شه‌ریف هه‌ژاری: هیچ بیرمه‌ندێک له ئاستی جیهانیی دا له پێش د.قاسملووه‌وه ڕه‌خنه‌ی له شوناسی شۆڕشگێڕبوون نه‌گرتووه
لە بەرەبەری ٣٠هەمین ساڵیادی تێرۆری دوکتور قاسملوو ئاژانسی کوردپا، وتووێژێکی لەگەڵ شەریف هەژاری، خوێندكاری دوكتورا له دبلۆماسیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌ریتانیی ئەنجام داوە کە لێرەدا دەخرێتە بەر دیدی ئێوەی خۆشەویست:
ئاژانسی کوردپا: چۆن قۆناغی شۆڕشگێری مۆدێرن بە هزر و ئەندیشەی دوکتور قاسملوو هاتووە ئاراوە؟
شه‌ریف هه‌ژاری: لێكدانه‌وه‌م له‌و ڕووه‌وه ئه‌وه‌یه، كه: پۆلێنبه‌ندی (قۆناغه‌كانی شۆڕشگێڕیی) له مێژووی سیاسیی جیهان دا، دوو قۆناغه:-
یه‌كه‌م قۆناغی شۆڕشگێڕیی (قۆناغی شۆڕشگێڕی كلاسیك)ه:- ئه‌م قۆناغه، قۆناغی هاتنه‌بوونی ته‌واوی بزاوته شۆڕشگێڕه‌كان و بیرمه‌نده سیاسییهكانیانه له مێژووه‌وه هه‌تا ساڵی ١٩٦١.
وه‌ك حه‌قیقه‌تی مێژوو، (شۆڕشگێڕبوون) و (كرده‌وه‌ی ڕێكخراوه شۆڕشگێڕه‌كان) هه‌ر له ده‌ستپێكی دوای (سه‌رده‌می ڕێنیسانس) و سه‌رده‌می مۆدێرنه‌وه تا ده‌گات به (سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ریی) و هه‌تا سه‌رده‌می هاوچه‌رخیش به‌تایبه‌ت تا سه‌ره‌تای ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، له‌لایه‌ن بیرمه‌ندانی سیاسییه‌وه نه‌خرابووه ژێر (بیركردنه‌وه‌ی قووڵ) و (بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی)ه‌وه.
به‌ڵكو به مۆدێلێكی پێشكه‌وتووخوازیی، داده‌نرا، به‌بێ ئه‌وه‌ی له هه‌ندێك كرده‌وه‌ی ڕێكخراوه شۆڕشگێڕه‌كان، وردببنه‌وه‌و، میكانیزمێك یاخود كۆمه‌ڵه پره‌نسیپێك دابنرێت كه ڕێكخراوی شۆڕشگێڕ و ڕێكخراوی ناشۆڕشگێڕ به‌پێی پێوه‌ری (مرۆڤگه‌رایی) جیابكرێنه‌وه.
-
واته: چه‌مكی (شۆڕشگێڕبوون) وه‌ك مۆدێلێكی لێ هاتبوو كه هه‌موو ڕێكخراوه (ماركسیست-لینینیست، ئیسلامیست، لیبراڵیست، ماركسیست-ماویست و، ناسیۆنالیسته‌كان) وه‌ك (دروشم) به‌رزیان ده‌كرده‌وه‌و، بۆ تێكۆشانه‌كانیان سوودیان لێ وه‌رده‌گرت و به‌كاریان ده‌هێنا، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ڕێكخراوه چه‌په ماركسی-لینینیی و چه‌په ماركسی-ماویستهكانهوه. زیاتر له‌وانه‌ش، ڕه‌وایه‌تی پێدان و مه‌شروعیه‌تیان به خۆیان ده‌دا له ژێر ناو و دروشمی (شۆڕشگێڕیی و شۆڕشگێڕبوون) دا هه‌رچییه‌ك ده‌یانویست، ئه‌نجامی بده‌ن. هه‌ر له (ڕفاندن، دیل كووشتن و ڕهشهكووژی، خۆته‌قاندنه‌وه، ده‌ست نه‌پاراستن له خه‌ڵكانی سڤیل، سه‌ربڕین، تێزاب پێداكردن، سووتاندن، پرد و ڕێگاوبان ته‌قاندنه‌وه، جنێودان و پڕوپاگه‌نده‌ی ناڕاست و تیرۆری فكری، تیرۆری سیاسیی، تیرۆری مه‌زهه‌بیی و، شوێنكه‌وته‌یی ئایدۆلۆژیی)یان ده‌گرته‌به‌ر و، ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ی ڕێكخراوه چه‌په‌كان وایكرد، له‌لایه‌ك له كاتی (شۆڕشه‌كانیان!)دا ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی بێ-تاوان ببنه قوربانیی و شوێنه گشتییه‌كان كاول بكرێن و ده‌ستیان لێ نه‌پارێزرێت. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر ئه‌و ڕه‌فتار و خه‌سڵه‌تانه‌یان جێ به جێ كردبوو، كاتێك ده‌گه‌شتنه ده‌سه‌ڵات ده‌بوونه ده‌سه‌ڵاتداری (خێڵه‌كیی و وهرهسهسهپێن) یاخود ده‌سه‌ڵاتداری (ئایدۆلۆژیی و دیكتاتۆر و خۆسه‌پێن). بۆیه وه‌ك (شه‌ریف هه‌ژاری) ئه‌م (قۆناغه‌ی شۆڕشگێڕبوون)م به (قۆناغی كلاسیك) ناوناوه، با بزانین قاسملوو چۆن (قۆناغی شۆڕشگێڕی مۆدێرن) داده‌هێنێت.
شەریف هەژاری، خوێندكاری دوكتورا له دبلۆماسیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌ریتانیی
دووه‌م قۆناغی شۆڕشگێڕیی (قۆناغی شۆڕشگێڕیی مۆدێرن)ه:- ئه‌م قۆناغه شۆڕشگێڕییه به مه‌یینی ئایدیاكانی (قاسملووی بیرمه‌ند) دێته‌ئاراوه، كه له شوناسبه‌خشین به (تاكی شۆڕشگێڕی مۆدێرن و خودی شۆڕش)، قۆناغه‌كه وه‌ك ڕه‌وتێكی مۆدێرنی شۆڕشگێڕیی، له قۆناغی شۆڕشگێڕی كلاسیك، جیا ده‌بێته‌وه. قاسملوو وه‌ك (تیۆرسێنی مه‌دره‌سه‌ی شۆڕشگێڕی مۆدێرن) دێت تێفكرینه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌وه بنیاد ده‌نێت كه (شۆڕشگێڕبوون) ببه‌ستێته‌وه به (مرۆڤگه‌راییه‌وه). چونكه ئه‌و سته‌مكاریانه‌ی كه ڕێكخراوه خۆ به شۆڕشگێڕزانهكان پێشتر ده‌یانكرد هاوشێوه‌ی سته‌مكارییه‌كانی گروپه خێڵه‌كیی و ده‌سه‌لاته دواكه‌وتووه‌كان و ئیمپریالیزمه‌كان بوون، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك ڕووه‌وه ڕێكخراوه چه‌په شۆڕشگێڕه‌كان توند‌وتیژتر و چهوسێنهرتریش بوون و، ڕێگاشیان بۆ هیچ فه‌زایه‌كی ئازادیی و پلوراڵیزم له كۆمه‌ڵگادا نه‌هێشتبووه‌وه.
