شاری مەریوان باوەشی بۆ شانۆی سەرشەقامی كوردستان و جیهان كردەوە+وێنە

15:21 - 27 رەزبەر 2714
ئاژانسی كوردپا: نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەر شەقامی مەریوان بە بەشداری بەرهەمە بیانی و ناوخۆییەكان، لەو شارەی ئوستانی كوردستان دەستی بەكار كرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەرێكەوتی ٢٦‌ی رەزبەرەوە شاری مەریوان و دوو شارەكی كانی دینار و بەردەڕەشە و سێ‌ئاوایی، مێوانداریەتی گەورەترین رووداوی هونەری ـ فەرهەنگی لەناوچە كوردنشینەكانی ئێران دەكەن.

رێوڕەسمی كردنەوەی نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەر شەقام بە رێپێوانی هونەرمەندان لە مەیدانی شافعی بۆ پاركی شانۆ دەستی پێكرد.

لەم فێستیڤاڵەدا كە كەڵك لەرنگی شین (هێمای فێستیڤاڵ) وەرگیرابوو تێیدا جلی هونەرمەندان و لایەنگرانی ئەو شانۆیە نمایش كراوە.

هەواڵدەریی ئیرنا بڵاوی كردبوویەوە، شاری مەریوان بە پلاكارد و نووسراوەی تایبەت رازێندراوەتەوە و شۆفێران و دووكاندار و خاوەن چێشتخانە و میوانخانەكان پێشوازییان لەمیوانانی فێستیڤاڵەكە كردووە.

بەوتەی بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەكە، ئەمساڵ بە شێوەی گشتیی ٢٥٥ بەرهەم بەدەستی بەڕێوەبەران گەیشتووە كە لەو نێوەدا تەنیا ٣٠ بەرهەم توانیویانە بۆ بەشی كۆتایی دیاری بكرێن.

فاتێح بادپەروا باسی لەبەرهەمە بیانیەكانیش كردووە و وتوویەتی: لەنێوان ٨ وڵاتی بیانیدا تەنیا بەرهەمی وڵاتانی ئەرمەنێستان، ئازەربایجان و هەرێمی كوردستان نمایش دەكرێن.

هاوكات لەگەڵ كردنەوەی ئەو فێستیڤاڵە \"پاركی شانۆ\"‌ش بە رووبەری چوار هەزار ٣٠٠ میتری چوارگۆشە كرایەوە.

ئەو پاركە چەندین شوێنی وەكوو \"هۆڵی شانۆ، گوندی سەمبولیك، خەڵاتی فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام، شوێنی ئیسكی، زەوی بەستێكباڵ، واڵیباڵ، تۆپی پێ‌، بەدمینتۆن و پۆرترە و پەیكەری كەسایەتییەكانی وەكوو مامۆستا كەمەندی و مەولەوی لە خۆ گرتووە\".

لەبڕگەیەكی دیكەی كردنەوەی ئەو فێستیڤاڵەدا گرووپی هونەری دوازدە سوارەی مەریوان چەند تابڵۆ هەڵپەركێیەكی نمایش كردووە.

لەو فێستیڤاڵەدا تاران بە ٦٢ بەرهەم، كوردستان ٤٧ بەرهەم، خوزستان و ئەلبورز هەر كام ١٦ بەرهەم بە ریز زۆرترین بەرهەمیان بۆ فێستیڤاڵەكە ناردووە.

نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەر شەقامی مەریوان لەرۆژی شەممە رێكەوتی ٢٦‌ی رەزبەرەوە دەستی پێكردووە و هەتا ٣٠‌ی رەزبەر بەردەوام دەبێت و لەو ماوەیەدا ٢٣ شانۆ لە بەشی ئازاد، ٥ بەرهەم لەبەشی ئاینیی و نەریتی، ٤ بەرهەم لە بەشی نێودەوڵەتی، یەك شانۆ لەبەشی منداڵان و سێ‌شانۆی دیكەش لەبەشی پێداچوونەوە و تاوتوێ‌كردندا، بەڕێوە دەچێت.

رێوڕەسمی كۆتایی فێستیڤاڵەكە رۆژی چوارشەممە لە هۆڵی زانكۆی ئازاد هاوكات دەبێت لەگەڵ دیاری كردنی كەسان و گرووپە سەركەوتووەكان.

شارستانی مەریوان لە ١٣٤ كیلۆمیتری باشووری رۆژئاوای سنە هەڵكەوتووە.
\"22750.jpg\"

\"22741.jpg\"

\"22736.jpg\"

\"22737.jpg\"

\"22738.jpg\"

\"22739.jpg\"

\"22740.jpg\"

\"22741.jpg\"

\"22742.jpg\"

\"22743.jpg\"

\"22744.jpg\"

\"22745.jpg\"

\"22746.jpg\"

\"22747.jpg\"

\"22751.jpg\"

\"22752.jpg\"

\"22753.jpg\"

\"22748.jpg\"