شارەوانی کرماشان ٣٠ کرێکاری لەسەر کار دەرکرد

15:46 - 14 رەزبەر 2715
ئاژانسی کوردپا: کێشەی ماڵی و دارایی لە بەڕێوەبەری شارەوانی کرماشان دەرکردنی بە کۆمەڵی ژمارەیەک پێرسۆنێلی بە پێشینەی لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ١٢ی رەزبەر، بەڕێوەبەریی شارەوانی کرماشان بڕیاری دەرکردنی ٣٠ کرێکار و فەرمانبەری لە فەرهەنگسەرای \" نجومی\" داوە.

یەکێک لەو کرێکارانە نەبوونی بودجە و کێشەی دارایی بە بیانوو و بێ بنەما لە قەڵەم داوە و وتوویەتی: من بۆ خۆم ناڕەزایەتیم بەو بڕیارە دەربڕیوە و عەبدولڕەزا شەعبانی بەڕێوەبەریی شارەوانی پێی وتم کە دەتوانی خۆبەخشانە کار بکەی.

دەرکردنی ئەو کرێکار و فەرمانبەرانە لە حاڵێکدایە کە بەڕێوەبەری شارەوانی وتوویەتی، هەموو کێشەکان یاسا یەکلایی دەکاتەوە.

شارەوانی کرماشان لە ساڵی ١٢٩٩وە چالاکییەکانی خۆی دەست پێکردووە و لە حاڵی حازردا ٥٠٠ ملیارد تمەن قەرزدارە و کەسری بودجەی هەیە.