شنۆ/ شەڕی ناوخۆیی سپای پاسداران کوژرا و بریندار لێکەوتەوە

21:17 - 12 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: هێزەکانی سپای پاسداران لەگەڵ ئەندامە خۆجێیەکانی سپای لە شاری شنۆ تووشی شەڕ و تێکهەڵچوون بوون و ژمارەیەک لە هێزەکانی سپا لەو شەڕدا کوژران و بریندار بوون.

فەرماندەیی هێزەی پێشمەرگەی کوردستان سەر بە \"حدکا\" وێڕای پشتراستکردنەوەی ئەم هەواڵە لە ڕاپۆرتێکدا لە ماڵپەڕی فەرمی ئەم حیزبە بڵاوی کردەوە و ڕایگەیاند:\" ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١١ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، کاتژمێر ٩ی شەو، هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ترسی هێزی پێشمەرگە لە پشت گوندی \"قورووشاوێ\" سەر بە شاری شنۆ کەوتوونەتە کەمینی یەکترەوە و تەقەیان لە یەکتری کردووە\".

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێداگری لەس ەر ئەوە دەکات کە لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی حکوومەتی ئێران لە یەکتر، ژمارەیەک لە هێزەکانی حکوومەتی کوژراو و بریندار بوون.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ١ی جۆزەردان، لە نزیک گوندی \"سەڵکتان\"ی شاری سەردەشت دەستەیەک لە هێزە ئینتزامییەکان بە لەبەر کردنی جلوبەرگی کوردی لە دەورووبەری گوندی سەڵکتان، ژمارەیەک لە کۆڵبەران گەمارۆ دەدەن وپاش دەسبەسەرداگرتنی شتومەکەکانیان، چەند کەس لە ئەندامانی خۆجیی سپای پاسداران بە سپای شاری سەردەشت رادەگەیەنن، کە هێزی حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیون لەو ناوچەیەدا بوونیان هەیە و پاش شەڕ و تێکەڵچوون لەگەڵ هێزە نیزامییەکان چەندین کەس کوژرا و بریندار دەبن و بریندارەکانیش بە فڕۆکە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی خومەینی لە شاری ورمێ دەگوازنەوە.