سەرکەوتنی شۆفیرە کوردەکان لە رکابەرییەکانی ئافرۆد لەسیمنان + وێنــە

20:33 - 17 رەزبەر 2713
ئاژانسی کوردپا: پێنج شۆفیری کوردی خەڵکی ئوستانی کرماشان لە رکابەرییەکانی ترومبێل لێخوڕینی رشتەی \"ئافرۆد\" کە لەنێوان ٧٥ بەشداربوودا لە ئوستانی سیمنان بەرێوەچوو، سەرکەوتنیانی بەرچاویان بەدەست هێنا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەو رکابەرییانە کە لە رۆژانی حەفتەی رابردوودا بەرێوەچوو، زەکەریا بەهرام میرزایی – خەڵکی شاری پاوە و ئەندامی گروپی شۆفیرانی \"جوانڕۆ\" و \"بابەک بالی\" ئەندامی گروپی \"شاهۆ ئەفروودی کرماشان\" لە ماشێنی جۆری ٨ پستۆن‌‌دا پلەی یەکەم و دووەمیان بەدەست هێنا.

ئەو رکابەرییانە کە لەنێوان ١٥ گروپ‌دا بەڕێوەچوو، \"مورتەزا نووری ئەسل\" ئەندامی گروپی شۆفیرانی \"شاهۆ ئەفروودی کرماشان\" لە ماشێنی جۆری ٤ پستۆن‌دا پلەی دووم و هەروەها \"زاهید کەمانگەر\" ئەندامی گروپی جوانڕۆ لە ماشێنی جۆری ٦ پستۆن‌دا پلەی دووەمی مسۆگەر کرد.

هاوکات \"لوڕفەرهاد عەبدی\" ئەندامی گروپی شۆفیرانی جوانڕۆ لە ماشێنی جۆری ٦ پستۆن‌دا پلەی یەکەمی رکابەرییەکانی بەدەست هێنا.
\"15928.jpg\"

\"15916.jpg\"

\"15920.jpg\"

\"15918.jpg\"

\"15921.jpg\"

\"15919.jpg\"

\"15922.jpg\"

\"15925.jpg\"

\"15924.jpg\"

\"15923.jpg\"

\"15913.jpg\"

\"15914.jpg\"