شوێنەواری "پشت قەڵا" لە پارێزگای ئیلام رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر لەناو دەچێت

13:38 - 17 رێبەندان 2711
كوردپا: شوێنەواری پشت قەڵا لە پارێزگای ئیلام هیچ ئاسەوارێكی مێژوویی پێوە دیار نیە و رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر لەناو دەچێت.

پارێزگای ئیلام خاوەنی ژمارەیەكی بەرچاوی قەڵای مێژوویی تایبەتە كە هەركام باس لە هێزی دەسەڵاتدارانی ناو ئەو قەڵایانە دەكەن.

لەنێو ئەو قەڵایانەدا \"پشت قلعە\" هەڵكەوتوو لە شارستانی ئابدانانە و مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەكان و بە یەكێك لە ئاسەوارە تایبەتییەكانی پارێزگای ئیلام دێتە ئەژمار.

ئێستا كە ئەو قەڵایە هیچ نیشانەیەكی مێژوویی پێوە دیار نیە و لە ئەنجامی كەمتەرخەمی ناوەندە پێوەندیدارەكاندا رۆژ لەگەڵ رۆژ تەمەنی ئەو قەڵایە بەرەو كۆتایی دەڕوات.

\"3293.jpg\"
قەڵای پشت قەڵ

ئەو دیوارانەی كە پێشتر بۆ پاراستنی ئەو قەڵایە درووست كرابوون ئێستا پێویستیان بە كەسێك هەیە كە پێش بە لەناو چوونی رووخانیان بگرێت.

بە وتەی هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە ئەو قەڵایە پردی پێوەندیی نێوان قەڵاكانی هەزار دەرگا و قەڵای هەزاران بووە و دەوترێ‌ رێگای نەهێنیش (تونل) لە نێوانیاندا هەبووە.

ئەو قەڵایە لە 5 كیلۆ میتریی شارستانی ئابدانان لە پارێزگای ئیلام هەڵكەوتووە و رووباری \"دو برج\" بە بەردەمی قەڵاكەدا تێدەپەڕێ.

وێنە: میهر