سەرکەوتنی وەرزشوانێکی کامیاران لە کێبڕکێی گراپلینگدا

14:46 - 25 رێبەندان 2715
ئاژانسی کوردپا: وەرزشوانێکی کوردی خەڵکیشاری کامیاران لە کێبڕکێی زۆرانبازی گراپلینگی پاڵەوانیەتی ئێران، پلەی دووهەمی بە دەستهێنا.

بەپێی هەواڵی یەکێک لە هەواڵدەرییە ناوچەییەکان، لە کێبڕکێی گراپلینگ بەشی GI بە بەشداری ١٠٢گراپلینگ‌کار کە لە ١٦پارێزگای ئێران بۆ بەدەستهێنانی پاڵەوانییەتی لەو کێبڕکێیەدا بەشداریان کردبوو، وەرزشوانێکی خەڵکی شاری کامیاران پلەی دووهەمی بەدەستهێنا.

\"ئەرشاد مارابی\" وەکوو نوێنەری پارێزگایی کوردستان لە کێشی ٧١کیلۆدا بەشداری کردبوو کە لە ناو ١٠٢ وەرزشواندا پلەی دووهەمی ئەو کێبڕکێیە بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

یانەی کامیاران بە سێ وەرزشوان لەو کێبڕکێیە، لەژێرسەرپەرەستی وڕاهێنەریی \"کۆساربەهرامی \"بەشدرایان کردبوو.

یانەکانی مازەندەران بەبەدەستهێنانی ٦١ئیمتیاز پلەی یەکەم، کرماشان بە ٦١ ئیمتیاز پلەی دووهەم و خوزستان بە وەرگرتنی ٤٤ ئیمتیاز پلەی سێهەمی بە دەستهێنا.

زۆرانبازیی گراپلینگ لە \"کشتی کەج\" وەرگیراوە و لە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی، لە ئێران بۆ یەکەم جار لە بەشی وەرزشی‌دامۆڵەتی پێدراوە.