سەرکەوتنی شۆفیرە کوردەکان لە رکابەرییەکانی ئافرۆد لە کرماشان +وێنــە

20:29 - 6 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: لە رکابەرییەکانی ماشێن لێخوڕینی رشتەی ئافرۆد لە شاری سەرپێڵی زەهاو لە ئوستانی کرماشان، شۆفیرە کوردەکان سەرکەوتنی بەرچاویان بەدەست هێنا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ لە میانەی یەکەمین خولی رکابەرییەکانی ماشێن لێخوڕینی رشتەی ئافرۆد، کە لە شاری سەرپێڵی زەهاو و بە بەشداریی شۆفیرانی زۆربەی ئوستانەکانی ئێران بەڕێوەچوو، تیمی شۆفیرانی ئوستانەکانی کوردستان و کرماشان بە شێوەی هاوبەش پلەی یەکەمیان مسۆگەر کرد.

ئەو رکابەرییە لە ماوەی رۆژانی ٤ و ٥ی بانەمەڕ لە کێوەکانی \"بازی درێژ\" لە شاری سەرپێڵ زەهاوی ئوستانی کرماشان بەڕێوەچوو، کە تیایدا ٥٦ شۆفیر لە ئوستانەکانی تاران، ئیسفەهان، سیمنان، یەزد، گیلان، کرماشان، ئازەربایجانی رۆژئاوا و کوردستان بەشدار بوون.

رکابەریی ئافرۆد کە مەوداکەی ٢ کیلۆمیتر بوو، سێ شۆفیری کورد لە ئوستانی کوردستان بەناوەکانی خالید سەفاعی، سەلاحەدین ئەسعەدی، و پەرویز گیلاسی لە ماشێنی ٤ سیلندردا پلەی یەکەم هەتا سێیەمییان بەدەست هێنا و هەروەها سێ شۆفیری کوردی دیکەی خەڵکی کرماشان بەناوەکانی لوقمان کەریمی زادە، سادق فاتمی، جەبار وەیسی لە ماشێنی شەش سیلندر پلەی یەکەمیان مسۆگەر کرد.

هەروەها لە مانگی رەزبەری ساڵی رابردووشدا پێنج شۆفیری کوردی خەڵکی ئوستانی کرماشان لە رکابەرییەکانی ئوتومبیل لێخوڕینی رشتەی \"ئافرۆد\" کە لەنێوان ٧٥ بەشداربوودا لە ئوستانی سیمنان بەرێوەچوو، سەرکەوتنی بەدەست هێنابوو.
\"19608.jpg\"

\"19609.jpg\"

\"19610.jpg\"

\"19611.jpg\"