شوناسی چوار کۆڵبەری بریندار لە سنووری بانە ئاشکرا بوو

13:25 - 25 گەلاوێژ 2722

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی گەلاویژ، چوار کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی "یووسف قۆیتاسی" کوڕی خالید خەڵکی بۆکان، "ئەرسەلان ڕەحمانی" کوڕی عەلی خەڵکی سەقز، "فازڵ ئەحمەدی" خەڵکی سەقز و "عەلی ئابکار" خەڵکی بۆکان بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار کران.

هێزە نیزامییەکان لە مەودایەکی کورت و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو چوار کۆڵبەرە کوردە کردبوو.

ئەو کۆڵبەرە برینداربووانە ڕەوانەی نەخۆشخانەی بانە، کراون.

ئەمڕۆ بەیانی کوردپا لە هەواڵێکدا باسی لەو ڕووداوە کردبوو کە کۆڵبەرێک بە ناوی "سامان محەممەدزادە" تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری هەنگەژاڵی ئەو شارە، بەهۆی بەرکەوتنی گولـلەی ساچمەیی، دەست و لاقی بریندار و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبیی بانە، کرابوو.