‌ند به‌رگێكی بیره‌وه‌رییه‌كانی نووسیوه و، سه‌ركرده‌یه‌كی تریشیان جگه له بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی، چه‌ند كتێبێكی مێژوویشی چاپ كردووه، ئه‌وا ناتوانرێت ناوببرێن به (بیرمه‌ند) یان خاوه‌ن (مه‌دره‌سه‌ی فكریی-سیاسیی). چونكه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه و، هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا لایه‌نگرانیان تێنه‌گه‌شتوون كه به كێ ئه‌وترێت: بیرمه‌ند!؟ كێ ئه‌توانێت ببێته خاوه‌ن (مه‌دره‌سه‌ی سیاسیی)!؟
خۆ ئه‌گه‌ر وابێت، مامۆستا (كه‌ریمی حیسامی) كه خاوه‌نی (٤٩) به‌رهه‌می چاپكراوه و، سه‌دان بابه‌تی له ڕۆژنامه و گۆڤاره جیهانییه‌كاندا بڵاوكردۆته‌وه، ئه‌وا كه‌ریمی حیسامیش: بیرمه‌نده!؟ نه‌خێر مامۆستا كه‌ریمی حیسامیش به بیرمه‌ند دانانرێت، ڕاسته نووسه‌رێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی بیرمه‌ند جیایه!
پرسیاری شەشەم: بۆچی ئەندێشە و فیکری دوکتور قاسملوو دوای نزیک بە سێ دەیە لە تیرۆركردنی، كه‌چی بۆ نەوی نوێ هەر تازە و بە ڕۆژن؟
شه‌ریف هه‌ژاری: نه‌ك دوای نزیك به سێ ده‌یه، به‌ڵکوو تا هه‌تایه هه‌ر ئه‌مێنیت. بۆچی؟ چونكه مه‌سه‌له‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئه‌فلاتون و ما‌كیاڤێلی تا ئێستاش تێفكرینهكانیان نه‌مردوون. ئه‌ندێشه‌كانی قاسملووش هه‌رگیز نامرن! ڕاسته مرۆڤ ده‌مرێت، به‌ڵام تێز و ئه‌ندێشه‌كانی بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوفه‌كان، نامرێت!
ئه‌وه‌ش ڕاسته، قاسملوو و ما‌كیاڤێلی هه‌ردووكیان دوو بیرمه‌ندی سیاسین، به‌ڵام تێزه‌كانی قاسملوو و ما‌كیاڤێلی هێنده‌ی ئاسمان و زه‌وی له یه‌كتر جیاوازن! قاسملوو بیرمه‌ندێكه له هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانی سیاسه‌تكردنه‌وه پشت به ئه‌خلاق ده‌به‌ستێ و، پێوه‌ر لای پراكتیزه‌ی مۆراڵه له كایه‌ی سیاسیی و حوكمڕانییدا و، دژی فهردپهرستیی، ناوچه‌گه‌ری و خۆسه‌پاندنه، به‌ڵام تێزه‌كانی ما‌كیاڤێلی ڕێك به پێچه‌وانه‌وه‌یه. به پێی تێزه‌كانی ما‌كیاڤێلی: له پێناو سه‌ركه‌وتنی خودی سه‌ركرده، هه‌موو شتێك ڕه‌وایه كه بگیرێته‌به‌ر!
