شنۆ؛ بانگهێشت و دەسبەسەریی دووبارەی زانیار حەسەن‌زادە

12:02 - 24 پووشپەڕ 2722

ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپای پاسداران، پاش بانگهێشتی دووبارەی "زانیار حەسەن‌زادە" مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵەی خەڵکی گوندی "بابخاڵاو"ی شاری "شنۆ"یان دەسبەسەر کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو مێرمنداڵەیان لە شەقامی "ساحێلیـ"ـی شاری شنۆ دەسبەسەر کردووە و ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی پووشپەڕ "زانیار حەسەن‌زادە" تەمەن ١٦ ساڵ کوڕی ئیسماعیل خەڵکی شاری شنۆ پاش ڕۆژێک دەسبەسەری لە ئیدارەی ئیتلاعات ئازاد کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری گرتنی دووبارەی زانیار حەسەن‌زادە زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا، نییە.