-
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر قاسملوو (نوخبه‌یه‌كی سیاسیی) به‌توانا بوو، له دوای شۆڕشی ١٤ی ته‌موزی ساڵی ١٩٥٨ی عێراق به مه‌به‌ستی (كڵپه پێ دانه‌وه به شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان) هاتبووه باشوری كوردستان، به‌ڵام له باشور هه‌م دووچاری (تیرۆری فكری)ی و، هه‌م سێ جار هه‌وڵی (تیرۆری جه‌سته‌ی)یش درابوو له لایه‌ن شوێنكه‌وته‌كانی گروپه دواكه‌وتووه خێڵهكییهكانهوهو، له عێراقیش به ده‌ركردنیان دا. واته له‌به‌ر خۆخۆری له‌و قۆناغه‌دا نه‌یانتوانی سوود له تواناكانی قاسملوو وه‌ربگرن. بۆیه قاسملوو كاتێك له باشور ده‌ركرا و تیرۆری فكری كرا و، جه‌نگاوه‌ره دواكه‌وتووه شوێنكه‌وته‌كانی كورد هه‌وڵی تیرۆركردنیان دا و، سوودیان له‌و نوخبه سیاسییه وه‌رنه‌گرت. له ناچاریی دا ڕویكرده چیكۆسلۆڤاكیا.
-
له پاش ئه‌وه‌ی به كرده‌وه سته‌مكارییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ماركسییه-لینینیستیی و ماركسییه-ماویستییهكانی هه‌ر له یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جارانه‌وه هه‌تا ئه‌وروپای چه‌شتبوو و بینی بوو. قاسملوو بیری-قووڵی بۆ ئه‌و تێفكرینهی خستبووه‌گه‌ڕ: (چۆن ده‌بێت شوناسی شۆڕشگێڕبوون ئه‌وه بێت كه ئه‌م هه‌موو سته‌مكارییه ئه‌نجام بده‌ن و، شه‌رعیه‌تی پێ بده‌ن و، به كرده‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌شی بزانن!؟).
له‌وێوه ئه‌م بیرمه‌نده تێفكرینه‌كانی ته‌رخانكرد كه به واتا و چه‌مكه‌كانی (شۆڕشگێڕبوون) و خودی (ڕێكخراوی شۆڕشگێڕ) دا بچێته‌وه‌و، به تێفكرینی خۆی كۆمه‌ڵه تایبه‌تمه‌ندییه‌ك بۆ (ڕێكخراوی شۆڕشگێڕ و، شۆڕشگێڕبوون) له پێناو (به‌رژه‌وه‌ندی گشت) دا، دابهێنێت. واته هه‌نگاوێك بگرێته‌به‌ر كه (شۆڕشگێڕبوون) له ڕه‌فتاری ئۆپۆرتۆنیستیی و ناوچهپهرستیی و ئایدۆلۆژیاپهرستیی و خۆسه‌پاندن و خستنه‌پێشی به‌رژه‌وه‌ندی تاقم و گروپ بترازێنێت بۆ كۆمه‌ڵه خه‌سڵه‌تێك كه له پێناو (به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی) هه‌ر نیشتیمانێك دا بێت.
-
له ساڵی ١٩٦١ ه‌وه، قاسملوو بیرمه‌ندی ڕه‌وتی دژایه‌تیی سته‌مكارییه‌كانی سۆڤیه‌تی ده‌كرد له چیكۆسلۆڤاكیا. له ساڵی ١٩٦١ ه‌وه سه‌ركرده چه‌په ئۆپۆزسیۆنه‌كانی چیكۆسلۆڤاكیا ئیلهامیان له تێزه‌كانی قاسملوو وه‌رده‌گرت. له‌وێش كه بوویه مامۆستای زانكۆ هه‌تا ساڵی ١٩٦٨ وه‌ك تاقانه تیۆرسێنی مه‌دره‌سه‌ی په‌روه‌رده‌ی-شۆڕشگێڕی مۆدێرن سوودی گرنگیان لێ وه‌رگرت به‌تایبه‌ت له باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سیستمی حوكمهتداری (سۆشیالیزمی دیموكراتیك)دا. ئه‌وه‌بوو شۆڕشخولقێنهكان له مانگی یه‌كی ساڵی ١٩٦٨ كه له میژوودا به (به‌هاری پراگ) ناسراوه، به ڕابه‌رایه‌تیی (ئه‌لیكسانده‌ر دۆبجێك) سه‌ركه‌وتن و، (بۆ ماوه‌ی حه‌وت مانگ) كۆتاییان به سته‌مكارییه‌كان و كرده‌وه تیرۆریسته‌كانی تاقمه‌كانی سه‌ر به یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت له چیكۆسلۆڤاكیا، هێنا و، تێزه‌كانی قاسملووی تیۆرسێنیان له‌و چاكسازیانهدا ڕه‌نگی دایه‌وه كه له ناو حیزبی كۆمۆنیستی چیكۆسلۆڤاكیا و له ماوه‌ی حه‌وت مانگی حوكمهتداریی دا جێ به جێیان ده‌كرد و سیستمی (سۆشیاڵیزمی دیموكرتیك) كه قاسملوو بیرمه‌نده‌كه‌ی بوو، كرده سیستمی حوكمهتداریان.
