٥٠ سەر ئەسپی کاسبکاران لە شاری شنۆ دەستی بە سەردا گیرا

14:23 - 3 جۆزەردان 2718
ئاژانسی کوردپا: هێزەکانی سپای پاسداران، لە بەرزاییەکانی \"کێلەشین\" لە شاری شنۆ دەستیان بە سەر ٥٠ سەر ئەسپی کاسبکاراندا گرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی دووشەممە ١ی جۆزەردان، هێزەکانی سپای پاسداران، جێگر لە بەرزایییەکانی \"کێلەشین\"، دەستیان بە سەر ٥٠ سەر ئەسپی کاسبکارانی ئەو ناوچەیەدا گرت.

سپای پاسداران بۆ دانەوەی هەر یەک لە ئەسپی کاسبکاران، داوای بڕی ٢ میلیۆن تمەنیان کردووە.

لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی ٢٩ی بانەمەڕ، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، لە دارستانەکانی گوندی \"میرئاوا\" و \"خێوەتگە\"، دەستیان بە سەر ٣٥٠ سەر ئەسپ و باری کاسبکاراندا گرت و دەیان سەر ئەسپی ئەو کاسبکارانەیان کوشت.