سەرکەوتنی تیمی "راگبی"ی ژنانی کرماشان

21:01 - 4 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: تیمی راگبیی ژنانی ئوستانی کرماشان لە هەمبەر تیمی ئوستانەکانی دیکەی ئێراندا سەرکەوتنێکی بێ وێنەیان بەدەست هێنــا.

تیمی \"راگبی\" ژنانی کوردی ئوستانی کرماشان بە ئەنجامی ٣٦ خاڵەوە لە یەکەمین خولی رکەبەرییاەکانی یاریی راگبی لە ئاستی ئێراندا بەسەر یاریزانانی تیمی \"ئەلبورز\"دا سەرکەوتنیان بۆ خۆیان مسۆگەر کرد.

ئەو یارییانە لە نیوان ٩ تیمدا لە یاریگای \"کیانی\" بەریوە چوو کە تیایدا تیمی ژنانی کرماشان پاڵەوانییەتیی ئەو خولەی بەدەست هێنا.

یاریزانانی سەرکەوتووی ئەم خولە لە یارییەکان لە قاڵبی تیمی هەڵبژاردەی ئێران لە یارییە جیهانییەکاندا بەرەوڕووی تیمی وڵاتی هیندستان دەبنەوە کە لە مانگی رەزبەری ئەمساڵدا بەڕێوە دەچێت.

وەرزشی راگبی لە وڵاتی ئێران بەشێوەی پێویست ئاوڕی لێ نەدراوەتەوە و سەرەڕای سەرکەوتنی بەردەوامی تیمی پیاوان و ژنانی ئەو یارییە ، بە بیانووی کەمیی بوودجەوە ناتوانن لە رکەبەرییە جیهانی و کیشوەرییەکاندا بەشداری بکەن.