شنۆ/ خزمەتگوزارییەک کە کێشەی بۆ هاوڵاتییان درووست کرد + وێنــە

15:37 - 5 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: خزمەتگوزارییەکانی ئیدارەی شارەوانیی شاری شنۆ کێشەی هاتووچۆ و مەترسیی گیانیی بۆ هاووڵاتییانی ئەو شارە درووست کردووە.

پاش ئەوەی شارەوانیی شاری شنۆ شەقامەکانی گەڕەکی \"تاچیناوێ، ئەمیرئاباد و مەیدانی ئینقلاب\"ی بە مەودای چەند میتر هەراو کردەوە، چەندین دار تێل کەوتوونەتە نێوەڕاستی شەقامەکان و ئەمەش مەترسیی رووداوی هاتوچۆ و برق گرتوویی هاووڵاتییان گەیاندۆتە ئەو پەڕی خۆی.

بەپێی هەواڵی یەکێک لە ماڵپەڕە ناوچەییەکانی شاری شنۆ، پاش ئەوەی لەلایەن ئیدارەی شارەوانیی شاری شنۆوە چەند شەقامێکی ئەو شارە هەراو کرایەوە، رێژەیەکی بەرچاو لە دارتێلەکان کەوتوونەتە نیوەڕاستی شەقامەکە و ئەمەش مەترسیی جیددی بۆ سەر گیانی هاووڵاتییان دروست کردووە.

بوونی ئەو کێشەیە لە کاتێک دایە کە هەتا ئێستا بەرپرسانی شارەوانی و ئیدارەی برق لەمەڕ ئەو کێشەیە هیچ کاردانەوەیەکیان نەبووە.

لەلایەکی دیکەوە هاووڵاتییانی شاری شنۆ، بوونی ئەو جۆرە کێشانەیان بۆ ناشارەزایی و نالێوەشاوەیی بەرپرسانی ئیدارەی شارەوانی و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی ئیدارەی برقی شارەکەیان گەڕاندۆتەوە.
\"14913.jpg\"

\"14914.jpg\"

\"14912.jpg\"