سەقز/بە بەشداری شۆفیرانی ژن رکابەریی ئوتۆمبێلی ئافرۆد بەڕێوەچوو+وێنـە

15:30 - 19 رێبەندان 2713
ئاژانسی کوردپا: بە بەشداریی ١٢٥ شۆفیر لە ١٠ ئوستانی ئێرانەوە، کە چەند شۆفیرێکیان ژن بوون، رکابەریی ئوتۆمبێل لێخوڕینی ئافرۆد لە شاری سەقز بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ رۆژی هەینی رێکەوتی ١٨ی رێبەندان بە بەشداریی ١٢٥ شۆفیر لە ئوستانەکانی کرماشان، کوردستان، هەمەدان، ئازەربایجانی رۆژئاوا، ئازەربایجانی رۆژهەڵات، زەنجان، خوزستان، قەزوێن و تاران رکابەرییەکی ئوتۆمیل لێخوڕین رێکخرا.

ئەو رکابەرییە لە پیستی ئوتۆمبیل لێخوڕینی شاری سەقز بەڕێوە چوو، کە تیایدا سێ ژن لە شارەکانی سەقز، ورمێ توانیان تیایدا سەرکەوتن بەدەست بێنن.

پیستی ئوتومبیل لێخوڕینی شاری سەقز کە تایبەت بە شۆفیرانی بەدەست و فەرمان و لێهاتوو دروست کراوە، سیما تەقی زادە خەڵکی ورمێ، پرشنگ شەکەری خەڵکی شرای سەقز و ئیلمیرا حەبی خەلکی شاری ورمێ بەڕیـز پلەی یەکەم هەتا سێیەمی ئەو رکابەرییەیان بەدەست هێنا.

هەروەها لە ماشینی چوار پستۆن‌دا، موحسین یووسفی خەڵکی شاری سەقز، مورتەزا نووری ئەسڵ و خەڵکی کرماشان و دلێر شەکەری خەڵکی شاری سەقز پلەی یەکەم هەتا سێیەم و هاوکات لە ماشێنی شەش پستۆنیشدا پووریا حوسێنی خەڵکی تاران، نەجمەدین وەیسی خەڵکی کرماشان و کیوومەرس خەڵکی ئازەربایجانی رۆژئاوا پلەی یەکەم هەتا سێیەمی ئەو رکابەرییەیان مسۆگەر کرد.

دەگوترێت، ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییان لەشارەکانی سەقز و دەوروبەرییەوە بۆ سەیر کردنی ئەو رکابەرییە هاتبوون و لە کۆتاییشدا شۆفیرانی سەرکەوتوو خەڵات کران و رێزیان لێگرا.

وێنە: لوقمان رەحیمی

\"18267.jpg\"

\"18268.jpg\"

\"18269.jpg\"

\"18265.jpg\"

\"18264.jpg\"