به درێژایی ساڵانی ١٩٦١ هه‌تا ١٩٦٨، ناوی قاسملوو به ته‌واوی له ناو نوخبه‌كانی چیكۆسلۆڤاكیا زیاتر ده‌ناسرا. چونكه له ١٩٦١ تا ١٩٦٨ تیۆرسێن و ئیلهامده‌ری شۆڕشخولقێنهكان بوو. گرنگه تۆ تاكێكی كورد بیت، له باشوری كوردستان ڕاوت بنێن، كه‌چی پاش ساڵ و نیوێك، له ساڵی ١٩٦١ ه‌وه بتوانیت سه‌ركرده چه‌په‌كانی چیكۆسلۆڤاكیا بخه‌یته ژێر كاریگه‌ری تێفكرینهكانتهوه، بیرمه‌ندێك كه ئایدیا و تێفكرینه‌كانی هێنده كاریگه‌ر و شوێندانه‌ر بن له‌سه‌ر شۆڕشگێڕه‌كانی وڵاتێكی تر، له‌كاتێكدا ته‌مه‌نی ته‌نیا ٣١ ساڵ بووه، ئه‌وه ته‌نیا له ناو گه‌لێكی خۆخۆری وه‌ك كورده كه قه‌دری نازانن و، وردبوونه‌وه‌یان له‌و قۆناغانه‌ی ژیانی قاسملوو نییه كه تا چه‌ندێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر شۆڕشگێڕه‌كانی چیكۆسلۆڤاكیا داناوه.
هه‌رئه‌وه‌ش بوو وایكرد، كاتێك له پاش (به‌هاری پراگ)، له شه‌وی ٢١/٢٠-٨-١٩٦٨ هێزه‌كانی (سۆڤیه‌ت،پۆڵه‌ند، بولگاریا، ئه‌ڵمانیای خۆرهه‌ڵات و، هه‌نگاریا) به پێی ڕێكه‌وتنامه‌ی پێنج قۆڵیان له (وارشۆ) هاتنه ناو پراگ و پراگیان داگیر كرده‌وه. تاقمه وابه‌سته چیكۆسلۆڤاكییهكانی سه‌ر به سۆڤیه‌ت دژی مانه‌وه‌ی قاسملوو بوون له پراگ. چونكه پێشتر تیۆرسێنی شۆڕشگێڕان بوو له دژی سته‌مكارییه‌كانی تاقمه‌كانی سه‌ر به سۆڤیه‌ت له دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له چیكۆسلۆڤاكیا. بۆیه قاسملوو به ناچاری له كۆتاییه‌كانی مانگی هه‌شتی ساڵی ١٩٦٨ ه‌وه ڕویكرده فه‌ره‌نسا.
له‌مباره‌یه‌وه پڕۆفیسۆر عیزه‌ددین مسته‌فا ڕه‌سوڵ ده‌ڵێت: ((له ساڵی ١٩٦١ نوخبه چه‌په ئۆپۆزسیۆنه‌كانی چیكۆسلۆڤاكیا كه‌وتبوونه ژێر سته‌می ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی سۆڤیه‌تیی جاران. سه‌ركرده‌كانیان سه‌ردانی قاسملوویان له شوقه بچكۆله‌كه‌یدا ده‌كرد. قاسملوو بیرمه‌ندێكی لاو بوو، به‌ڵام نه‌ترس بوو له ئاشكراكردنی ئایدیاكانیی دا و، كۆڵنهدهرییش بوو له‌سه‌ر باوه‌ڕه‌كانی. هه‌ربۆیه سه‌ركرده‌ی حیزبه چه‌په ئۆپۆزسیۆنه‌كانی چیكۆسلۆڤاكیا ئیلهامیان له تێفكرینه‌كانی ئه‌م بیرمه‌نده لاوه وه‌رگرت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له دژی سته‌مكارییه‌كانی تاقمه‌كانی سه‌ر به یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی جاران. بیرمهندییهكهی قاسملوو وایكرد كه نوخبه‌ی چه‌په شۆڕشگێڕه‌كانی چیكۆسلۆڤاكیا ڕووی تێ بكه‌ن و سوود له تێفكرینه‌كانی ئه‌و داهێنه‌ره وه‌ربگرن)).
محمدی مامۆستا مه‌لا عبدالكریمی موده‌ڕیسیش جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه: ((له سه‌ره‌تای شه‌سته‌كان تا كۆتایی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، قاسملوو كه به ماوه‌یه‌كی كورتیش ده‌هاته‌وه بۆ كوردستان، دووچاری تیرۆركردنێكی فكری زۆر ترسناك ده‌كرایه‌وه. له‌لایه‌ك له‌لایه‌ن پاشكۆكانی ڕێكخراوه خێڵه‌كییه‌كانی كورده‌وه‌و، له‌لایه‌كی تریش له‌لایه‌ن هه‌موو ڕێكخراوه چه‌په ماركسیی و ماوییهكانی ناوچه‌كه‌وه. چونكه ئه‌وده‌م به (كافربوون)یان ده‌زانی كه قاسملوو ڕه‌خنه‌ی مه‌نتیقی له دهسهڵاتدارێتییهكانی سۆڤیه‌ت و ما‌و، ده‌گرت)).
لێره‌وه (قۆناغی شۆڕشگێڕبوونی هاوچه‌رخ) له هزر و ئه‌ندێشه‌كانی قاسملوودا ده‌خولقێت. چونكه هیچ بیرمه‌ندێك له ئاستی جیهانیی دا له پێش د.قاسملووه‌وه ڕه‌خنه‌ی له (شوناسی شۆڕشگێڕبوون) نه‌گرتووه. به‌تایبه‌ت له‌و پرسیاره‌ی كه ته‌ركیزی بخرێته‌سه‌ر له‌وه‌ی: ((ده‌بێت به كێ بوترێت شۆڕشگێڕ؟)).
قاسملوو دێت بیر له‌وه ده‌كاته‌وه و، ده‌ڵێت: ((ئه‌گه‌ر شۆڕشگێڕبوون ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سته‌مكارییانه به‌رهه‌م بهێنێت، كه‌وابوو هه‌ر چه‌وساندنه‌وه درێژه‌ی ده‌بێت)). ئیتر قاسملوو وه‌ك (بیرمه‌ندێكی جیهانیی) تێفكرینه‌كانی له‌و پێناوه‌دا خسته‌گه‌ڕ چۆن وا بكرێت (شوناسی شۆڕشگێڕبوون) كۆمه‌ڵه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌بێت كه (مرۆڤه سه‌نگینه‌كان) خودی شۆڕشگێڕبن، نه‌ك جه‌رده و تیرۆریست و پیاوكووژ و هه‌موو جۆره جه‌نگاوه‌رێك به (شۆڕشگێڕ) بناسرێن.
قاسملوو هات هێڵێكی جیاكه‌ره‌وه‌ی بۆ شۆڕشگێڕان وه‌ك خاوه‌ن ڕێباز و خاوه‌ن باوه‌ڕ له لایه‌ك و، شوێنكه‌وته ئایدۆلۆژیست و جه‌نگاوه‌ران و خێڵه‌كییه‌كان له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دانا.
