شێوەكارانی كورد بەشداری لە فێستیڤاڵی سەرانسەری حەوزەی هونەری ئێران دەكەن
21:25 - 29 خاکەلێوه 2712
كوردپا: شێوەكارانی كورد بە 25 بەرهەمی هونەری شێوەكاری، بەشداری لە بەشی كۆتایی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی سەرانسەری حەوزەی هونەری ئێران دەكەن.
بەرپرسی راگەیاندنی گشتیی حەوزەی هونەری پارێزگای كوردستان رایگەیاند، 25 بەرهەمی هونەرمەندانی شێوەكاری پارێزگای كوردستان چوونەتە قۆناغی كۆتایی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی سەرانسەریی بەرهەمیی ناوەندەكانی حەوزەی هونەری ئێران و ئەم پێشبڕكیانەش لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لە شاری كرماشان بەڕێوە دەچێت.
ئاژانسی هەواڵی پەیامنیر بڵاوی كردەوە، لە سێیەمین خولی فێستیڤاڵی سەرانسەریی ناوەندەكانی حەوزەی هونەری ئێران، لە لایەن هونەرمەندانی سەرانسەری ئێرانەوە بە گشتیی 116 بەرهەم بۆ نووسینگەی فێستیڤاڵ نێردراون.
لە كۆی گشتیی ئەو بەرهەمانە 25 بەرهەمی هونەرمەندانی حەوزەی هونەری پارێزگای كوردستان چوونەتە قۆناغی كۆتایی و پێشبڕكێی ئەم فێستیڤاڵەوە.
ئیرەج كاكی وتیشی: لە بەشی خۆشنووسیدا شەش بەرهەمی خۆشنووسی ناوداری سنەیی فاتیح عیزەت پوور و بەرهەمێكی ئەشرەف زانیار لە بەشی نەسخدا چوونەتە بەشی كۆتایی ئەم فێستیڤاڵەوە.
كاكی ئاشكراشی كرد، چەندین بەرهەمی هونەرمەندانی دیكە بۆ وێنە سامان سۆلی، شەكیلا نوورایی، ئەمیر سوهەیلی، سامان جەعفەری، پەروین محەمەدی و سەحەر نەسری چوونەتە بەشی پێشبڕكێی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی سەرانسەری ناوەندەكانی حەوزەی هونەری ئێرانەوە.