\"شەبنەم قولیخانی\" بووە باڵوێزی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سەوز
15:33 - 19 بانەمەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: خانمە نمایشکاری کورد \"شەبنەم قولیخانی\" وەکوو باڵوێزی ژینگەیی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی \"سەوز\" لە ئێران دەستنیشان کرا.
خاتوو \"شەبنەم قولیخانی\" نمایشکاری سەرەکیی زنجیرە درامای تەلەڤیزیۆنی \"مریەمی پیرۆز\" کە ئێستا دانیشتووی ئوستراڵیایە و ههر لەو وڵاته ژیانی ھاوسەریی پێکھێناوە، وەکوو باڵوێزی ژینگەیی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی \"سەوز\" Green لە وڵاتی ئێران دەستنیشان کرا و لەم بارەیەوە گوتی: سروشت دایکی ھەموومانە. کچەکەم، چیرۆکە سەرەکییەکەمان بۆ دەگێڕێتەوە، چیرۆکی پاک و خاوێنی، چیرۆکی ژیانێکی تەندرووست. کچەکەم برژانگەکانی قورس دەبێت و خەو دەبینێت و من بڕیار وایە خەوەکانی ئەو بچنمەوە. خەوە جوان و ڕەنگاوڕەنگەکان، خەوی ئەو باڵندانەی کە ھێشتا لێرە نەڕۆیشتوون، خەوی ڕووبارە پڕ ئاو و دارستانە سەرسەوزەکان، بەڵام وادیارە تانوپۆکانم لە یەکتر گرێدراون.
گوتیشی: مافی سروشتیی جیلی پاش من و تۆ، جیلی منداڵەکانمان، ژیانێکە لە دنیایەکی تەندرووستدا. ڕەنگە ڕۆژێک بێت کە ئەم کەڵکەڵەیەم نەبێت، بەڵام ئەمڕۆکە لەوەتیی بوومەتە دایک، بۆ جیلی داھاتوو، بۆ کچەکەم، بۆ منداڵی تۆ و بۆ تەواوی ئەو منداڵانەی کە مافی بینینی ئاسمانێکی شین و مەزرای سەرسەوز و بارودۆخ و کەشوھەوایەکی دروست و گونجاویان ھەیە، ھەست بە بەرپرسیاریی زیاتر دەکەم.
ئەم خانمە ئەکتەرە ناودارە لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئەمڕۆکە دەبێت منداڵەکانمان فێری پەروەردەیەکی دروستی ژینگە پارێزیی بکەین، ئەمڕۆکە دەبێت یاساکان ھەموار بکرێن و کەموکورییەکانی ئەم یاسایانە چارەسەر بکرێن.
حەیفە ھەرێمەکانی ئێمە ئاڵوگۆڕی بەسەردابێت، بە کەڵک وەرگرتن لە کەرەستەگەلی ھۆکاری زیادبوونی حەشیمەت، زیادبوونی مەکینە و ئامرازەکان کە ھەموویان دەبنە ھۆی زیادبوونی گەرمای زەوی و وردە وردە دەبنە ھۆی ئاڵوگۆڕی ھەرێمەکانی ئێمە و ئەو کات ھەندێک درەنگ دەبێت. دەبێت تا پێش ئەوەی کە درەنگ بێت بە فکری سروشت، ئەو نیعمەتە جوانەی خودا بین.
ئەوەیشی خستەڕوو: فەرھەنگ ھۆی سەرەکیی گۆڕینی ھەڵسوکەوتی کەسایەتییەکانە لە ناو کۆمەڵگادا و کردەوەکانی بواری ژینگەیی تاک تاکی کەسەکان، لەم ھۆ سەرەکییەوە سەرچاوە دەگرێت، ھەموومان دەزانین کە سەرەکیترین ئەرکی مرۆڤەکانی ئەمڕۆ لە پێناو ھەموو ئەو سەروەتە سروشتیانە، بەرپرسیارییە و ھەروەھا یەکێک لەو ھۆیانەی کە خەڵکی لە پاراستنی ژینگەدا بەشداریی ناکەن نەبوونی ئۆگرییە. زیادبوونی ئۆگریی گشتی بۆ ناساندنی گرفتەکان، لە یەکەمین قۆناغدا ڕاکێشان و وەگەڕخستنی بەشداربوونی گشتیی خەڵکییە.
خانمە ئەکتەری ناسراوی کورد \"شەبنەم قولیخانی\" لە کۆتاییدا ڕایگەیاند: ژینگە ڕەنگە لە ڕوانینی یەکەمدا بابەتێکی گشتیی بێت، بەڵام پێڕاگەیشتن بەو، ئەرکی ھەموومانە، وەبیر یەکتریی بێنینەوە کە بڕیارە جیلی دوای ئێمە لەم جیھانەدا ژیان بەسەر ببات. \"ژیان\" وشەیەکە کە لە زیندووبوونەوە ھەڵقوڵاوە و زیندووبوون لە بوونی ھەوایەکی پاک و خاوێن، خۆڵێکی خاوێن و بە گشتی ژینگەیەکی خاوێن مانا پەیدا دەکات.