قاسملوو: ئه‌و بیرمه‌نده سیاسییه جیهانییه بوو كه به درێژایی ژیانیی و تا ئێستاش هه‌ر تیرۆری فكری ده‌كرێت. كه‌چی نه به‌زیندوویی خۆی بۆ ساتێك هه‌دادانی ناسیی و، نه به مردوویش هیچ به‌ربه‌ستێك ده‌توانێت ببێته ڕێگر له‌به‌رده‌م ئه‌و قوتابخانه فكرییه-شۆڕشگێڕییه مۆدێرنه‌ی كه دایهێنا، كه: (مه‌دره‌سه‌ی شۆڕشگێڕی مۆدێرن)ه.
قاسملوو ئه‌و بیرمه‌نده بوو كه له هه‌ر كوێیه‌كی گۆی زه‌وی بوونی هه‌بووبێت، دژی (سته‌مكاریی) بووه. ڕاسته زۆر باجی داوه، هه‌میشه تیرۆری فكری كراوه. زۆرجار هه‌وڵی تیرۆری جه‌سته‌یی له مێژووی دا دراوه. به‌ڵام كۆڵی نه‌داوه‌و به‌رده‌وام تێزه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای (دژه سته‌مكاریی و، دژه چه‌وساندنه‌وه) به میتۆدێكی لۆژیكی خولقاندووه، نه‌ك به یۆتۆپی. بۆیه له هه‌ر كوێیه‌كی ئه‌م جیهانه‌دا بووبێت، هه‌رچه‌نده ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر بووه، كه‌چی به تێفكرینه‌كانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر نوخبه‌ی سیاسیی وڵاتان داناوه، له‌كاتێكدا له‌و ڕۆژگاره‌دا نوخبه‌ی سیاسیی ولاتان كوردیان هه‌ر نه‌ده‌ناسیی!
ئاژانسی کوردپا: شۆڕشگێڕ بوون لە لای دوکتور قاسملوو چ پێناسە و چ تایبەتمەندییەکی هەبووە؟
شه‌ریف هه‌ژاری: (قاسملووی حه‌كیم) له تێفكرینهكانیی دا جه‌خت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه تایبه‌تمه‌ندییه‌ك بۆ مرۆڤی (شۆڕشگێڕ) ده‌كاته‌وه، كه ده‌بێت تاكی شۆڕشگێڕ هه‌ڵگری ئه‌و خه‌سڵه‌تانه بێت، كه ئه‌و، پراكتیزه‌كردنی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه به مه‌رجی بنه‌ڕه‌تیی (شۆڕشگێڕبوون)، داده‌نێت!
قاسملوو ئامانجی ئه‌وه‌بووه: (قۆناغی شۆڕشگێڕی كلاسیك) كه تاكگهلێك به ناوی (شۆڕشگێڕ) تێیدا هاتوونه‌ته‌بوون و په‌روه‌رده‌بوون كه (ئۆپۆرتۆنیست و دیكتاتۆر و خۆسه‌پێن) بوون، بگۆڕێت بۆ قۆناغێك كه (تاكی شۆڕشگێڕ و حیزبی شۆڕشگێڕ) له هه‌ر چه‌شنه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئۆپۆرتۆنیستانه و خۆسه‌پێنانه و چهوساندنهوهكاریی، داماڵێت و، شۆڕشگێڕبوون ببێته باوه‌ڕێكی تێكۆشان له پێناو ئازادیی و یه‌كسانیی و دیموكراسیخوازیی بۆ تاكه‌كانی هه‌ر نیشتیمانێك به‌گشتیی.
-
قاسملووی مه‌زنه بیرمه‌ند، وه‌ك تاقانه بیرمه‌ندێكی جیهانیی و، وه‌ك شۆڕشگێڕێكی چه‌پ، جوامێرانه به بێ ئه‌وه‌ی له تێرۆری فكری و هه‌ڕه‌شه و كوشتنی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره ماركسییه شۆڕشگێڕه كلاسیكه‌كان و حیزبه چه‌په شۆڕشگێڕه كلاسیكه‌كانه‌وه، سڵ بكاته‌وه، باوه‌ڕی وابووه: نابێت تایبه‌تمه‌ندیی و كرده‌وه‌كانی (مرۆڤی شۆڕشگێڕ) له‌گه‌ڵ (مرۆڤگه‌رایی) و (دیموكراسییخوازی) دا یه‌ك نه‌گرێته‌وه‌و دژبه‌ری بكات. بۆیه تێفكرینه مۆدێرنه‌كانی بۆ شوناس پێ به‌خشین به قۆناغێكی نوێی شۆڕشگێڕیی، كه (قۆناغی شۆڕشگێڕی مۆدێرن)ه، له‌سه‌ر چوار بنه‌ما بنیاد ده‌نێت، كه پێی وا ده‌بێت:-
١-شۆڕشگێڕ ده‌بێت ڕه‌خنه‌گر بێ و، سه‌ركرده په‌رست نه‌بێت و، بڕوای به بڕیاری به كۆمه‌ڵ هه‌بێت.
٢-شۆڕشگێڕ ده‌بێت مرۆڤگهرا و یه‌كسانخواز بێت.
٣-شۆڕشگێڕ ده‌بێت دیموكراسیخواز بێت. به‌لای قاسملووه‌وه: ((چه‌ندێك خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی گرنگه، هێنده‌ش خه‌باتی دیموكراسیخوازی، گرنگه)).
٤- خودی شۆڕشگێڕ هه‌ر ده‌بێت ئه‌خلاق له سیاسه‌ت دا ڕه‌چاو بكات و، حیزبی شۆڕشگێڕ هه‌ر ده‌بێت خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردانی خۆی بێت!
