شاری بۆكان میوانداریەتیی مووسیقای فۆلكلۆری ئێرانی دەكات

16:10 - 16 رەزبەر 2713
ئاژانسی كوردپا: لەشاری بۆكان كۆنسێرتێكی مۆسیقای فۆلكلۆری ئێرانی لەلایەن گرووپی \"باربد و نكیسا\" بەڕێوە دەچێت.

بەپێی راپۆتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، گرووپی هونەریی \"باربد و نەكیسا\" لەرۆژانی ١٧، ١٨ و ١٩‌ی مانگی رەزبەری ساڵی ١٣٩٢‌ی هەتاوی لە هۆڵی سیمورغی شاری بۆكان هوونەرەکانیان پێشەکەش دەكەن.

ئەو كۆنسێرتە کە بەسەرپەرستیی بە سەرپەرشتی ئەیوب ئەمین‌زادە بەرێوە دەچێت، بەرهەمەکان بە دوو زمانی كوردی و فارسی پێشكەش دەكرێن و بڕیارە تیایدا ئامێرەكانی تەنبوور، تار، كەمانچە و سێ‌تار بە كار بێت.

\"15887.jpg\"
لەو كۆنسێرتەدا سمكۆ میرزاپوور وەكوو گورانیبێژ بە زمانی كوردی بەرهەمەكانی پێشكەش بە بەشداربوان دەكات.

گرووپی باربد و نەكیسا ساڵی ١٣٩١‌ی هەتاویش بۆ ماوەی دوو رۆژ لەشاری بۆكان لە کۆنسێرتێکدا هونەرە مۆسیقاییەکانی خۆیان نواند.

گرووپی \"باربد و نەكیسا\" ساڵی ١٣٧٧‌ی هەتاوی لەلایەن \"ئەمین نۆبەخت\"‌ـەوە دامەزرا و ئەو گرووپە دواتر دامەزراوەیەكیان بەناوی كۆمەڵگەی باربد لەبواری فێركاریی مۆسیقای فۆلكلۆر دامەزراند.

باربد مووزیكزانێكی سەردەمی دەسەڵاتداریەتیی ساسانیەكان بووە و وشەی \"باربد\" لەدەقە كۆنەكاندا و سەردەمی دەسەڵاتداریەتی \"خوسرەوپەرویز\"‌دا بە واتای خواوەند، فەرماندەر و خاوەن، ناوی لێبردراوە و \"باربد\" لەو سەردەمەدا بۆ هەر رۆژێكی حەفتە ئاهەنگێكی تایبەتی دانابوو.