شێعرەکانی سوهراب سپێهری وەرگێردرایە سەر زمانی کوردی

17:26 - 18 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: ناوەندێکی چاپ و بڵاو کردنەوەی کتێب لە کوردستانی تورکیە، شێعرەکانی سوهراب سپێهری بە زاراوەی کورمانجیی ژوورو چاپ و بڵاو کردەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دەزگای چاپ و بڵاو کردنەوەی \"رۆناهی\" لە شاری ئامەد (دیاربەکر)ی کوردستانی تورکیە بۆ یەکەم جار شێعرەکانی شاعیری هاوچەرخی ئێرانی لە زمانی فارسییەوە بۆ سەر زاراوەی کرمانجیی ژووروو وەرگێڕان کرد.

ئەو دەزگایە هەتا ئێستا کۆمەڵێک بەرهەمی لە زمانی فارسییەوە بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕان کردووە و چاپ و بڵاوی کردۆتەوە.
پێشتریش دەزگای چاپی رۆناهی وتارێکی لەسەر شێعرەکانی \"بابا تاهر عوریان\" بڵاو کردبوویەوە.

سوهراب سپێهری ساڵی ١٣٠٧ی هەتاوی لە شاری کاشان لە دایک بووە و یەکەم بەرهەمی شێعریی خۆی بەناوی \"مەرگ رەنگ\" بڵاو کردەوە.

ئەو شاعیرە کۆمەڵێک بەرهەمی وەک: نیشانی\"، دەنگی لاقی ئاو\" و \"موسافیر\" بڵاو کردۆتەوە و ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی بەهۆی شێرپەنجەی خوێن ماڵئاوایی لە ژیان کرد.