كه‌وابو، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه بیرمه‌ندێكی جیهانیی وه‌ك قاسملوو، له داهێنانی (مه‌دره‌سه‌ی شۆڕشگێڕی مۆدێرن) دایهێناوه، كلیلی گرنگییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه، كه: له لایه‌ك به ڕه‌چاوكردنیان حیزبی شۆڕشگێڕ و خودی شۆڕشگێڕ، نابنه كه‌ره‌سته و ئامێری ده‌ست زلهێزه‌كان و ده‌وڵه‌ته خاوه‌ن هه‌ژموونه ناوچه‌ییه‌كان، و (سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردان)ی ڕێكخراوه‌یی خۆیان به پێی به‌رژه‌وه‌ندی (گشتیی نه‌ته‌وه‌كانیان) به ئه‌ستۆوه ده‌گرن. واته له مه‌دره‌سه‌ی په‌روه‌رده‌ی شۆڕشگێڕی مۆدێرنی قاسملوویزم دا، شۆرشگێڕ كه‌سێكه خاوه‌نی خۆیه‌تیی و به باوه‌ڕێكی نه‌گۆڕه‌وه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی نه‌ته‌وه‌دا تێ ده‌كۆشێت تا ڕزگاربوون و دادپه‌روه‌ریی.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه، به ڕه‌چاوكردنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه، حیزبی شۆڕشگێڕ و تاكی شۆڕشگێڕ نابنه چه‌وسێنه‌ر و سته‌مكار. ئه‌م تێز و تێفكرینانهش چاره‌سه‌رێكی لۆژیكی-ڕادیكاڵی گرنگ بوون كه بۆ كایه‌ی حیزبه شۆڕشگێڕه كلاسیهكهكان و تاكی شۆڕشگێڕی كلاسیك دایهێنا. له‌وه‌ی: هه‌م وه‌ك تاك و هه‌م وه‌ك حیزبهكانییش به‌وه (شوناسی شۆڕشگێڕبوون) به‌سه‌ریاندا پراكتیزه ده‌بێت كه هه‌میشه تێكۆشانیان بۆ یهكسانخوازی و مرۆڤگه‌رایی و دیموكراسیخوازیی بێت و، هه‌رگیز له هیچ باجدان و قوربانیدانێك له پێناو ئه‌و ئامانجه ژیانخوازیانهدا، هه‌دا نه‌ده‌ن.
قاسملوو، له‌و مانیفێستهشی دا كه به چه‌ندین تێز له فۆرمی سیستمی (سۆشیاڵێزمی دیموكراتیك) وه‌ك سیستمێكی نوێ بۆ حوكمهتداری ده‌وڵه‌تانی جیهان خولقاندی، به‌ڕوونی وردبوونه‌وه هزرییه‌كانی ئه‌وه‌یه: ((هه‌م سیستمی سه‌رمایه‌داری چه‌وساندنه‌وه‌ی تێدایه و، هه‌م سیستمی شیوعیه‌تی سۆڤیه‌تیی و ماوییش چه‌وسێنه‌رن)). كه‌وابو، لای قاسملوو ئامانج ئه‌وه‌یه: ((ژیربیران به به‌رده‌وامیی له تێفكرینی لۆژیكی دا بن، تاوه‌كو سیستمێك و ڕێگایه‌كی لۆژیكی بگرنه‌به‌ر كه سیستمه سیاسییه‌كانیان و كاری حیزبایهتییشیان هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندی گشت له سه‌روو هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه‌وه بكه‌نه كلیلی هه‌نگاو و ستراتیژ و ئه‌جێنداكانیان)).
سه‌رده‌مانێك كه قاسملوو وه‌ك بیرمه‌ندێكی جیهانیی ئه‌م ڕه‌خنانه‌ی له ساڵانی سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیست هێناوه‌ته‌بوون، پاشتریش هه‌ر به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ری تاوه‌كو ساڵانی هه‌شتاكان كه به ته‌واوی به‌یانی كردوون، ئه‌وكات هه‌م سیستمی سه‌رمایه‌داری هاوتای ئه‌م سیستمه‌ی ئێستای خۆراوا نه‌بووه كه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی باش مرۆڤگه‌رایی تێ ئاخنرابێ و، هه‌م كه‌سیش ڕه‌خنه‌ی له سیستمی چه‌وسێنه‌ری شیوعیه‌تی سۆڤیه‌تیی و ماوی نه‌ده‌گرت. به‌تایبه‌ت ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌مانی دوای تێفكرینه داهێنه‌رانه‌كه‌ی قاسملووش دا، ڕێكخراوه چه‌په‌كانی كورد به سه‌ری شیوعیه‌تی سۆڤیه‌تیی و ماویزمی چینی سوێندیان ده‌خوارد و كرده‌وه‌كانیان شوێنكه‌وته‌یی بووه.
ئاژانسی کوردپا: دوکتور قاسملوو چۆن توانی لە ڕێگای دیپلۆماسی کێشەی کورد بە دەرەوە بناسێنێت؟
شه‌ریف هه‌ژاری: به هۆی ئه‌وه‌ی كۆكه‌ره‌وه‌یه‌كی بێ-هاوتا بوو له‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه‌دا، ده‌توانم بڵێم: ((قاسملوو كتێب بوو له جه‌سته‌ی مرۆڤێك دا، كه هه‌موو ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی لای خواره‌وه ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كتێبانه بوون)).
یه‌كه‌م: به‌هۆی بیرمه‌ندییه جیهانییهكهیهوه. چونكه نوخبه‌ی سیاسییه جیهانییه‌كان زۆر به سانایی ده‌كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری د.قاسملووه‌وه. هه‌ر له نوخبه سیاسییه‌كانی چیكۆسلۆڤاكیاوه، تا نوخبه سیاسییه‌كانی فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیا و هتد. هه‌روا ساده نییه كه میته‌ران و كۆشنێر و د.گوێنته‌ر دێشنه‌ر و پیه‌ر مۆرا و كراسكیه و ده‌یانی تر بڵێن: ((قاسملوو ئه‌و مه‌زنه بیرمه‌نده بوو كه مرۆڤی ناچار به بیركردنه‌وه ده‌كرد)). ئینجا چ كه‌سانێكیش ناچار به بیركردنه‌وه بكه‌یت؟ نوخبه سیاسییه چه‌په ئه‌وروپییه‌كان كه ڕۆژانه له ناو ئارگیومێنت و دیبه‌یتی ماركسیزم و لیبراڵیزم دا ده‌ژین و به سانایی جه‌زب نابن.
قاسملوو ئه‌وانه‌ی به لای پرسی كورددا جه‌زب كردووه. ئه‌وه بووه ئاستی توانای كاریگه‌ری تێفكرینی قاسملوو. ئه‌ی ئێستا به‌م هه‌موو كورده‌وه، به زانای (پزیشكیی و بیركاریی و فیزیا و مێژوو و فه‌لسه‌فه و دبلۆماسی)یه‌وه، بۆچی به هه‌موویانه‌وه ناتوانن نیو هێنده‌ی قاسملوو نوخبه‌ی سیاسیی ئه‌وروپی به لای پرسی كورددا بكه‌نه (دۆستی هه‌میشه‌یی بۆ ئازاره‌كانی كورد)؟ چونكه قاسملوو ده‌یخستنه ژێر كاریگه‌ری خۆیه‌وه. چونكه قاسملوو بیرمه‌ندێكی جیهانیی بوو. چونكه مرۆڤێكی ئاسایی نه‌بوو. چونكه تاقانه دیارده‌ی سیاسیی ناو مێژووی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو. خۆ له‌خۆوه ڕۆژنامه‌ی نیۆرك تایمز له پاش تیرۆركردنی قاسملوو نانووسێت: ((تا هه‌تایه جیهانی خۆرهه‌ڵات، ڕوناكبیرێكی سیاسیی وه‌ك قاسملوو به‌خۆوه نابینێته‌وه!)).
