سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 6 هاووڵاتیی كورد لە زیندانی ورمێ لە سێدارە دران
16:06 - 30 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو زیندانی ناوەندیی \"ورمێ\"وە، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6 هاووڵاتیی كورد لەو زیندانەدا لە سێدارە دران.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رێكەوتی 30ی خەرمانان 6 هاووڵاتیی كورد لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دراون و لە كۆی گشتیی ئەو رێژەیە تەنیا شوناسی دوو كەسیان بە ئاژانسی كوردپا گەیشتووە.
\"هاشم جەهانگیری\" خەڵكی تەرگەوەڕ و لە تایفەی \"بەیگزادە\" و \"ئیرەج دەیلەمی\" خەڵكی ئاوایی \"گەنگەچین\"ی سەر بە ورمێ لە ئیعدام كراوەكانن
دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران هێندێك لەو كەسانەی بە تاوانی كڕین و فرۆشی مادە سڕكەرەكان لە سێدارە داوە.
بە وتەی سەرچاوەكە، 3 كەس لە ئێعدام كراوەكان بە تاوانی سیاسیی و 3 كەسەكەی دیكەش بە تاوانی كڕین و فرۆشی مادە سڕكەرەكان لە سێدارە دراون.
هەتا ئێستا راستی و درووستیی تاوان و شوناسیان بۆ ئاژانسی هەواڵدوریی كوردپا روون نەبۆتەوە.
هەواڵی ئیعدام كردنی ئەو شەش كەسە لەلایەن چەند كەسێكی ئاگادار لەناو زیندانەوە پژڕاست كراوەتەوە.
تەرمی ئەو دوو كەسەی كە شوناسیان روون بۆتەوە رادەستی بنەماڵەكانیان كراوەتەوە، بەڵام تەرمی ئەو 4 كەسەی دیكە هەتا ئێستا رادەستی بنەماڵەكانیان نەكراوەتەوە.
هاوكات لەگەڵ گەیشتنی هەواڵی پوختەتر، زانیاریی وردتر لەلایەن ئاژانسی كوردپاوە بڵاو دەكرێتەوە.