شوناسی١٢کهس لە دەستبەسەر كراوەكانی مەهاباد ئاشكرا بوو
15:38 - 7 بەفرانبار 2711
كوردپا: بەپێی ئەو سەرچاوانەی كەلە شاری مەهاباد بڵاو بوونەتەوە، باس لە دەستبەسەر كرانی ٤٠هاووڵاتیی ئەو شارە دەكەن، كە هەتا ئێستا شوناسی ١٢كەس لەو دەستبەسەر كراوانە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە مەهاباد، لە رێكەوتی ٢٢سەرماوەزەوە هەتا ئێستا ١٢هاووڵاتیی شاری مەهاباد بە ناوەكانی، عوسمان مەولانژاد، عوسمان قادر نژاد، ناسر تەریقی، چیا مەولانژاد، عەبدولڕەحمان قادر زادە (زانیار)، محەمەد ئەمین قادر زادە، سمكۆ عوسمانی، موراد حەسەن زادە، هیوا بەیرەمی، ئیسماعیل هونەر پوور، عەلی مەولانژاد و خوسرەو زرێ، لەلایەن هێزە ئەمنیەتیی - قەزاییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون.
هەر لەو پێوەندییەدا سێهاووڵاتیی دیكەی كورد بە ناوی ئەحمەد، قاسم و واحید لەو دەستبەسەر كراونەی شاری مەهابادن.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا شەپۆلێكی بەربڵاو لە دەستبەسەر كردن لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی شاری مەهابادەوە دەستی پێكردووە و ئەگەری ئەوە هەیە ژمارەی دەستبەسەر كراوەكان٤٠ كەس بێت.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هۆكاری دەستبەسەر كردنی ئەو هاووڵاتییانە روون نەبۆتەوە.