شاخەکانی کۆساڵان بە هۆی تۆپبارانەکانی حکوومەتی ئێران لە ئاگردا سووتا

21:14 - 8 خەرمانان 2717
ئاژانسی کوردپا: هێزەکانی سپای پاسدران جارێکی دیکە بە تۆپباران کردنی شاخی کۆساڵان، ئاگریان لە دارستان و ژینگەی ئەو ناوچەیە بەردا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێ شەممە ٧ی خەرمانان، هێزەکانی سپای پاسدران بە بیانووی بوونی هێزی حیزبە کوردییەکان دەستیان بەتۆپباران کردنی شاخی کۆساڵان کرد.

سپای پاسدران لەو تۆپباران کردنەدا \"کۆساڵان\"ژونێ هەیشوور و پشت گوندی\"نیاوای\" تۆپباران کردووە.

\"\"سپای پاسدران لە \"کەلێن کەو و مارانی\" دەستی کردوو بە تۆپباران کردنی شاخی کۆساڵان.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: هێزەکانی سپای پاسدران بە بیانوونی هێزە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، دەستیان کردووە بە تۆپ و خومپارە بارانی شاخی کۆساڵان و بەشێک لە ژینگەی ئەو شاخە سووتا.

ئەوە سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ئاگرکەوتنەوەیە ماوەی دوو ڕۆژی خایاندووە و خەڵکی گوندی \"ڕوار\" و گوندەکانی دەورووبەری ئەو گوندە توانیان بە هاوکاریی ژینگەپارێزان شاری مەریوان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

هەر لەو پەیوەندییەدا، لە مانگی گەلاوێژ هێزەکانی سپای پاسدران لە کاتی مانۆڕی نیزامییدا چەند جارێک شاخەکانی شاهۆی تۆپباران کرد و بوو بە هۆی سووتاندنی بەشێکی زۆر لە لەوەڕگە دارستانەکانی ئەو شاخە.

هاووڵاتییانی دانیشتووی کوردستان لەو باوەڕەدان کە ناوەندە ئەمنیەتی_نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە بیانووی بوون و خۆشاردنەوەی هێزە کوردییەکانی دژبەری حکوومەت، دارستانەکان ئاگر تێبەر دەدەن.