شۆرای مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان حكوومەتی سووریەی مەحكووم كرد
19:18 - 11 رەشەمه 2711
كوردپا: شۆرای مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بڕیارنامەیەكدا حكوومەتی سووریەی بە هۆی كوشتارە سیستماتیكەكانی هاووڵاتیان مەحكووم كرد.
لە بڕیارنامەكەدا حكوومەتی بەشار ئەسەد بە هەوڵدان بۆ كوشتنی هاووڵاتییانی مەدەنی و توندوتیژی دژی ناڕازییان تاوانبار كراوە.
هەتا ئێستا حكوومەتی بەشار ئەسەد هیچ پەرچەكردارێكی بەو بڕیارنامەیە نیشان نەداوە.
لە بڕیارنامەكەدا داوا لە حكوومەتی سووریە كراوە كە رێگا بدرێت یارمەتییە پزیشكییەكان بگەنە هاووڵاتییانی بریندار.
رەشنووسی ئەو بڕیارنامەیە لەلایەن توركیەوە پێشكەش بە شۆرای مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كرابوو.