سەرەڕای هێور بوونەوەی بارودۆخەكە، رەوانەكردنی هێزی پێشمەرگە بۆ "دوزخورماتوو" بەردەوامە
15:17 - 28 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: سەرەڕای هێوربوونەوەی بارودخی گرژی و ئاڵۆزیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بەڵام هەرناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ دوزخورماتوو بەردەوامە.
سەرچاوەیەكی سەربازی بە ماڵپەڕی ئاوێنەنیوزی رایگەیاندووە: \"ناردنی هێزی پێشمەرگە و جێگیركردنیان لە شارۆچكەی دوزخورماتوو بەردەوامە\". ئەم زانیارییانە لە كاتێك دان كە باس لە هێوربوونەوەی بارودۆخەكە دەكرێت و جەلال تاڵەبانی سەركۆماری عێراق و مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بڵاوكردنەوەی بەیاننامە خوازیاری هێور بوونەوەی بارودۆخی ناوچەكە بوون.
پاش روودانی شەڕی دوێنێی نێوان هێزی پێشمەرگە و پۆلیس لە قەزای دوزخورماتوو، ژمارەیەكی بەرچاوی هێزی پێشمەرگە لە شاری سلێمانیەوە رەوانەی ناوچەی \"قادر كەرەم\"ی نزیك چەمچەماڵ كراوە و سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ گەیشتوونەتە قەزای دوزخورماتوو.
رەوانەكردنی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە دابڕێنراوەكان لە كاتێك دایە كە جەلال تاڵەبانی سەركۆماری عێراق و مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەسەر \"پاراستنی خاك و هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان هاودەنگن و هەروەها نیگەرانیی خۆشیان بە زیادبوونی هێزی ئۆپەراسیۆنی \"دیجلە\"ی سەر بە سوپای عێراق دەربڕیوە.
هێزی ئۆپەراسیۆنی دیجلە هێزێكە كە لەلایەن نوری مالكی سەرۆك وەزیری عێراقەوە بە مەبەستی كۆنترۆڵ كردنی پارێزگاكانی سەلاحەدین و دیالە پێكهێنراوە و بڕیارە لە كۆنترۆڵی \"كەركووك\"یش بگرێتە ئەستۆ كە لەلایەن هەرێمی هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە دژایەتیی كراوە.
لە رۆژانی رابردوودا بەهۆی رووداوێك لە نێوان هاووڵاتییانی كورد و هێزی ئۆپەراسیۆنی دیجلەی سەر بە سوپای عێراق لە قەزای \"دووزخورماتوو\"ی سەر بە پارێزگای كەركووك گرژی و ئاڵۆزی هاتە ئاراوە و هەردوولا رووبەڕووی یەكتر وەستاونەتەوە و هەر بەو هۆیەوە ٨ کەس بریندار بوون و ئەمەش بۆتە هۆی ترس و نیگەرانیی هاووڵاتییانی ناوچەكە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی PUKmedia زمانحاڵی یەكیەتیی نیشتمانیی كوردستان، پاش نیوەڕۆی رۆژی شەممە رێكەوتی 27ی خەزەڵوەر لە گوندی \"زنانە\"ی سەر بەناحیەی \"نەوجول\" لە قەزای دوزخورماتوو بە سەرپەرستیی \"شێخ جەعفەر شێخ مستەفا\" وەزیری پێشمەرگە و بە ئامادەبوونی \"جەلال شێخ كەریم\" بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و \"د.ئەمین عەزیز\" جێگری پارێزگاری سەلاحەدین كۆبوونەوەیەك لەگەڵ لێپرسراوانی حكوومەتی و حیزبیی قەزای دوزخورماتوو بەڕێوە چوو كە تیایدا رەوشی ئەمنیی سنووری قەزای دوزخورماتوو بە شێوەیەكی گشتی کەوتۆتە بەرباس.
دوابەدوای كۆبوونەوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە بۆ وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان و \"مەحموود سەنگاوی\" ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكیەتیی نیشتمانیی كوردستان و \"شەلال عەبدول\" قایمقامی قەزای خورماتوو رێك خرابوو تیشكیان خستە سەر لایەنەكانی كۆبوونەوەكە و روونیان كردەوە كۆبوونەوەكە بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخی ئەمنیی قەزای خورماتوو ئەنجام دراوە.