قاسملوو بۆیه تا هه‌تایه ده‌مێنێته‌وه، چونكه تێز و ئه‌ندێشه‌كانی له ((سیستمی سۆسیالیزمی دێموكراتیك، ئه‌خلاق له سیاسه‌ت، به‌ستنه‌وه‌ی پره‌نسیپی دێموكراسیی به به‌ڕێوه‌بردنی شۆڕشی چه‌كداری، داهێنانی حیزبی مۆدێرن له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ششتنه‌وه‌ی ئایدیای ته‌نگه‌تیله و دواكه‌وتووانه‌ی خێڵه‌كیی و ناوچه‌گه‌رایی و وهرهسات-سهپێنیی))، وایانكردووه و واده‌كه‌ن: تێز و بیر و ئه‌ندێشه‌كانی قاسملوو بۆ هه‌میشه مه‌دره‌سه‌یه‌ك بن له پێگه‌یاندنی ((تاكی مۆدێرنی نه‌ته‌وه‌یی، یه‌كسانخواز له به‌ڕێوه‌بردن دا، دێموكراسیخواز له كایه‌ی سیاسیی و ململانێی سیاسی‌دا و، مرۆڤخواز له ئاست كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌كانی جیهانی))ی دا.
ئه‌م گرنگیدانه به (گشت) لای قاسملوو، به مانای تێكۆشانیی هه‌میشه‌یی دێت بۆ نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردن و هه‌موو جۆره چه‌وسانه‌وه‌یه‌كی (ڕه‌گه‌زی، نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی و، كۆمه‌ڵایه‌تی) له كۆمه‌ڵگادا، به پشت به‌ستن و پیاده‌كردنی میتۆدی لۆژیكیی بۆ فه‌راهه‌مكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی مۆدیرن و یه‌كسان و یاساسه‌روه‌ر، كه مافی وه‌ك یه‌ك بوون به هه‌موو تاكه‌كانی نه‌ته‌وه‌كان ببه‌خشێت.
ئامانجی بنەڕەتی قاسملوو ئەوە بوو: نەتەوەکەی لە (نەتەوەیەکی شوانکارەی خێڵەکیی-یەکترخۆر)ەوە بکاتە (نەتەوەیەکی مۆدێرنی یەکگرتوو)! بۆیە پەروەردە و تێز و کردەوەکانی قاسملوو مەدرەسەیەکن بۆ پێگەیاندنی تاکی نەتەوەیی مۆدێرن لە شۆڕشێکی پێشکەوتووخوازانەی ھاوچەرخدا!
ئامانجی قاسملوو لە کاری ڕێکخراوەیی کە (حیزبی مۆدێرن) لە جیھانیی خۆرھەڵات بەگشتیی دادەھێنێ، ئەوەیە: لێکترازانێک لە نێوان ئەو چوارچێوه پێکەوەگرێدراوانەی جیھانی خۆرھەڵات پێک بێنێت کە (لە ژێر ناوی حیزب) دا، فۆرمێکی خێڵەکیی-ناوچەپەرستییان پێکھێناوە و، وەرەسەکانیان دەسەپێنن و ناوی ئەو جەمبوونەیان ناوە (حیزب).
لە بنەماشدا، ھەر تاکێک کە (خێڵگەرایی و ناوچەپەرستیی) کرد، چ لە نێو ھێزە سیاسییەکانی تری کورد دابێ، یاخود: خۆی خزاندبێتە ناو حیزبی دێموکرات و، بە پلەش گەشتبنە ئاستی سەرکردەوە، ئەوا دژ و ناته‌بایه به پره‌نسیپه‌كانی مەدرەسەی قاسملوو بۆ (كاری ڕێكخراوه‌یی و، نەتەوایەتیی و، شۆڕشگێڕبوونی هاوچه‌رخ و، ھونەری سیاسەت-دبلۆماسییەت).
لەو پێناوەشدا، جگە لەوەی قاسملوو باجی زۆری دا، ئەوا لە ساڵی ١٩٨٨ لە کۆنگرەی ھەشتی حیزبەکهیدا، (شۆڕشی فیکس)ی بۆ (سڕینه‌وه و بنکۆڵکردن)ی ئایدیای-تەنگەتیلەی (ناوچەپەرستیی) لە ناو ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات، داھێنا!
