شائاباد/ بڵاوبوونەوەی رۆمانێكی كوردی و پەرچەكرداری لێپرسراوانی حكوومەتی سەبارەت بە زمانی كوردی
14:46 - 2 بەفرانبار 2713
ئاژانسی كوردپا: چالاكانی فەرهەنگی و ئەدەبی شائاباد لەئوستانی كرماشان ناڕەزایەتیان بەقسەكانی بەرپرسی ئیدارەی ئیرشادی ئەو شارە لەپێوەندیی زمانی كوردی، دەربڕی.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ١ی بەفرانبار ژمارەیەكی بەرچاو لەچالاكانی فەرهەنگی، ئەدیب و شاعیرانی شارستانی شائاباد و چەندین شاری دیكەی ئوستانی كرماشان بەشدارییان لەرێوڕەسمی ناساندنی كتێبی رۆمانی \"چەنگیز ئیقباڵی\"دا كرد.
هەواڵنێری كوردپا لەشائابادەوە رایگەیاند، رێوڕەسمی ناساندنی رۆمانی \" وراوەیل و هورفام ئەسپ\" لەهۆڵی \"الغدیر\"ی ئیدارەی ئیرشاد بەڕێوە چووە و تێیدا سێكەس لەنووسەران و ئەدیبانی كوردستان بەناوەكانی عەباس جەلیلیان، مەسعوود قەنبەری و كیومەرس بەلدە ئەو رۆمانەیان خستە بەر لێكدانەوە و تاوتوێكردن.
رەخنە و شیكردنەوەی مێژوو و رەوتی ئەدەبیات و چیرۆكی كوردی بەشێكی دیكەی رێوڕەسمەكە بوو و عەباس جەلیلیان روو بە بەرپرسی ئیدارەی ئیرشادی شائاباد وتی: \"من وەكوو نووسەرێكی كورد رادەگەیەنم كە هیچ کەس ناتوانێبێرێزی بە نەتەوەی كورد بكات و زمانی دەوڵەمەندی كوردی بە زاراوە وەسف بكات\".
رێوڕەسمەکە بە وتەكانی چەنگیز ئیقباڵی نووسەری رۆمانەكە درێژەی كێشا و نابراو وێڕای سپاس و پێزانینی خۆی لەخەڵكی و چالاكانی فەرهەنگی، چەند وتەیەكیشی لەمەڕ بەرهەمەكەی پێشكەش كرد.
لەلایەكی دیكەوە كیومەرس ئەمیری (لك امیر) چەند پارچە شێعری پێشكەش بە بەشدارانی رێوڕەسمەكە كرد.
ئەو هونەرمەندە پێشتریش لەوتووێژكدا لەگەڵ ئاژانسی كوردپا لەمەڕ سانسۆر وتبووی: جۆری سیستمی سیاسیی ناتوانێكاریگەری لەسەر سانسۆر هەبێت و ئەو بابەتە پێوەندیی بە خوێنەر و بەردەنگی كۆمەڵگەی كوردییەوە هەیە.
پێشتریش لەكاتێكدا بڕیار بوو پەیكەری مەولەویی كورد لە بلواری \"نەجەفی\"ی شارستانی شائاباد دابندرێت، شۆرای تەئمینی ئەمنیەتی ئەو شارە بە بیانووی ئەوەی كە مەولەویی كورد كەسیكی سوننی مەزهەب بووە، رێگری لە دانانی پەیكەری ئەو شاعیرە كوردە كردبوو.
دانانی پەیکەری مەولەویی کورد لە ئیسلام ئابادی غەرب بە چاندنی تۆوی دووبەرەکی لێک ئەدرێتەوە
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ١ی بەفرانبار ژمارەیەكی بەرچاو لەچالاكانی فەرهەنگی، ئەدیب و شاعیرانی شارستانی شائاباد و چەندین شاری دیكەی ئوستانی كرماشان بەشدارییان لەرێوڕەسمی ناساندنی كتێبی رۆمانی \"چەنگیز ئیقباڵی\"دا كرد.
چەنگیز ئیقباڵی، نووسهری رمانرۆمانی \" وراوەیل و هورفام ئەسپ\"
لەو رێوڕەسمەدا بەرپرسی ئیدارەی ئیرشادی ئیسلامیی شارستانی شائاباد زمانی كوردی بە \"زاراوە\" لەقەڵەم داوە و ئەو لێدوانە ناڕەزایەتی و پەرچەكرداری بەدوای خۆیدا هێناوە.هەواڵنێری كوردپا لەشائابادەوە رایگەیاند، رێوڕەسمی ناساندنی رۆمانی \" وراوەیل و هورفام ئەسپ\" لەهۆڵی \"الغدیر\"ی ئیدارەی ئیرشاد بەڕێوە چووە و تێیدا سێكەس لەنووسەران و ئەدیبانی كوردستان بەناوەكانی عەباس جەلیلیان، مەسعوود قەنبەری و كیومەرس بەلدە ئەو رۆمانەیان خستە بەر لێكدانەوە و تاوتوێكردن.
رەخنە و شیكردنەوەی مێژوو و رەوتی ئەدەبیات و چیرۆكی كوردی بەشێكی دیكەی رێوڕەسمەكە بوو و عەباس جەلیلیان روو بە بەرپرسی ئیدارەی ئیرشادی شائاباد وتی: \"من وەكوو نووسەرێكی كورد رادەگەیەنم كە هیچ کەس ناتوانێبێرێزی بە نەتەوەی كورد بكات و زمانی دەوڵەمەندی كوردی بە زاراوە وەسف بكات\".
عەباس جەلیلیان: من وەكوو نووسەرێكی كورد رادەگەیەنم كە هیچ کەس ناتوانێبێرێزی بە نەتەوەی كورد بكات و زمانی دەوڵەمەندی كوردی بە زاراوە وەسف بكات
وتەكانی ئەو نووسەرە كوردە لەگەڵ پێشوزایی بەشدارانی رێوڕەسمی ناساندنی رۆمانی \"وراوەیل و هورفام ئەسپ\" بەرەڕوو بوویەوە.رێوڕەسمەکە بە وتەكانی چەنگیز ئیقباڵی نووسەری رۆمانەكە درێژەی كێشا و نابراو وێڕای سپاس و پێزانینی خۆی لەخەڵكی و چالاكانی فەرهەنگی، چەند وتەیەكیشی لەمەڕ بەرهەمەكەی پێشكەش كرد.
لەلایەكی دیكەوە كیومەرس ئەمیری (لك امیر) چەند پارچە شێعری پێشكەش بە بەشدارانی رێوڕەسمەكە كرد.
كیومەرس ئەمیری (لك امیر) چەند پارچە شێعری پێشكەش بە بەشدارانی رێوڕەسمی ناساندنی رۆمانی \" وراوەیل و هورفام ئەسپ\" كرد
چەنگیز ئیقیاڵی لە شارستانی شائاباد لەدایك بووە و بێجگە چالاكی كردن لە بواری زمان و ئەدەبیاتی كوردیدا، دەرچووی كارناسی لەرشتەی پەیكەرسازی لەزانكۆی هونەرە جوانەكانی تارانە.ئەو هونەرمەندە پێشتریش لەوتووێژكدا لەگەڵ ئاژانسی كوردپا لەمەڕ سانسۆر وتبووی: جۆری سیستمی سیاسیی ناتوانێكاریگەری لەسەر سانسۆر هەبێت و ئەو بابەتە پێوەندیی بە خوێنەر و بەردەنگی كۆمەڵگەی كوردییەوە هەیە.