شوفیرانی بەکرێ (استیجارەای) لە شاری ورمێ ناڕەزایەتییان دەربڕی

12:41 - 7 خەرمانان 2722

ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەرمانان، ژمارەیەک لە شوفیرانی بەکرێی شارەداری بەهۆی دواکەتنی سێ مانگ پارەکەیان، لە بەردەم بینای شورای شار و شارەداریی ئەو شارە کۆ بوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

هەواڵدەریی "ئیلنا" لە زاری نوێنەری شوفیران بڵاوی کردووەتەوە کە پارەی مانگانەی شوفیرانی بەکرێگرتتەی شارەداری، ٥ ملیۆن تمەنە و لە ماوەی سێ مانگدا، هیچ پارەیەکیان وەرنەگرتووە.

نوێنەری شوفیران هەروەها بە ئیلنای ڕاگەیاندووە کە سەرەڕای بەرزبوونەوەی هەڵاوسان لە کۆمەڵگا، ئێمە شوفیران لە دابینکردنی تێچووی ژیانمان دۆش داماوین.

"ئیلنا" هۆکاری دواکەوتنی پارەی شوفیرانی لە زاری وتەبێژی شورای شاری ورمێ، بۆ نەبوونی خاوەنکار گەڕاندووەتەوە.