سەرەڕای هەوڵەکان بۆ ئاگربەست، توندوتیژی لە سووریە بەردەوامە
18:55 - 4 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: پێش دەست پێكردنی وادەی ئەو ئاگربەستەی بڕیارە ئەمڕۆلە نێوان لایەنەكانی شەڕ لە سووریە رابگەیەنرێت، ژمارەیەك هاووڵاتی لەلایەن هێزەكانی حكوومەتی سووریەوە بوونە قوربانی.
ئاژانسی رۆیتێرز لەزاری چالاكڤانانی ئۆپۆزسیۆنی سووریەوە بڵاوی كردەوە، لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە، بەهۆی بۆردومان و تەقەی هێزە نیززامییەكانی حكوومەتی سووریە بۆ سەر گەڕەكێكی دیمەشق پێنج كەس كوژراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە پێكدادانێك لە ناوچەی \"حەرەستا\"ی باكوری رۆژهەڵاتی دیمەشق لە نێوان هێزەكانی سپای ئازاد روی داوە و هەتا ئێستاش ئاماری زیانە گیانییەكان نەزانراون.
لەلایەكی ترەوە بەپێی راگەیاندنی لیژنەكانی هەماهەنگیی ناوخۆی سووریە، ژمارەی كوژراوانی دوێنێی ناوچە جیاوازەكانی سووریە بەدەستی هێزەكانی حكوومەت گەیشتە 132 كوژراو، كە لەناویاندا 16 ژن و 12 منداڵ بەرچاو دەكەون.
ئەمە لە كاتێك دایە بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە حكوومەتی سووریە ئاگربەست بۆ راگرتنی شەڕ لە رۆژانی جێژنی قورباندا رابگەیەنێت.
ئەخزەر ئیبراهیمی نێردراوی هاوبەشی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان و كۆمكاری عەرەب لە دوێنێچوارشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، حكوومەتی سوووریە و چەند لایەنێكی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە بەڵێنییان داوە لە رۆژانی جەژندا شەڕ رابگیرێت\".