شاخەوانان و چالاکانی فەرهەنگی شاری سنە پارێزگاریی لە چیای ئاویەر دەکەن

15:53 - 15 پووشپەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: ئەنجومەنە خەڵکییەکان لەکوردستان بە هاوکاری چالاکانی ژینگەپارێزی هەوڵەکانیان لە راستای پاراستنی ژینگەی کوردستان چڕتر کردووەتەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کانوونی شاخەوانی کوردستان بە هاوکاریی \" لایەنگرانی سروشت و کۆمەڵی کوردستانی سەوز\" لە هەولێکی خۆڕسکدا دەستیان بە کاری ژینگەپارێزی کردووە.

کانوونی شاخەوانانی کوردستان لە \"حەفتەی نەمام چاندن\"دا،٦٠٠ بنەدارییان لە \"سەیڕانگای تاقەدار\" کە یەکێکە لەشوێنە پڕ هاتوچووەکانی رێگای چیای ئاویەر چاندووە و بڕیاریشە رۆژانی یەکشەممەی هەموو حەفتەیەک ئاودێڕییان بکەن.

\"28097.jpg\"
ئەو کانوونە لەتۆرە کۆمەڵایەتییەکان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، داوای هاوکاری و یارمەتیان لە هاوولاتیانی کورد کردووە.

هەروەها ئەو کانوونە تۆمارێکیان بۆ پشتیوانی لە چیای ئاویەر و چۆنیەتی سەر لە نوێ نوژەنکردنەوەی، کۆ کردووەتەوە، هەروەها لە سەرتای ئەمساڵەوە هەتا ئێشتا بە هاوکاری چالاکانی ژینگەپارێزی رۆڵێکی بەرچاویان لە کونتڕۆڵ کردنی ئاگرکەوتنەوەکان لە دارستانەکانی شاری سنە دا هەبووە.

ئەم هەوڵەی شاخەوانانی کوردستان لەگەڵ پێشوازی گەرمی هاووڵاتییانی خەڵکی شاری سنە و چالاکانی ژینگەپارێزی بەرەوڕوو بووتەوە.

سەرجەم چالاکییەکانی کانوونی شاخەوانی کوردستان لەپێناو پاراستنی ژینگەدایە و بە شێوەی خۆڕسک و بەبێ هاوکاری و پشتیوانی ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکوومەتی لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت.

\"28100.jpg\"

\"28099.jpg\"

\"28098.jpg\"