شاکارێکی ئەدەبی وەرگێردرایە سەر زمانی کوردی

20:48 - 18 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە بەرهەمە ئەدەبییەکانی\"مەحموود دەوڵەت ئابادی\" نووسەری ناسراوی هاوچەرخی ئێرانی وەرگێردرایە سەر زمانی کوردی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەوالدەریی کوردپا، رۆمانی ١٠ بەرگیی \"کەلیدەر\" بەرهەمی بەناوبانگی مەحموود دەوڵەت ئابادی لەلایەن وەرگێڕێکی کوردەوە لە زمانی فارسییەوە وەرگێردرایە سەر زمانی کوردی.

ئەو رۆمانە لەلایەن سیاوەش شاسواری\" لە زمانی فارسییەوە وەگێردراوەتە سەر زمانی کوردی و دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی سەردەم لە هەرێمی کوردستان چاپ و بڵاوی کردۆتەوە.

\"11013.jpg\"
مەحموود دەوڵەت ئابادی
مەحموود دەوڵەت ئابادی ساڵی ١٣١٩ی هەتاوی لە گوندی دەوڵەت ئاباد\"ی سەربە شاری سەبزەوار لە دایک بووە.

رۆمانی ٣هەزار لاپەڕەیی کەلیدەر کە یەکیک لە شاکارەکانی ئەدەبی فارسییە، ژیان و بەسەرهاتی بنەماڵەیەکی کورد لە نیوان ساڵەکانی ١٣٢٥ی هەتا ١٣٢٧ی هەتاوی وەسف دەکات کە بە زۆرە ملی بۆ ناوچەی سەبزەوار لە پارێزگای خۆراسانی رەزەوی دوور خراونەتەوە.

کەلیدەر ناوی چیا و گوندێکی نزیک لە شارەکانی نەیشابوور و قووچان لە پارێزگای \"خۆراسانی رەزەوی\"یە.