شاخەكانی نەوسوود لە ئاگردا سووتان
21:00 - 25 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: دارستان و شاخەكانی گوندی \"هانەگەرمەڵە\"ی سەر بە شاری نەوسوود لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانی جێگیر لە پاسگای سنووریی \"ئاوێسەرە\"ەوە ئاگریان تێبەر درا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا و بهوتهی دانیشتوانی گوندی \"هانهگهرمهڵه\" رۆژی هەینی 23ی پووشپەری 1391ی هەتاوی، هێزە ئینتزامییەكانی جێگیر لە بنكەی سنووری (ئاوێسەر) ئاگریان لە دارستانەكانی شاخەكانی دەور و پشتی خۆیان بەرداوە و ئەو ئاگرە شاخ و كێوەكانی دەورووبەری گوندی هانەگەرمەڵەی تەنیوەتەوە.
بەپێی زانیاریی شایەتحاڵان و دانیشتوانی گوندی هانەگەرمەڵە هەتا كاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە سووتانی دارستانەكان بەردەوامە و لایەنە پێوەندیارەكانی حكوومەت هەوڵی كۆنترۆڵ و كوژاندنەوەیان نەداوە.
بەپێی زانیارییەكان ناوبەناو و بەتایبەت لە وەرزی گەرمادا بنكە نیزامییەكانی حكوومەت لە سەرسنوور بە بیانووی جۆراوجۆر ئاگر لە شاخ و كێوەكانی كوردستان بەردەدەن و ئەمەش بۆتە هۆی زیان و خەساری سروشتی و ژینگەیی لە كوردستان.
لە حەفتەكانی رابردوودا لە گوندەكانی دەورووبەری مەریوانیش چەند حاڵەتێكی ئاگركەوتنەوە رووی دا كە بووە هۆی سووتانی دارستان و ئاژەڵە كێوییەكان.