شایەتحاڵێك: بەرپرسی شۆرای گوندی گەلێن لە ژاوەرۆی سنە، مادەی هۆشبەر بڵاو دەكاتەوە
02:37 - 3 بانەمەڕ 2712
كوردپا: شایەتحاڵ و یەكێك لە دانیشتوانی گوندی \"گەلێن\" لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، ئاشكرای كرد، بەپرسی شۆرای ئەو گوندە بە هاوكاریی چەند كەسێكیتر سەرقاڵی بڵاو كردنەوەی مادە هۆشبەرەكانن.
ماوەی چەند ساڵێكە لە گوندەكانی ناوچەی ژاورۆی سنە بە شێوەیەكی بەربڵاو مادە هۆشبەرەكان بڵاو دەكرێنەوە و كۆمەڵێك لە لاوانی ئەو ناوچەیە تووشی مادە هۆشبەرەكان بوون.
\"ش.خ\" شایەتحاڵ و دانیشتوویەكی گوندی گەلێن لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئاژانسی كوردپا، وێڕای پشت راست كردنەوەی ئەو هەواڵە وتی:\"دەست و پێوەندییەكانی حكوومتی ئیسلامیی ئێران لە رێگای شۆرای گوند، دێهیار و چەند كەسێكی دیكەوە سەرقاڵی كڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەكانن و لەنێو لاوانی ئەو گوندەدا بڵاوی دەكەنەوە و لەو رێگایەوە كۆمەڵێك لە لاوان تووشی ئەو دیاردەیە بوون\".
ئەو شایەتحاڵە ئەوەشی خستەروو:\"ئەو چەند كەسە جیالە بڵاو كردنەوەی مادە هۆشبەرەكان، لە موخابراتی گوند پێوەندییە تەلەفۆنییەكانی گوند كۆنترۆڵ دەكەن و سەرقاڵی سیخوڕین بۆ ناوەندە ئەمنیەتییەكانی حكوومەت\".
\"ش.خ\"، وتیشی:\"ئەو چەند كەسە بوونەتە هۆی كێشە و ئاڵۆزییەكی زۆر بۆ دانیشتوانی گوندی گەلێن و لایەنە پێوەندیارەكانی حكوومەتیش هەتا ئێستا بێدەنگیان نواندووە\".
ئەو شایەتحاڵە ئامانج لەو كارەی گەڕاندەوە بۆ:\"بەلاڕێدا بردنی بیر و هەستی لاوان و دورخستنەوەیان لە پرسە نەتەوەیی و سیاسییەكان كە بە شێوەی سیستماتێك لەلایەن دەست و پێوەندییەكانی حكوومەتەوە بەڕێوە دەچێت\".
لەبەر پاراستنی بەها و كەرامەتی مرۆیی و خەوشدار نەبوونی كەسایەتیی ئەو كەسانە، ناوەی ئەو چەند كەسە لەلایەن ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپاوە پارێزراوە