شوناسی خوێندكارانی مانگرتووی زانكۆی پەیام نووری مەریوان بڵاو بووە
14:18 - 15 پووشپەڕ 2712
كوردپا: ئەو خوێندكارانەی كە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە باردودۆخی محەممەد سەدیق كەبوودوەند چالاكی مەدەنیی دەستبەسەر كراو مانیان لە خواردن گرتبوو نێوەكانیان بڵاو بووە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەو خوێندكارانە رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 14ی پووشپەڕ وێڕای دەركردنی بەیاننامەیەك، بە نیشانەی پشتیوانی لە لێپرسراوی رێكخراوی بەرگریی لە مافی مرۆڤی كوردستان مانیان لە خواردن گرت.
نێوەكانیان بەو شێوەیەی خوارەوەیە:
- دانا لەنجاوایی-ئیسماییل رەوانگەرد- دانا روستەمی- عەزیز تازیك- لایەق مەشایەخی نیا-ژیار سڵامەتیان-دانا ئێراندووستی- شاهۆ هۆشیاری- فەرهاد تەباسیدە-فەرهاد راوش- موحسێن رۆستەمی-مەسعوود رازین- ئارام فەتحی- نێعمەت قادری- ئیدریس ئێرانی- لوقمان قادری- ئەیوب حەسەنی ڕاد- خالید ئەیوازە- بەهمەن ئیزەدی- سۆران تەوەكولی- وریا تاسە- بێهزاد كەریمی
9 كەس لە خوێندكارانی مان گرتوو لە سەر داوای خۆیان شوناسیان بڵاو نەبۆتەوە
هەر لەو پێوەندییەدا سۆران دانشوەر و ئومێد حوسێن زادە چالاكانی خوێندكاری بە نیشانەی پشتیوانی لە هەوڵی مانگرتوانی زانكۆی پەیام نووری مەریوان مانگرتنی خۆیان راگەیاندووە.
دەقی بەیاننامەكەی خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری مەریوان:
\"خەلکی بەشەرەف و ئازادیخوازی کوردستان\"
ئەمڕۆ٣٩ رۆژ بەسەر مانگرتنی محەممەدسدیق کهبوودوەند بەرپرسی رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان له زیندانی ئێوینی تاران تێپەڕ دەبێ و بارودۆخی جەستەیی ناوبراو بەهۆی ئەم مانگرتنه لە مەترسی دایه.
گرتن و ئازاردانی کەسانێک وەک محەممەدسدیق کەبوودوەند بەڵگەیەکی بەهێزه بۆ سەلماندنی دڕندەیی و دیکتاتوری دەسەڵاتدارانی ئێران و پیشاندەری لاوازییانه له بەڕیوه بردنی کۆمەڵگایەکی دێمۆکرات.
ئێمه داوا له هەموو رێکخراوه نێونەتەوەییەکانی لایەنگری مافی مرۆڤ دەکەین له مەحکووم کردنی ێیشێلکارییەکانی رژیمی تاران پشتیوانیمان بکەن و هەروەها له هاوڕێ بەڕێز کەبوودوەند تکا ئەکەین سەلامەتی جەستەیی خۆی لەبەرچاو بگرێ و کوتایی به مانگرتنه که ی بێنێ.
ئێمه خوێندکارانی زانکۆی پەیام نووری شاری مەریوان پەیوەست بوونی خۆمان به ریزی مانگرتوان رادەگەیەنین و هەموو زیندانییه سیاسییەکانی چوار پارچەی کوردستان دڵنیا دەکەینەوه هاودەنگ و هاوڕێ و هاوسەنگەر؛ له گەڵتان داین تا گەیشتن به ئامانجی پیرۆزمان.
خوێندکارانی زانکۆی پەیام نووری شاری مەریوان
13/4/2712ی کوردی