ھەربۆیە، ھەرکەس و لایەنێک لەسەر ئاستی گەلی کورد بەگشتیی، بیریی خێڵگەرایی و، ناوچەپەرستیی، وەک: (بادینانگەرایی، ھەولێرگەرایی و، سلێمانی-پەرستی) کرد و لەسەر ئاستی خۆرھەڵاتی کوردستانیش، له هه‌ر حیزبێكدا بێ: (مەھابادگەرایی، مەریوانچێتیی و، سەقزپەرستیی) ھێنایە کایەوە، ئەوا دژبەرە بە ڕێبازی مەدرەسهی: مەزنە حەکیمی بە ڕەگەز کورد (د.قاسملوو). تەنانەت با ئەو کەسانە خۆشیان بە حیزبەکەی قاسملوودا ھەڵواسی بێت، یاخود: پلەداریش بن لەو حیزبەدا!
یەکێکی تر لە داھێنانە ھەرە سەنگینەکانی قاسملوو بۆ کایەی سیاسیی له جیھانیی خۆرھەڵاتدا بەگشتیی، ((شکۆگەڕاندنەوە و ڕاستگۆییە بۆ: ئەو مرۆڤه‌ی كه سیاسه‌ت ده‌كات و بۆ ئه‌و ڕێکخراوەی کە خۆی به حیزب داده‌نێت)).
تێز و کردەوەکانی قاسملووی حەکیم، نەک ھەر شکۆی بۆ تاکەکانی خۆرھەڵات گەڕاندەوە کە (شانازیی بە سیاستکردن)ەوە بکەن، بگرە شانازیشی بۆ (کاری حیزبایەتیی کوردی)ش گەڕاندەوە کە دبلۆماسییەتێکی ھاوسەنگ لەگەڵ دەوڵەتە دراوسێ-داگیرکەرەکاندا بگرنەبەر، کە لە ھیچ کەندوکۆسپێکدا نەبنە ئاڕاستەکراو، یاخود: ئامێری دەست دەوڵەتە داگیرکەرەکانی دراوسێ!
مێژوو تا ئەمڕۆ کە (٢٦-٦-٢٠١٨)یە، سەلماندوویەتی کە: ھەر ھەموو حیزب و سەرکردەکانی تری کورد نەیانتوانیوە ئەو شێوازە مۆدێرنە سیاسیی و دبلۆماسییە تیۆری و پراکتیك بکەن؛ بەڵام قاسملوو لە ڕۆژگارە ھەرە تاریکەکان، لە ساتەکانی لافاوی خوێنی جەنگی عێراق و ئێران، لەو دەورانەی تەنانەت چیاکانی کوردستان بەردهوام به‌ر کیمیاوی و گازی خەردەلی ھەردوو داگیرکەری (فارس و عەرەب) دەکەوتن، قاسملوو وەک دەوڵەتێکی مۆدێرن دبلۆماسییەتی ئەکرد و ھەرگیز بە ھیچ بەرژەوەندی و چەشتنی تاڵی و تفتیەک ئامادە نەبوو بەشێکی ھێزەکانی بکاتە ھاوبەرەی ڕێژیمی سەدام و، بەوەش بیانووی نەدایە دڕندەترین داگیرکەر کە (شەیتانەکانی شوێنکەوتەی خومەینی دەجال) بوون، بە ھۆیەوە خاکی خۆرھەڵاتی کوردستان کیمیاباران و ئەنفال بکەن.
لە هه‌مان کاتێکیشدا، بەھێزترین جووڵانەوەی نەتەوەیی و بزاڤی شۆڕشی چەکداریی لە ئاست ھەر چوار پارچەکەی کوردستاندا بەڕێوە دەبرد و، سەنگینترین لینکی دبلۆماسییەتی لە ئاستیی جیھانیشدا، بۆ کورد وەڕێ دەخست!
