سەوڵاوا/ کرێکارانی بەنداوی بنیەر، بەبێ پێدرانی مووچەکانیان لەسەرکار دەرکران
13:37 - 8 سەرماوەز 2714
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە کرێکارانی بەنداوی بنیەر لە ناوچەی سەوڵاوا، بە فشاری خاوەنکاری پڕۆژەی دروست کردنی ئەو بەنداوە، لەسەر کارەکانیان دەرکران.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، خاوەنکاری پڕۆژەی بەنداوی ئازاد(بنیەر)ی سەوڵاوا، بە بیانووی دەستپێکردنی وەرزی سەرما و سۆڵە، ٧٠ کەس لە کرێکارانی بەشی تونێلی بەنداوەکەی لەسەر کار دەرکرد.
یەکێک لە کرێکارانی بەنداوی \"بنیەر\" بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاندووە، کرێکارانی بەنداوی بنیەر لە کاتێکدا بە فشاری خاوەنکار و هەتا مانگی بانهمهڕی ساڵی داهاتوو رەوانەی مەرەخەسی کراون، کە خاوەنکار خۆی لە دانی مووچەی دواکەوتووی چوار مانگی رابردووی کرێکاران بواردووە.
دەگوترێ، کە ٤٥٠ کرێکار لە بەنداوی بنیەر وەکوو کرێکار سەرقاڵی کار کردنن و لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا تەنیا ٩٠ کەس لە کرێکارانی ئەو بەنداوە مووچەیان پێدراوە.
دەرکردن و نەدانی مووچە بەو کرێکارانە لە کاتێکدایە، کە زۆربەی ئەو کرێکارانە خێزاندارن و کرێکاریش لەو بەنداوە تاقە سەرچاوەی داهاتی ئەو کرێکارانە بووە.
لە ناوەڕاست مانگی هاوینی ئەمساڵیشدا خاوەنکاری پرۆژەی بەنداوی بنیەر، ٥٠ کەس لە کرێکارانی خۆی، کە سەرجەمیان هاووڵاتییانی کورد بوون، لەسەر کار دەکرد.
پێشتریش لە رێکەوتی ٧ی جۆزەردانی ئەمساڵدا کرێکارانی بەنداوی بنیەر بەهۆی دواکەوتنی مووچەی مانگەکانی رێبەندان و رەشەمەی ساڵی ٩٢ی هەتاوی و هەروەها خاکەلێوە و بانەمەڕی ٩٣، مانیان لە کار کردن گرتبوو .
بەنداوی \"ئازادی\" مەریوان لە ساڵی ١٣٨٤ـەوە بە مەبەستی رەخساندنی هەلی کار و رێگری کردن لەداخرانی کارگەکان و هەروەها دابین کردنی ئاوی شاری قوروەو ئاوی وەرزێڕیی گوندەکانی دەشتی قوروە دەستی بەکار کردووە.