-
دووه‌م: زانینی (كلتوری سیاسیی) به‌رانبه‌ره‌كانی. قاسملوو پێش ئه‌وه‌ی هه‌نگاوێكی نابێت، به وردی (كلتوری سیاسیی) لایه‌نی به‌رانبه‌ری خوێندۆته‌وه!
قاسملوو ده‌ڵێت: ((سه‌فه‌ری ئیسپانیام كرد و سهركردهكانیانم دی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه بۆ پشتیوانی دۆزی كورد بگه‌ینه وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین!)).
قاسملوو بۆچی وا ده‌ڵێت؟ چونكه ئه‌زانێت ئیسپانیا و زمانی ئیسپانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین هه‌بووه. به‌وپێیه‌ی به‌شێكی ولاتانی ئه‌مریكای لاتین، داگیرگه‌ی ئیسپانیی بوون.
دبلۆماتكارێكی هێنده كاریگه‌ر بووه، له كاتی پێویست دا به‌رانبه‌ره‌كه‌ی هه‌ر كه‌س بووبێت، به پێی پێویستیی دۆخه‌كه، شێوازه‌كانی ئهتهكێتیی دبلۆماسییانهی كارزانانه به (ڕه‌ق، نیمچه ڕه‌ق، نه‌رم و، نیمچه نه‌رم)، به‌كارهێناوه.
ئه‌ڵبه‌ته قاسملوو زۆر به ده‌گمه‌ن ئهتهكێتیی دبلۆماسیی (ڕه‌ق)ی له هونه‌ری دبلۆماسیی خۆیدا، به‌كارهێناوه. به‌ڵام هه‌میشه بالانس (هاوسه‌نگی) ڕاگرتووه، كه ئه‌و ئهتهكیته (ئهتهكێتیی هاوسه‌نگی ڕاگرتن) لوتكه‌ی (كارامه‌یی و كارزانی)یه له كایه‌ی دبلۆماسیی دا.
سێیه‌م: یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه هه‌ره گرنگه‌كانی دبلۆماتكار ئه‌وه‌یه: ده‌بێت مێژووزان بێت. واته زانستی مێژووی سیاسیی ته‌واو كردبێت. كیسنجه‌ری مه‌زنه دبلۆماتكاری جیهان ده‌ڵێت: ((زانینی مێژوو وا له دبلۆماتكار ده‌كات كه بزانێت به چ جۆره پرسیاركردنێك ده‌توانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رانبه‌ره‌كه‌ی دابنێت)).
ناونیشان و ناوه‌ڕۆكی دكتۆراكه‌ی قاسملوو له‌سه‌ر مێژووی سیاسیی-ئابوری كوردستانه. ئه‌مه وایكردووه، هه‌م ئابوریزان و، هه‌م مێژووزان بووه.
چواره‌م: زمانزانییهكهی. قاسملوو كه تاقانه ڕێبه‌ری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی گشت كورد بوو، تاقانه سه‌ركرده‌بوو له ئاستی جیهانیش دا كه زیاتر له ده زمانی زیندووی جیهانیی بزانێت. خۆشی كه كۆمه‌ڵه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری هه‌بوو كه باسمكرد، ده‌یتوانی له ڕێگه‌ی زمانزانییهكهشییهوه زیاتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نی به‌رانبه‌ر دابنێت و، وردتر تراژیدیاكانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی به جیهان، بناسێنێت.
-
پێنجه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری دبلۆماتكاری سه‌ركه‌وتوو له ڕووی زانستییه‌وه ئه‌وه‌یه: (دڵسۆز و ڕاستگۆ بێت بۆ دۆزه‌كه‌ی و، ئه‌زموندار بێت و، له بچوكترین ئه‌و ده‌ره‌فه‌ته دبلۆماسییانهی بۆی هه‌ڵ ده‌كه‌وێت، بیقۆزێته‌وه‌و، كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رانبه‌ره‌كه‌ی دابنێت).
قاسملوو هه‌دای نه‌دا و لێبڕاوانه و خۆنه‌ویستانه دڵسۆز و ڕاستگۆ بووه بۆ به جیهانیی كردنی دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی. له ڕێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی باڵوێزخانه‌ی سوید له به‌غدا و، باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا و، نوسینه‌كانی میته‌ران و بێرنارد كۆشنێر و تیسۆ و هتد، هه‌مووی ساغی ده‌كاته‌وه كه قاسملوو بچوكترین ده‌رفه‌تی بۆ هه‌ڵكه‌وتبێت، توانیویه‌تی بیقۆزێته‌وه‌و، سه‌ركرده خۆراواییه‌كان به‌لای پرسی نه‌ته‌وه بێ-مافه‌كه‌ی دا، جه‌زب بكات.
به تێكۆشانه دبلۆماسییه‌كانی كه له ڕابه‌رایه‌تیی كردنی قه‌ندیلی پارتیزانانهوه، بۆ شه‌قامه‌كانی ئه‌وروپا ده‌ڕۆشت و، سه‌ركرده‌كانی فه‌ره‌نسا و چه‌ندان سه‌ركرده‌ی تری خۆراوایی به‌لای پرسی نه‌ته‌وه‌كه‌ی دا كه‌مه‌ند كێش كرد، له‌كاتێكدا كورد له خوێناوی‌ترین دۆخی دا بوو كه كه‌س لای بۆ نه‌ده‌كرده‌وه، ساغی ده‌كاته‌وه كه توانای قاسملوو له‌م ڕووه‌شه‌وه: ((ده‌وڵه‌تێك بوو له كایه‌ی دبلۆماسییه‌ت دا)).
