سەرما و سۆڵ برستی کۆڵبەرێکی کوردی بڕی
21:20 - 27 رێبەندان 2716
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە کۆڵبەرانی خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆی سەرما و سۆڵ لە بەرزایی شاخەکانی کوردستان، لاقێکی لە دەست دا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دوو شەممە ٢٥ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد کە بۆ یەکەم جار و لە بێکاری ڕووی لە پیشەی مەترسیداری کۆڵبەری کردبوو، تووشی سەرما و سۆڵ بوو و لاقێکی لە دەست دا.
هەواڵنێر کوردپا شوناسی ئەو کۆڵبەرە کوردەی بە ناوی\"س.ڕەسووڵی\" خەڵکی گوندی\"ئاغەڵان\"ی شاری سەردەشت ڕاگەیاندووە.
سەرچاویەکی باوەرپێکراو لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: ئەو کۆڵبەرە کوردە لە ناوچەی\"دوو پەزە\"ی شاری سەردەشت بە هۆی سەرماوە توانای جەستەیی خۆی لە دەست داوە کە بە هاوکاری دانیشتوانی گوندی\"بێواران\" و \"نشکۆڵان\" بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
بارودۆخی ناڵەباری ئابووری، دانەمەزراندنی هاووڵاتییانی کورد لە ناوەند و ئیدارە دەوڵەتییەکان بووەتە هۆی ئەوەیکە هاووڵاتیان بۆ دابین کردنی بژیوی ژیان ڕوو لە پیشەی پڕمەترسیی کۆڵبەری بکەن و ڕۆژانە شاهێدی کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکان و شارەکانی هەرێمی کوردستان دەبین.