ئەم (شکۆگەڕاندنەوەیە بۆ کایەی سیاسیی-دبلۆماسیی) لە ناو جیھانێكدا كه پێی ئه‌وترێت: (جیهانی خۆرھەڵاتی ناوه‌ڕاست)، كه كرده‌وه‌ی (به ناو: حیزب) و دەوڵەتە کۆنخوازهكان بووه‌ته وەرەساتسهپاندن و خوێنڕێژیی و خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردن به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری زه‌جر دیتووهوه، وایکرد: سەنگ و باڵانس و ھیواداربوون بۆ کایەی سیاسیی و دبلۆماسیه‌ت بگەڕێتەوە و، تاکه‌كانی ڕێبازی مه‌دره‌سه‌ی قاسملووی حه‌كیم، بە شانازیی و لەخۆبوردویی و گیانفیداییەوە بڵێن: شانازی ئەکهین کە حیزبی دیموکراتین!
ئێستا بەس بوترێت: قاسملوو!، ئەزانی خێرا مرۆڤی بەرانبەر چ شکۆیەکی دێتە پێش چاو!؟
ئاخر شتێکی سه‌رنجڕاكێش و دانسەقەیە، کە: (سەدام حسێن) بەو دڕندەییەی خۆی، کاتێ لەگەڵ قاسملوو دانیشتووە، نەیتوانیوە زیادەڕۆیی بکات لە ئاست قاسملوودا، خۆ قاسملوو تانک و تۆپ و فڕۆکەی نەبووە، قاسملوو بیرێکی سەنگینی ھەبووە، کە بەرانبەرەکانی وا لێ بکات: بە سەنگێكی کاریگەری بزانن!
ئه‌وه‌ش زیاد ده‌كه‌م، قاسملوو لە ھیچ دۆخێک‌دا هونه‌ری سیاسەتكردنی بە (كاردانه‌وه و، ڕەگەزپەرستیی و، ناوچەپەرستی)ی نەگرتۆتهبەر، بەڵکوو وەک مەدرەسەیەکی عەقڵانی، کایەی سیاسیی وا جێبەجێ ده‌كرد، کە تێیدا ڕێز لە ھەموو نەتەوە و مەزھەب و ناوچەکان بگیردرێت بە بێ جیاوازیی. لەو ڕووەشەوە دەیویست نەتەوە داگیرکەرهكانیش بھێنێتە سەر ئەو باوەڕ و قەناعەتەی کە ڕێز لە نەتەوەی کورد و خواستەکانی بگرن!
بۆیه، بزاڤه‌كه‌ی قاسملوو چه‌ندێك به‌هێز بوو، هه‌ر خواستی (خودموختار)ی هه‌بوو، چونكه ده‌یزانی له‌و ساته‌دا له ڕوی سیاسیی و مومكیناتهوه ئه‌وه لۆژیكییه. ئه‌گینا خۆ قاسملوو چه‌ندان نووسین و چاوپێكه‌وتنیشی هه‌یه كه ئاماژه به‌وه ده‌دات: فیدراڵیزم سیستمێكی به‌جێیه و، له باسی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌ی ڕه‌سه‌نی كوردیشدا ده‌ڵێت: سه‌ربه‌خۆیی هه‌موو پارچه‌كان به مانای یه‌كگرتنه‌وه‌ی كورده، نه‌ك جیابوونه‌وه! ئه‌م مه‌فهومه واته چی!؟ واته: ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌ستكرد و دروستكراون و به زۆر و به جینۆساید‌كردن كوردیان تێ ئاخێنراوه! به‌ڵام خواستی ئازادانه‌ی كورد شتێكی تره كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سنوره دهسكردانهیه.
له‌مه‌دا، قاسملووی حه‌كیم لۆژیكیانه جیاوازی ده‌كات له نێوان (خواست و حه‌ز) كه سه‌ربه‌خۆییه و، ئامانجی لۆژیكی مومكینیش كه له‌و ساته‌دا: خودموختاری بووه! ئه‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه‌ش بده‌م، ڕاسته له ئێستادا، (خواست و حه‌زی) تاكه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان: سه‌ربه‌خۆییه. به‌ڵام ئامانجی لۆژیكی كه له ئێستادا مومكین بێت له كایه‌ی سیاسیی‌دا به ده‌ست بهێنریت: فیدراڵییه!