شنۆ؛ مۆحسێن عەزیزی و خۆشناو عەینی بە بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کران

17:37 - 2 گەلاوێژ 2722

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی گەلاوێژ، مۆحسێن عەزیزی و خۆشناو عەینی، هەر کامیان بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی شنۆ ئازاد کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەیان لە زیندانی شنۆ ئازاد کراون.

ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.

هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەسبەسەری ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان پشکنیبوو.

ئەو دوو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەریدا لە دەستپێراگەیشتن بە پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەنیان بێبەری کرابوون.

ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ بۆ زیندانی شنۆ گوێزرابوونەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی دژی ئەو دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: خۆشناو عەینی و مۆحسێن عەزیزی