شۆڕش زەندی: لاوانی كورد لێوەشاوەیی باشیان لە وەرزشە \"رەزمی\"‌یەكاندا هەیە

14:15 - 10 خاکەلێوه 2714

 

ئاژانسی كوردپا: ناوەندە حكوومەتییەكان لە شاری سنە، كەڵكی خراب لەوەرزشی \"رەزمی كوردی\" وەردەگرن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كۆتاییەكانی ساڵی رابردوو لێپرسراوی هەیئەتی كۆنگ‌فۆی ئوستانی كوردستان باسی لە تۆمار كردن و بە فەرمیی ناسینی رەزمی كوردی كرد و گوتی: هیوادارم رەزمی كوردی خۆی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ببینێتەوە.

\"19097.jpg\"

 

لۆگوی \"كۆنگ فۆتوا\"

كۆمەڵگەی گەورەی كۆنگ‌فۆ لەئوستانی كوردستان بە ٧ هەزار ئەندامەوە، دوای وەرزشی تۆپی پێ‌، خاوەنی زۆرترین لێژنەی وەرزشییە.

رەزمی‌كارە كوردەکان لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا توانیویانە ٤٤٤ میداڵ بەدەست بێنن و لەكۆی گشتیی ئەو سەركەوتنانە، ٤٢ میداڵی نێودەوڵەتیی بوونە.

وەرزشكارێكی كورد لەمەڕ تۆماركردنی رەزمی كوردی لەسنە بە هەواڵنێری كوردپای رایەگەیاند، وەرزشی رەزمی كوردی، بە هۆی كەڵک وەرگرتنی خراپی ناوەندە حكوومەتییەكان لە راهێنەران و یانە وەرزشییەكان، پەراوێز خراوە و جیایی دانان و هەڵاواردنەكان وای كردووە، كە بۆشایی بكەوێتە نێوان یانە و وەرزشكارەكانەوە.

\"نیوكونگ‌فو\"، \"كونگ‌فۆ\"، \"كۆنگ فوتوای نەریتی\" و \"شین كونگ فو\" لەو سەبكە نوێیانە لە وەرزشی رەزمیدا بوون كە لەناوچە كوردنشینەكانی ئێران سەریان هەڵداوە و دواتر گەشەیان سەند.

\"19114.jpg\"

شۆڕش زەندی: ئەگەر بەرپرسانی وەرزشی سنە دەستێوەردانی كاروبارە وەرزشییەكانیان نەكردبایە، رەزمی كوردی زۆر لەوانە زووتر تۆمار دەكرا

شۆڕش زەندی لەدرێژەی لێداونەكەیدا ئەوەشی خستەڕوو، وەرزیە كۆنگ فۆ لەلای لاوە كوردەكان گرینگییەكی تایبەتی هەیە و گوتیشی: كەسانی ئەمنیەتیی ( سپاییەكان) توانیویانە دزە بكەنە نێو وەرزشكارانی كورد و تەنانەت هێندی هەیئەتی وەزشیشیان دروست كردووە و كەڵكی خراپ لەو وەرزشكارانە بەتایبەت لەكاتی خۆپیشاندانەكاندا وەردەگرن و وەرزشكارانێكی وەكوو \" ف. ن، ع، ئا و...\" بۆ وێنە لەو كەسانەن.

بەوتەی ئەو راهێنەرە کوردە، ئەگەر بەرپرسانی وەرزشی سنە دەستێوەردانی كاروبارە وەرزشییەكانیان نەكردبایە، رەزمی كوردی زۆر لەوانە زووتر تۆمار دەكرا.

\"كۆنگ فۆتوا\" لە ٧ بەشی \" مایگا\" پێكهاتووە و بێجگە لە مایگای یەكەم كە زیاتر جەستەیە، ئەوانی دیكە لایەنەكانی زانستی، عێرفانی و پزیشكی پێوە دیارە.