٢٠٠ سەر مەڕوماڵات و ئەسپی هاووڵاتییان لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە دەستی بەسەر داگیرا

12:09 - 3 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی چوارشەممە ١ی بانەمەڕ، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی هێرشیان کردە سەر مەزرا و مووچەی هاووڵاتییانی گوندی "ترکەشـ"ـی شاری پیرانشار و دەستیان بە سەر ٢٠٠، مەڕوماڵات، ئەسپ و مانگای خەڵکدا گرت.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، لە نزیک گوندی ترکەش و شوێنێک بە ناوی قەبری حوسێن، جیا لە دەسبەسەرداگرتنی مەڕوماڵاتی هاووڵاتییانی ئەو گوندە، هەروەها دەستیان بە سەر چەندین سەر ئەسپی کاسبکارانیشدا گرتووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، هاووڵاتییان لە سەر مەزرا و مووچەکانیان بوونه و هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، بە بیانووی ڕەوانەکردنی ئەو مەڕوماڵاتە بۆ هەرێمی کوردستان، دەستیان بەسەردا گرتووە.

ئەو سەرچاوەیە لەکۆتاییدا ڕایگەیاند؛ ئەم کارەی هێزە نیزامییەکان ترس و دڵەڕەوکێی بۆ هاووڵاتییان دروست کردووە کە لە ئەگەر بردنی مەڕوماڵاتەکانیان بۆ کوێستانەکانی شاری پیرانشار، بە بیانووی ئاودیوکردنی ئەو مەڕوماڵاتە بۆ هەرێمی کوردستان، ‌لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە، دەستی بە سەردا بگیردرێت.