سەقز؛ دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک و پشکنینی ماڵی سێ هاووڵاتیی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
15:50 - 15 سەرماوەز 2721
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زانکۆ مەسعوودی" تەمەن ٢٢ ساڵ و کوڕی "ڕەسووڵ" خەڵکی گوندی "مەڵقەڕەنیـ"ـی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتی: "هێزە ئەمنییەتییەکان هەوڵی پشکنینی ماڵی سێ هاووڵاتیی دیکەی کوردیان بە ناوەکانی حاجی ساڵح فەدەوی، خەبات فەدەوی و عەبدوڵڵا مەسعوودی خەڵکی گوندی مەڵقەڕەنییان داوە".
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو: "پشکنینی ماڵی ئەو سێ هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی یاسایی بووە".
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی زانکۆ مەسعوودی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
وێنە: زانکۆ مەسعوودی