سەقز/ گازگرتوویی گیانی کرێکارێکی کوردی ستاند

18:28 - 8 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی کوردپا: لەگەڵ دەستپێکردنەوەی وەرزی سەرما لە کوردستان، کرێکارێکی کورد لە سەقز بەهۆی بەکارهێنانی پیکنیکی گاز بۆ گەرمکردنەوەی ژوورەکەی، گیانی لەدەست دا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ هاووڵاتییەکی تەمەن ٣١ ساڵ، کە نیگابانی کارگەیەکی ماسەشۆیی لە بەخشی سونەتەی سەقز بووە، بەهۆی گازگرتووییەوە بۆتە قوربانی.

ساڵی رابردووش دوو کرێکاری کوردی خەڵکی ورمێ لە هەرێمی کوردستان، کە بە مەبەستی گرمکردنەوەی ژوورەکەیان کەرەسەی ناستانداردیان بەکارهێنابوو، تووشی گازگرتوویی بوون و بەو هۆیەو ەگیانیان لەدەست دابوو.

\"22945.jpg\"
لەلایەکی دیکەوە، لە ناوچەی دیواندەرە، لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بەناوی بەهمەن مواردی، بەهۆی وەرگەڕانی تەراکتۆرەوە لە جاددەی کەرەفتو بۆ دیواندەرە، گیانی لەدەست داوە.

لەو رووداوەدا لاوێکی دیکە بەناوی ئیسماعیل میری تەمەن ٢٦ ساڵ، کە شۆفیری تەراکتۆر بووە، بە توندی بریندار بووە، کە بەهۆی بێ ئیمکاناتی لە نەخۆشخانەی دیواندەرە، رەوانەی نەخۆشخانەی بێعسەتی شاری سنە کراوە.

دەگوترێ، کە ئەو رووداوە بەهۆی خراپیی رێگەکە و کەمتەرخەمیی شۆفیرەکە لەمەڕ خراپبوونی تراکتۆرەکە، هاتۆتە ئاراوە.