شاری مەریوان لەدۆخێكی ئەمنیەتی دایە
15:32 - 28 جۆزەردان 2714
ئاژانسی كوردپا: ماوەی چەندین رۆژە بە بەردەوامی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنیەتی ـ ئینتزامیەكانەوە بە هێزێکی چەکدار میلیتاریزە كراوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەمنیەتی كردنی شاری مەریوان ترس و دڵەڕواكێی خستۆتە ناو دڵی هاووڵاتیان و هاوکات بەشێك لەو هاووڵاتیانەش ناڕازین.
ئەو ئەمنیەتی كردنە، خۆی لە پشكنینی ماشێنی هاووڵاتیان، داوای كارتی پێناس لەخەڵكی و جێگر كردنی هێزێكی زۆر لەناو شاردا بینیوەتەوە.
بەوتەی هاووڵاتییەكی شاری مەریوان، هێزە ئەمنیەتی ـ ئینتزامییەكان لە جلوبەرگی مەدەنی و نیزامیدا شەوانە سەرقاڵی گەشت لێدانن.
ئەو هاووڵاتییە ئاشكراشی كرد، هەتا ئێستا بۆ چەندین جار، هێزە نیزامییەكان بە هێلیكۆپتێر لەئاسمانی شارەكە سووڕاونەتەوە.
دەكرێشەپۆلی بەربڵاوی لەسێدارە و دەستبەسەركردنەكان لە كوردستان و هەروەها بڕیاری جێبەجێكردنی حوكمی ئێعدامی چوار زیندانی كوردی سوننە مەزهەب لە هۆكارەكانی ئەو ئەمنیەتی كردنە بێت.
لەلایەكی دیكەوە دوابەدوای قۆناغێكی نوێلە دەسپێكی شەڕ و پێكدادانەكان لەعێراق، حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە كوردستان \" شۆرای دابینكردنی ئەمنیەتی ئوستانەكانی\" پێك هێناوە.