سەقز/ كرێكارێک بە هۆی رووداوی كارەوە گیانی لەدەست دا
15:47 - 5 بەفرانبار 2714
ئاژانسی كوردپا: لە ئەنجامی تەزووی برقی كەرەسەیەكی پۆمپی ئاو لەیەكێك لە مەزراكانی دەورووبەری سەقز كرێكارێكی تەمەن ٣٥ ساڵە بووە قوربانی.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، هەڵكەندن و قووڵتر كردنی چالاوێك لە ئاوایی \"مەرخوز\"ی سەر بە شاری سەقز، مەرگی كرێكارێكی بەناوی عارف ئیبراهیم نژاد لێكەوتەوە.
ئەو كرێكارە كوردە رێكەوتی ٣ی بەفرانبار لەئەنجامی برق گرتوویەوە گیانی لەدەست داوە.
كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكان لەو بارەیەوە رایگەیاندووە، عارف ئیبراهیم نژاد خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ بووە.
رۆژی یەکی بەفرانباریش کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری سنە، بەناوی کەیهان تەهماسبی کە لە شاری سلێمانی سەرقاڵی کرێکاری بوو، لەکاتی کار کردندنا و بەهۆی بەربوونەو ەلە بەرزایی گیانی لەدەست دابوو.
بەوتەی بەرپرسی ناوەندی توێژینەوەیی پزیشكی دادوەری ئێران، لەپاش \" بەربوونەوە لەبەرزایی\" دوو هۆكاری دیكەی \"بەركەوتن بە كەرەسە و دار و بەرد\" و \" بەرق گرتوویی\" دوو هۆكاری سەرەكیی مەرگی كرێكاران لەئێران دێتە ئەژمار.
ئەو رووداوانە كرێكارانیانەی كە لەئێران روو دەدەن دەرخەری كێشەی ئابووری و دژواری و ئەستەم بوونی دۆخی كارە و لەلایەكی دیكەوە لەبەر چاو نەگرتنی ئیمەنی كار لەلایەن خاوەن كارەوەیە.