ئاژانسی کوردپا: سی ساڵ پاش شەهید کرانی دوکتور قاسملوو و کۆماری ئیسلامی کە ئێستا لە لایەن ئامریکاوە لە ژێر فشار دایە، ئەرکی بزووتنەوە کورد لە ڕۆژهەڵات چییە؟
شه‌ریف هه‌ژاری: هه‌رچه‌نده من پسپۆڕی بواری (یاسایی) نیم. به‌ڵام له ڕێی كتێب خوێندنه‌وه‌وه كه‌مێك زانیاری (یاسای)یشم له‌سه‌ر قانوونی وڵاتان هه‌یه. وام خوێندۆته‌وه كه هه‌موو كه‌یسی مردنێك پاش سی ساڵ له دادگاكانی نه‌مسا داده‌خرێت. ئه‌مسال سی یه‌مین ساڵی تیرۆری قاسملووه. ڕاسته تیرۆره‌كه سیاسیی بووه و ئێران له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌وتیی و ئابورییه‌كانی نه‌مسای به‌دی هێناوه. به‌ڵام حیزبی دیموكرات هه‌رچی كردووه له ڕووی یاساییه‌وه ده‌بێت هه‌وڵ بدات كه ئه‌و كه‌یسی تیرۆركردنه سیاسییه له دادگای نه‌مسادا دانه‌خرێت.
با وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌شت بده‌مه‌وه. پێموایه ئه‌مریكا له ستراتیژدا ئێران ده‌ڕوخێنێت. ئایا ستراتیژه‌كه‌ی ده ساڵ تا پانزه ساڵی تر ده‌خایه‌نێت یان له‌و ماوه‌یه كه‌متر ده‌خایه‌نێت؟ ئه‌وه ده‌كه‌وێته‌سه‌ر ڕووداوه‌كان و چۆنیه‌تی جێ به‌جێ بوونی تهكتیكهكان. روودانی هه‌ندێك ته‌كتیك هه‌ن ستراتیژ خێراتر ده‌كات، هه‌ندێك ڕووداوی تریش هه‌ن وا ده‌كه‌ن كاتی ته‌رخانكراو بۆ ستراتیژ زیاتر بخایه‌نێت. به‌ڵام خه‌باتی كورد نابێت هه‌موو هێلكه‌كانی بخاته سه‌به‌ته‌ی ئه‌مریكاوه. ئه‌ركه‌كانی جووڵانه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان له‌مانه‌ی خواره‌وه‌دا پۆلێنبه‌ندی ده‌كه‌م، كه یه‌كه‌م ئه‌رك و دووه‌م ئه‌رك گرنگترین ئه‌ركه به‌نیسبه‌ت تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان له دنیای ئه‌مڕۆدا.
یه‌كه‌م: ئه‌ركی ڕێكخستنی جه‌ماوه‌ریی و به سیاسیی كردنیان. ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ به‌هۆی ڕاگه‌یاندن و ئینته‌رنێته‌وه، په‌یام ناردن و كاریگه‌ریی دانانی له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر خێراتر كردووه.
ئه‌ركی به‌سیاسیی كردنی جه‌ماوه‌ر زۆر پێویسته بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی بزوتنه‌وه‌ی كورد له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان دا‌و، گرنگترین ئه‌ركه. جووڵانه‌وه‌ی كورد له خۆرهه‌لات له‌م كاته‌دا فه‌رزی سه‌رشانیانه كه ئه‌وانه‌شی لێیان زویربوون یاخود به هه‌ر هۆكارێك تووشی (دڵڕه‌نجاوی) بوون په‌یوه‌ندییان پێوه بكرێته‌وه‌و به‌ڕێكخستن بكرێنه‌وه. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئه‌وانه‌ی ئاژاوه‌ی ناكۆكی ده‌نێنه‌وه‌و خاوه‌ن كه‌سێتیی نین له ناو جه‌ماوه‌ر دا ئه‌وا ده‌بێت گرنگیان پێ نه‌درێت و وه‌لا بنرێن. چونكه ئه‌م قۆناغه یه‌كگرتوویی و یه‌كێتییه‌كی گرنگی پێویسته. پێویسته هه‌تا جووڵانه‌وه‌كه له‌م قۆناغه‌دا ته‌واو سه‌رده‌كه‌وێت (ڕقی شه‌خسیی) و (ناكۆكیی ئایدۆلۆژیی) و (ناكۆكی ناوچهپهرستیی) له پێناو كوردستان و خوێنی شه‌هیدان دا كاڵ بكرێته‌وه. بزوێنه‌رانی ئه‌و بیركردنه‌وه ئۆپۆرتۆنیستانانهش پێویسته وه‌لا بنرێن.
گرنگترین ڕه‌هه‌ندی به سیاسیی كردنی جه‌ماوه‌ر له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وه‌یه: بزانرێت كام پنتانه له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان كاریگه‌ری ته‌واو جیۆپۆله‌تیكیان هه‌یه؟ له‌و گوزه‌ره‌وه گرنگی به‌و پنت و لۆكهیشنانه بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێی ئه‌و كاریگه‌رییه جیۆپۆله‌تیكییه‌وه شۆڕشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه به جه‌ماوه‌ریی بكرێت و سه‌ربخرێت.
بۆ نموونه: هه‌رێمی كرماشان (كه له به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی سی-ئای-ئه‌ییش دا به -هه‌رێمی كرماشاهان- ناوی هاتووه، نه‌ك به پارێزگا چونكه له پارێزگا گه‌وره‌تره) ده‌بێت له جوولانهوهكهدا به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌م قۆناغه گرنگی ته‌واوی پێ بدرێت. به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی (سی-ئای-ئه‌ی) ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، كه: ((هه‌رێمی كرماشاهان جگه له‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به بڕێكی گه‌وره‌ی نه‌وت و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، ئه‌وا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ڕووی مێژووییه‌وه ڕێگای كاروانی بازرگانیی و كاروانی ئاوریشمی جیهانی بووه، هه‌ر هێزێك كۆنترۆڵی بكات ئه‌توانێت به ئاسانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شی خۆراوای میسۆپۆتامیا (عێراقی ئه‌مڕۆ) تاوه‌كو كه‌نداوی عه‌ره‌ب دابنێت. چونكه له ڕووی تۆبۆگرافیا و پێكهاته و ڕه‌گه‌زه‌كانی دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه هه‌تا خانه‌قین و كه‌ركووك و لوڕستان و شاره‌زوور كاریگه‌ری هه‌یه. له‌ڕووی سه‌ره‌ڕێی كاروانی مهزههبگهراییشهوه پردێكه ڕووه‌و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا. له ڕووی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و بازرگانیشه‌وه پردێكه ڕووه‌و لوڕستان و كه‌نداو و ته‌واوی ناوچه‌كانی خۆراوای میسۆپۆتامیا)). كه‌وابوو بۆچی ده‌بێت هه‌رێمێكی ئاوها ته‌واو گرتگی جیۆستراتیژی، له ڕووی سیاسییه‌وه له ناو جولانه‌وه‌ی كوردی خۆرهه‌ڵات دا بایه‌خی ته‌واوی پێ نه‌درابێت!؟
پێموایه پێویسته له ئێستاوه هه‌ر حیزبێكی خۆرهه‌لات یاخود حدكا به به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی ڕایبگه‌یه‌نێت، كه: ((ئه‌وان وه‌ك حدكا له ڕێی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پێوه‌ره زانستیی و جیۆستراتیژیی و جیۆپۆلهتیكییهكانهوه، كرماشان وه‌ك پایته‌ختی سیاسیی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ناسن و، دا‌واشیان ئه‌وه‌یه حیزبه كوردییه‌كانی تر له‌م ڕووه‌وه هاوگوتاریان بن و، جه‌ماوه‌ری خۆرهه‌ڵاتی كوردستانیش پایته‌ختی سیاسیی خۆیان بناسن!)).
