سەقز/ بەڕێوەچوونی کۆڕێكی شێعر خوێندنەوە بە بۆنەی نەورۆز و كارەساتی هەڵەبجە+وێنە
15:44 - 28 رەشەمه 2713
ئاژانسی كوردپا: ئەنجومەنی ئەدەبیی مەولەویی سەقز، كۆڕێكی ئەدەبی و شێعر خوێندنەوەی بە بەشداریی شاعیران و ئەدیبانی كوردستان ، بەڕێوەبرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی سێشەممە رێكەوتی ٢٧ی رەشەمە لەشاری سەقز لەكۆڕێكی ئەدەبیدا یادی كارەساتی هەڵەبجە كرایەوە و هاوكاتیش پێشوازی لەسەر ساڵی تازەی ٩٣ی هەتاو كرا.
ئەو كۆڕە بە بەشداریی شاعیرانی شارەكانی بۆكان، سەقز و بانە و لەلایەن ئەنجومەنی ئەدەبیی مەولەوی سەقزەوە بەڕێوەچوو.
شاعیرانی وەكوو، كەریم دافعی، ئەحمەد یاسینی (پشكۆ)، ئومید موقەدەس و ئیبراهیم ئیسماعیلپوور لەو كۆڕەدا بەشدار بوون.
ئەنجومەنی ئەدەبیی مەولەویی كوردی سەقز بە یەكێک لە ئەنجومەنە چالاكەكانی شاری سەقز دێتە ئەژمار و هەتا ئێستا دەیان كۆڕی ئەدەبی و رەخنەیی بۆ شاعیرانی كوردی خەڵكی شارەكانی بانە، سەقز، بۆكان، دیواندەرە، سەردەشت و پیرانشار بەڕێوە بردووە.