سەیدعەلی ساڵحی: وەزارەتی ئیرشاد بە مەرجی سانسۆری ١٣٠ لاپەڕە ئیزنی چاپم پێدەدەن
15:50 - 11 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: وەزارەتی ئیرشادی حکوومەتی ئیسلامی ئێران پاش ١ ساڵ چاوەڕوانی بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی چاپی کۆمەڵە شێعرێکی سەید عەلی ساڵحی، تەنیا ئێزنی چاپی ٣٠ لاپەڕە لە کتێبێکی ١٥٠ لاپەڕەییان داوە.
هەواڵدەری ئیلنا لەزاری \"سەید عەلی ساڵحی\"یەوە بڵاوی کردەوە، وەزارەتی ئێرشاد بە مەرجێک ئیزنی چاپی شێعرەکانی ئەدات کەلە ١٥٠ لاپەڕە شێعر، ١٢٠ لاپەڕەی لێ لابچێت و تەنیا ٣٠ لاپەڕەی لە چاپ بدرێت.
ئەو مەرجەی وەزارەتی ئێرشاد لەلایەن ئەو نووسەرەوە رەت کراوەتەوە و راشیگەیاندووە کە بە هیچ شێوەیەک لەو هەڵسوکەوتانەی وەزارەتی ئیرشاد نائومێد نابم.
بڕیار بوو کۆمەڵە شێعری \"تمرین آمادە باش کبوتر\" لەلایەن دەزگای \"ثالث\"ەوە لە چاپ بدرێت، بەڵام ئەو کۆمەڵە شێعرەش چووەتە ریزی ئەو شێعرانەوە کە ساڵانێکلە قەدەغە راگەیەندراوە.
ئەو شاعیرە رایگەیاندووە: من بەداخم بۆ بەرپرسان بەم شێوەیە بۆ چاپی ئەو کۆمەڵە شێعرە ئاوەها دژکردەوە لە خۆیان نیشان ئەدەن، لە کاتێکدا چاپی ٢ هەتا ٣ هەزار دەق لەو شێعرانە زیانی بۆ هیچ کەس نییە.
سەید عەلی ساڵحی گوتووشیەتی: بە بڕوای من ئەو شێوە هەڵسوکەوتانە دەبنە هۆی بڵاو بوونەوە و باڵکێشانی نائومێدی بەسەر کۆمەڵگادا، سەرەڕای ئەوەش شاعیرانی وەک من نائومێد نابن و لە ماوەیەکی نزیکدا دەفتەرێکی دیکە لە شێعرەکانم دەدەمە دەزگای چاپ.
ـ سید عەلی ساڵحی ساڵی ١٣٣٤ لە گوندی \"مەرغاب\"ی سەر بە شاری \"ئیزە\" لە پارێزگای خووزستان لەدایك بووە.
ـ یەكێك لە شاعیرە ناودار و ناسراوەكانی شێعری هاوچەرخی فارسییە و رۆڵێكی بەرچاوی لە بووژانەوەی شێعری فارسیدا گێڕاوە.
ـ لە ساڵی ١٣٥٨ەوە لەگەڵ كۆمەڵێك لە ئەدیب و شاعیرانی ناوداری ئێران بۆتە ئەندامی سەرەكیی كانوونی نووسەرانی ئێران.
ـ دامەزرێنەری \"بزووتنەوەی شێعری گفتار\"ە لە ئێران و هەتا ئێستا نزیك بە ١٥ كۆمەڵە شێعری چاپ و بڵاو كردۆتەوە.
ـ یەك لەو شاعیرانەی فارسە كە ئۆگرییەكی زۆری بە زمان و ئەدەبی كوردی هەیە و بە هاوكاریی ئەدیبانی كورد كۆمەڵێك بەرهەمی ئەدەبیی كوردیی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی و هاوكات كۆمەڵێك لە بەرهەمەكانیشی كراونەتە كوردی.