ئه‌مه بۆچی گرنگه كه هه‌ر حیزبێك یاخود حدكا ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیاره دوانه‌خات؟ چونكه بۆ خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی و سه‌رشه‌قامیی گرنگه.
چونكه ئه‌مڕۆ كڵپهسهندنێكی جه‌ماوه‌ریی له خۆرهه‌ڵات بوونی هه‌یه. تۆ ده‌بێت له ئێستاوه له ڕووی جیۆستراتیژی و جیۆپۆله‌تیكییه‌وه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و جوگرافیی كاریگه‌ر بۆ ئه‌و جه‌ماوه‌ره بێنیتهبوون بۆ ئه‌وه‌ی خه‌باته‌كه‌ت هاوته‌ریب بكه‌یت له‌گه‌ڵ جووڵانه‌وه جهماوهرییهكهدا. كاتێك شوناسی (چه‌قی كوردبوون) له ناو تاكه‌كانی كرماشان به هه‌موو پێكهاته كوردییه‌كانی ناوی ده‌به‌خشیت.
له‌لایه‌ك ڕۆحیه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی له هزری جه‌ماوه‌ر و به‌تایبه‌ت گه‌نجان دا ده‌خولقێنی و له كرماشان تا ئیلام و لوڕستان كاریگه‌ری ده‌بێت. له‌لایه‌كی دیكه‌ش سبه‌ینێ ئه‌گه‌ر دانوستاندنێكت له‌گه‌ڵ هه‌ر ڕژێمێكی فارس دا كرد، تۆ ناگه‌ڕێیته‌وه مقۆمقۆی ئه‌وه بكه‌یت كه كرماشان و ئیلام كوردستانن یاخود نا، به‌ڵكو تۆ له ئێستاوه ئه‌و مه‌رجه‌ی خۆتت فه‌رز كردووه و نه‌ترسانه به‌بێ گوێدانه داگیركه‌ره‌كان كاری له‌سه‌ر ئه‌كه‌یت. هه‌روه‌ها، به پایته‌خت ناساندنی كرماشان گوتارێكی كاریگه‌ره كه واده‌كات هه‌وڵه‌كانی موجاهیدینی خه‌لق و شاپهرستهكان و خودی ڕژێمی ئێستای ئێرانیش له‌سه‌ر ڕاكێشانی هه‌ندێك له جه‌ماوه‌ری كرماشان، بێ-كاریگه‌رتر ببنه‌وه.
زیاتر له‌وانه‌ش، بۆ به جه‌ماوه‌ریی كردنی خه‌بات، گرنگه ڕاگه‌یاندنێكی كاریگه‌ر و چه‌ندین وێبسایتی چالاكت هه‌بێت كه به‌به‌رده‌وامیی جه‌ماوه‌ر به تێفكرینی نه‌ته‌وه‌یی به هه‌موو شێوه زاره‌كانی زمانی كوردی، په‌روه‌رده بكه‌یت.
ئه‌ركی دبلۆماسیی: دووه‌م ئه‌ركی گرنگ ئه‌وه‌یه له ڕووی دبلۆماسییه‌وه ئه‌بێت كادری چالاك، گه‌رموگوڕ، بزوێنه‌ر، كۆڵنه‌ده‌ر دابنرێت. ناكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستیی و ڕق دابنرێن. ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای (توانا) دابنرێن. ئه‌توانم بڵێم: بۆ ئه‌م قۆناغه له پاش ئه‌ركی به جه‌ماوه‌ری كردنی خه‌بات، ئه‌ركی دبلۆماسییه‌ت، له ئه‌ركه‌كانی تر پێویستتره. چونكه ڕژێمی ئێران به ته‌واوی له ڕووی ئابوری-سیاسییه‌وه گۆشه‌گیركراوه. گه‌ر ئێستا دبلۆماسییه‌تێكی كاریگه‌رت هه‌بێت، ده‌توانیت وردتر ڕژێمی ئێران به دنیای ده‌ره‌وه بناسێنیت و، خۆشت بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌لای دنیای ده‌ره‌وه باشتر بناسێنیت.
ئه‌ركی پارتیزانی: دامه‌زراندنی ڕێكخستنی چوار-چوار و سێ-سێ و دوو-دوو له ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی شار‌و شارۆچكه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك گه‌ر پێیان زانرا هه‌موویان ئاشكرا نه‌بن. له‌لایه‌كی تر بۆ گورزی خێرا‌و كاریگه‌ر سوودیان لێ وه‌ربگیردرێ و، بۆ خه‌باتی جه‌ماوه‌رییش له گه‌ره‌كه‌كاندا ببنه سه‌رمه‌شق!
ئه‌ركی هه‌واڵگری: ئه‌م ئه‌ركه بۆ ئه‌وه‌یه له‌م قۆناغه‌دا به وردی بزانرێ ڕۆژانه ڕژێمی ئێران گرنگی به چ پڕوپاگه‌نده‌یه‌ك ده‌دات؟ تۆش ئه‌بێت هه‌میشه (پڕوپاگه‌نده‌ی دژه پڕوپاگه‌نده)ت هه‌بێت. چونكه تۆ سیاسه‌ت ده‌كه‌یت. ناكرێت ئه‌و پڕوپاگه‌نده و شه‌ڕی ده‌رونیت بكات، كه‌چی تۆش پڕوپاگه‌نده‌ت نه‌بێت!؟ هه‌روه‌ها له ڕووی به‌رنامه‌ی مووشه‌كییه‌وه له كام جێگایانه‌دا دایانده‌مه‌زرێنێت و هتد، هه‌واڵده‌ری تایبه‌تت هه‌بێت.
ئه‌ركی تریش هه‌ن، به‌تایبه‌ت پێویستبوون به پیاچوونه‌وه‌ی ورد به هه‌یكه‌لی ڕێكخراوه‌یی و هتد.