سەركەوتوانی دەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی كوردی لە سەقز، دیاری كران
14:58 - 2 رەشەمه 2711
كوردپا: دەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی كوردی پاش سێ رۆژ كاری بەردەوام، بە هەڵبژێرانی گرووپە سەركەوتووەكان كۆتایی بە كارەكانی خۆی هێنا.
هەواڵدەریی كوردپرێس لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردەوە، بەپێی دەنگی لێژنەی داوەران، لە بەشی دەرهێنەریی دەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی كوردی لە سەقز، شانۆی \"ئەنفال\" بەرهەمی موختار محەممەدی لە مەریوان پلەی یەكەم و شانۆی \"تاڵ\" بەرهەمی حەمیدرەزا كوردستانی لە سنە پلەی دووهەمیان بەدەست هێنا و لێژنەی داوەران هیچ بەرهەمێكی وەك پلەی سێیەم دیاری نەكرد.
لە بەشی شانۆنامە نووسیشدا، پلەی یەكەم درابە \"سابیر دڵ بینا\" بە بۆنەی نووسینی شانۆنامەی \"تا تاوێ تر\" لە سنە، پلەی دووەم درا بە \"ناسر نیكبەخت\" نووسەری شانۆنامەی \"تاڵ \" لە سنە و هەروەها پلەی سێیەمیش درا بە موختار محەممەدی لە مەریوان بە بۆنەی نووسینی شانۆنامەی \"ئەنفال\" لە مەریوان.
لە بەشی ئەكتەریدا لەناو پیاوان پلەی یەكەم بە هاوبەشی درا بە \"ئەفشین ناسری و كیانووش فەتاحی\" بەهۆی رۆڵ گێڕانیان لە شانۆی \"چەكە بێدەنگەكان لە بۆكان، پلەی دووەم بە هاوبەشی درا بە \"سەیوان سەیدی\" ئەكتەری شانۆی تاڵ لە سنە و \" فارۆق حەسەنپوور\" ئەكتەری شانۆی ئەنفال لە مەریوان و پلەی سێیەمیش بە هاوبەشی درا بە \"هیوا مەنوچهری\" ئەكتەری شانۆی ئەنفال لە مەریوان و \"فەرەیدوون حامیدی\" بە هۆی دەروگێڕانی لە شانۆی ئەنفال لە سنە.
لە بەشی ئەكتەریی ژنانیشدا، پلەی یەكەم درا بە \"گەلاوێژ ئەحمەدیان\" بەهۆی دەروگێڕان لە شانۆی چەكە بێدەنگەكان لە بۆكان، پلەی دووەم درا بە \"رووناك یووسفی\" بەهۆی دەورگێڕی لە شانۆی \"تا تاوێ تر\" لە سنە و هەروەها پلەی سێهەمیش بە هاوبەشی درا بە \"شەونم عەزیمی\" بەهۆی دەورگێڕانی لە شانۆی \"ئەشكەوتی شیرین\" و \"سدیقە لوڕستانی\" ئەكتەری شانۆی \"كۆچی مەستان\" هەر دوویان لە كرماشان.
لێژنەی داوەران خەڵاتی بەشی رازاندنەوەی شانۆ درا بە شانۆی \"ئەشكەوتی شیرین\" بەرهەمی \"موجتەبا مورادی\" لە كرماشان.
لە كۆی 46 دەقی نێردراو بە دەبیرخانەی دەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی كوردی لە سەقز، 28 بەرهەم گەیشتنە قۆناغی كۆتایی و سەرەنجام 6 بەرهەم پاشەكشەیان كرد و لە قۆناغی پێداچوونەوەی كۆتاییدا 9 بەرهەم خرانە پێشبڕكێیەوە كە بریتی بوون لە دوو بەرهەم لە كرماشان، دوو بەرهەم لە سنە، مەریوان و بۆكان و مەهاباد هەركام یەك بەرهەم و دوو بەرهەمیش لە شاری سەقز.
لێژنەی داوەران بریتی بوون لە: حەمید كاكا سوڵتانی، حەمیدرەزا نەعیمی و تەوفیق نوسرەتی.
فێستیڤاڵی شانۆی كوردیی سەقز، یەكێك لە گرینگترین رووداوە هونەرییەكانی كوردستانە كەلە ساڵی 1371ەوە دەستی پێكردووە و پاش چەند ساڵ راگیران، هەتا ئێستا دە خولی بەڕێوە چووە.