شنۆ؛ مێرمنداڵێک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
15:33 - 14 سەرماوەز 2721
ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی سەرماوەز، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی "شارام مەنگووڕ"، خەڵکی گوندی "کانی ڕەش" سەر بە شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ پیشاندانی بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.
ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها وتوویەتی: "هێزە ئەمنییەتییەکان شارام مەنگوڕیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کردووە".
ئەو هاووڵاتییە بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ کراوە.